- شەوی ڕابردوو، بەهۆی تەقینەوەی دوو بۆمبی چێندراوەوە لەنێوان خورماتوو و تکریت بەئۆتۆمبێلێک و هەمەرێکی پێشمەرگەدا دوو پێشمەرگە برینداربوون.
- هێزەکانی پاراستنی گەل (هەپەگە) ڕایگەیاند کە لە ئەنجامی ئەو شەرانەی کە لە ئاگری، وان و جۆلەمێرگ ڕوویداوە، لانی کەم 32 سەرباز لە سوپای تورک کوژراون.
- پشتیوان سادق وەزیری پەروەردەی حکومەتی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، ئەم دۆخەی ئێستا تێدەپەڕێت و "سەروەری" بۆ ئەو مامۆستایانە دەمێنێتەوە کە لەم دۆخەدا قوتابخانەکانیان جێ نەهێشت، لە ئاماژەکیدا بۆ بایکۆتی دەوام لەلایەن مامۆستایانەوە لەسنوری سلێمانی و هەڵەبجه و ئیدارەکانی گەرمیان و ڕاپەڕین.
- کۆمپانیای یوتەلساتی فەرەنسی دوای داخستنی تەلەفزیۆنی مەد نوچە لەسەر مانگی دەسکردی هۆتبێرد، بڕیاری داخستنی نەورۆزتیڤی-یشی لەسەر هۆتبێرد دا.
- ژمارەیی کوژراوانی تەقینەوەکەی ئەمڕۆی شەمزینان بۆ 10 سەرباز و 8 هاوڵاتی مەدەنی و برینداربوونی 27ی دیکە بەرزبوەوە، پەکەکەش بەرپرسیارێتی خۆی لەئەنجامدانی تەقینەوەکە گرتە ئەستۆ.
- سکرتێری لیژنەی داکۆکی لە ئازادی ڕۆژنامەنووسان لە سەندیکای ڕۆژنامەنووسانی هەرێمی کوردستان لە دژی داخستنی کەناڵە کوردیەکان لە تورکیا و ئەوروپا دەوەستێتەوە ڕایدەگەیەنێت لە باشوری کوردستان خۆپیشاندان ئەنجام دەدەن.
- هەرچەندە بڕیاربوو ئێوارەی ئەمڕۆ بۆ شەرمەزارکردنی پیلانگێڕی 9ی ئۆکتۆبەر لەسەر عەبدوڵڵا ئۆجالان ڕێبەری پەکەکە، ڕێپێوانێکی جەماوەری ئەنجام بدرێت، بەڵام ئاسایشی کەلار بەبیانووی پاراستنی ئەمنییەتی شار، ڕێگەی نەدا ڕێپێوانەکە ئەنجام بدرێت و تەنها ڕێگەی بە گردبوبنەوە دا.
- سەرۆکی لیژنەی دارایی لە پەرلەمانی کوردستان ئاماژە بەوەدەکات داهاتی فرۆشی نەوتی مانگی ڕابردوو کە وەزارەتی سامانە سروشتیەکان بڵاوی کردوەتەوە ناشەفافە، چونکە نازانرێت پارەی قەرز دراوە بە کێ و لەبەرامبەر چی بووە.
- لەئەنجامی تۆپبارانکردنی مۆڵگەکانی داعش لەلایەن هێزی پێشمەرگەی کوردستان لەمیحوەری ناوەران، 20 چەکداری ئەو ڕێکخراوە تیرۆریستیە کوژران و گەورەترین تۆنێلی چەک و تەقەمەنیش لەناو برا، بەوتەی بەرپرسێکی هێزەکانی پێشمەرگە.
- کاتژمێر 11:30 خولەکی شەو، شەڕە تەقە لەنێوان ژمارەیەک چەکدار لەسەهۆڵەکەی شاری سلێمانی ڕوویداو بەهۆیەوە چوار کەس بریندار بوون.
کوردیپێدیا، ڕۆژانە بێلایەنانە مێژووی کوردستان تۆماردەکات... کڕۆنۆلۆژیای ڕووداوەکان
ئەم بابەتە 15,684 جار بینراوە
ڕای خۆت دەربارەی ئەم بابەتە بنووسە!