$باکووری کوردستان$
- پارێزگاری جۆلەمێرگ ئێوارەی ئەمڕۆ ڕایگەیاند، لە کاتی تۆپ هاویشتندا تەقینەوەیەک لە سەربازگەی گردی سۆنگوی گوندی ئۆرتاکلار ڕوویداوە و لەنێو سەربازاندا بریندار هەن. ڕاشیگەیاند، بەهۆی خراپی جبەخانەی سەربازگەکە تەقینەوەکە ڕوویداوە. وەزارەتی پاراستنی میللیی تورکیا ڕایگەیاند، 25 سەرباز ڕەوانەی نەخۆشخانە کراون و 7 سەربازیش بێسەروشوێنن. هاوکات دادگەی دەوڵەتی تورک لە #شەمزینان# بڕیاری قەدەغەی پەخشی ڕاگەیاندنەکانی دا دەربارەی تەقینەوەی سەربازگەی گردی سۆنگو.[5]
$رۆژهەڵاتی کوردستان$
- بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا؛ سەید عەلی حوسێنی و سلێمان عەبدی دوو مامۆستای قوتابخانەکانی شاری #سەقز# دووبارە بانگهێشتی ئیدارەی ئیتلاعاتی ئەو شارە کران.[4]=KTML_ImageCaption_Begin==KTML_StyleDiv=width:30%;height:20%;float:right;=KTML_ImageCaption_Target_Link=https://www.kurdipedia.org/files/relatedfiles/2018/156678/0003.JPG=KTML_ImageCaption_Title=دوو مامۆستا دووبارە بانگهێشتی ئیتلاعاتی شاری سەقز کران=KTML_ImageCaption_CaptionStyle=000000=KTML_ImageCaption_Caption=دوو مامۆستا دووبارە بانگهێشتی ئیتلاعاتی شاری سەقز کران=KTML_ImageCaption_End=
- ناوەندی فەرهەنگی و فێرکاریی بەیان، یەکەمین ساڵوەگەڕی دامەزرانی خۆی بەڕێوە برد. لەو ڕێوەڕەسمەدا، کە بە بەشداری سەدان کەس لە شاعێران، نووسەران و خەڵکی شاری #بۆکان#، لە ساڵۆنی پاساژی شارەداریی ئەم شارە بەڕێوە چوو، ڕێز لە کار و چالاکیی یەکساڵی ڕابردووی فێرگەی بەیان گیرا و بڕوانامەی کۆتایی خولی ڕێنووسی کوردی بە 200 خوێندکاری ئەو فێرگەیە پێشکەش کرا.[7]
$باشووری کوردستان$
- لە #کەرکووک# بۆمبێکی چێندراو لەبەردەم ماڵی ئومێد حسێن فەرماندەی حەشدی کاکەیی تەقییەوە و هیچ زیانێکی گیانیی لێنەکەوتەوە.[1]
- لە کۆنگرەی نائاسایی هاوپەیمانی دیموکراسیی و دادپەروەری لە #هەولێر#، بڕیاری بەردەوامبوونی حیزبەکە بە دەنگی زۆرینەی ئەندامانی کۆنگرەکە پەسندکرا.[2] #ئارام قادر#، یەکێک لە دامەزرێنەرانی هاوپەیمانی نیشتمانی ئەو حزبە بە سەرۆک هەڵبژێردرا.[1]
- دووەمین کۆنفڕانسی #ژنانی گەنجی تێکۆشەر#، لە هۆڵی ئوتێل مەم و زین لە شاری #سلێمانی# دەستی پێکرد.[3]
- کاتژمێر 4:30ی ئێوارەی ئەمڕۆ سوپای تورک دەستی کرد بە تۆپبارانکردنی سنوری نێروە و ڕێکان لە شارۆچەکی #ئامێدی#.[3]
