- سەرۆکایەتی هەرێمی کوردستان ڕاگەیەندراوێکی توند لەسەر قسەکانی وەزیری دەرەوەی سوریا بڵاو دەکاتەوەو ڕایدەگەیەنێت، خەڵکی ڕۆژئاوا و بە تایبەتی کۆبانێ باشتر لە هەموو کەس دەزانن کێ هاوکاریی کردوون و، وەلید موعەلیم ئەو کەسە نییە کارتی نیشتیمانپەروەری دابەش بکات.
- لەکاتی گەڕانەوەی بەڕێوەبەری ئاسایشی داقووق بۆ ناو شاری کەرکووک لەسەر ڕێگەی (داقووق _ کەرکووک) لەلایەن چکدارانی داعشەوە لە گوندی (وەحدە) بە گوللەی قەناس تەقەیان لێدەکرێت و لە ئەنجامدا ئاسایشێک شەهید دەبێت.