- بەپێی هەواڵێکی پوک میدیا؛ نزیکەی چوار هەزار لە هەڵسوڕاوان و لایەنگران و دەنگدەرانی #بزووتنەوەی گۆڕان# لەناو شاری سلێمانی بڕیاریاندا لە ڕیزەکانی یەکێتیی نیشتمانییدا درێژە بەکاری ڕێکخراوەیی بدەن و لە داهاتودا دەنگەکانیان بۆ یەکێتی بێت.[6]
- لە #شەنگال# خۆپیشاندانێک دژی گەڕانەوەی ئیدارەی شارەکە بەڕێوەچوو.[3]
- لە ئاهەنگێکی بووکگواستنەوە لە شارۆچکەی #کەسنەزان#ی هەولێر بەهۆی شەڕ و دەمەقاڵێ کەسێک کوژرا و دوو کەسی دیکەش برینداربوون.[2]
$رۆژئاوای کوردستان$=KTML_ImageCaption_Begin==KTML_StyleDiv=width:30%;height:20%;float:left;=KTML_ImageCaption_Target_Link=https://www.kurdipedia.org/files/relatedfiles/2018/156678/0009.JPG=KTML_ImageCaption_Title=کۆنگرەی دووەمینی یەکیەتی جەوانانی ڕۆژئاوا (YCR)=KTML_ImageCaption_CaptionStyle=000000=KTML_ImageCaption_Caption=کۆنگرەی دووەمینی یەکیەتی جەوانانی ڕۆژئاوا (YCR)=KTML_ImageCaption_End=
- لە شارۆچکەی ڕمێڵان-ی #قامیشلۆ# بەدروشمی بەتێکۆشانی جەوانانی شۆڕشگێڕ ئێمە سووریایەکی ئازاد و دیموکراتیک دابمەزرێنین دوویەمین کۆنگرەی یەکیەتی جەوانانی ڕۆژئاوا (YCR)دەستی پێکرد. 5 هەزار گەنج لەباکووری سووریا وڕۆژهەڵاتی سووریاوە بەشداری لەم کۆنگرەیەدا دەکەن.[5]
$دەرەوەی کوردستان$
- لە مۆسکۆی پایتەختی ڕوسیای فیدراڵ، یەکەمین کۆنفرانسی زانستی کۆمەڵەی لاوانی کوردناسی لەژێر ناونیشانی (بارودۆخی نوێی کێشەی کورد لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست-دا)، بەڕێوەچوو. لە کۆنفرانسەکەدا کۆمەڵێک لە شارەزایانی چەندین نەتەوەی جیاواز و ولاتی جیاواز، لە ڕوسیا، ئازرباینجان، ئەرمینیا، تورکیا، سوریا و عیراق و کورد بەشداریانکردبوو کە پێکهاتبوون لە: (مارینین ئ.ئ، لوکیانۆڤ.گ.پ، ترۆفیمچوک.گ.پ، پاتیێڤ.ف.ئ، سەرتیپ عەلی، کاروان یاروەیس، د.هونەر ئەمین، شاخەوان هەرکی).[6]
- بەرەبەیانی ئەمڕۆ لەناوچەی بەرگەما، سەفەرحەسار، مەنمەنە وناوەندی ئیزمیر پۆلیسی تورکیا هەڵی کوتایەسەرمالان و 9 کەسیان دەسبەسەرکرد. ئەم کەسانە بەبینووی ئەوەی کە لەسەرتۆڕەکۆمەڵایەتییەکاندا بانگەشەیان بۆ #پەکەکە# کردووە لەلایەن پۆلیسەوە دەسبەسەرکراون. دەسبەسەرکراوەکان گوازراونەتەوەبۆ ناوەندی پۆلیسی ئیزمیر.[5]
- بەپێی ڕاگەیێندراوێکی #وەزارەتی ناوخۆ#ی تورکیا، لەمیانەی ئۆپەراسیۆنەکانی هێزە ئەمنییەکان لەنێوخۆی تورکیادا، لە ڕۆژانی 1 بۆ 8ی ئەم مانگەدا، چوار بەرپرسای باڵای پەکەکه/کەجەکه کوژراون.[2]