رۆژهەڵاتی کوردستان
- بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا، لە ماوەی ئەم چەند ڕۆژەی دواییدا، سپای پاسداران ناردنی چەکوچۆڵی قورسی بۆ شارەکانی
شنۆشنۆ و
نەغەدەنەغەدە زیاتر کردووەتەوە، ئەم چەکانە لە جۆرەکانی تۆپ، تانک و کاتیووشان.
[4]
باشووری کوردستان
- تۆپخانەکانی سوپای تورکیا دەستیان بە تۆپبارانکردنی چەند ناوچەیەک لە سنوری شارۆچکەی
ئامێدیئامێدی کرد.
[1]
- جێگری نوێنەری تایبەتی سکرتێری گشتی نەتەوە یەکگرتووەکان لە عێراق بۆ کاروباری سیاسی و هەڵبژاردن ڕایدەگەیەنێت سەرسام بووە بە پیشەییبوونی پرۆسەی ئەژمارکردنەوەی دەستی دەنگەکان لە
سلێمانیسلێمانی، داواش لە لایەنە سیاسیە ناڕازییەکان دەکات لەجیاتی بایکۆت چاودێری پرۆسەکە بکەن.[1]
- پەرلەمانی کوردستان، خوێندنەوەی یەکەمی بۆ پرۆژە یاسای هەڵپەساردنی یاسای سەرۆکایەتیی هەرێم کرد، کە لەلایەن فراکسیۆنی
بزووتنەوەی گۆڕانبزووتنەوەی گۆڕان و ژمارەیەک پەرلەمانتاری یەکگرتووی ئیسلامییەوە پێشکەشکراوە.
[3]
- فڕۆکەکانی تورکیا چەند ناوچەیەکی سنوری شارۆچکەی
ڕواندزڕواندز بۆردومان دەکەن و بەهۆیەوە ژیانی دەیان ڕەوەند و کۆچەر کەوتۆتە مەترسیەوە، پێشتریش ناوچەکانی بناری
قەندیلقەندیل بۆردومانکران.[1]
- کاتژمێر 8:30 خولەک لە گوندی دووگمان-ی سەر بە شارەدێی
سەنگەسەرسەنگەسەر-ی شارۆچکەی
قەڵادزێقەڵادزێ لە ئیدارەی ڕاپەڕین، ژنێک بەناوی (س. ئ. ئ) لەدایک بووی ساڵی
1990 پیشەی ژنی ماڵ بە خنکاوی گەیەندرایە نەخۆشخانەی گشتیی قەڵادزێ.[3]
- لە ناوچەی گرعەزەر مینێکی پاشماوەی چەتەکانی
داعشداعش، کە پێشتر لە ماڵی هاووڵاتییەکدا دایاننابوو، تەقییەوە و بەو هۆیەوە گەنجێکی تەمەن 25 ساڵی شەنگالی بە ناوی
عەلی مورادعەلی موراد ژیانی لە دەستدا و شەهید بوو.
[2]
-
نێچیرڤان بارزانینێچیرڤان بارزانی سەردانی هۆڵندای کرد و لەگەڵ مارک ڕووتەی سەرۆک وەزیرانی هۆڵندا کۆبووەوە.
[6]
- دەزگای هەڵبژاردنی یەکێتی ڕایدەگەیەنێت، لەدوای ئەژمارکردنەوەی دەستی دەنگەکان لە پارێزگاکانی
کەرکووککەرکووک و سلێمانی دەنگەکانیان هیچ گۆڕانکارییەکی بەسەردا نەهاتووە و وەک خۆیەتی.[1]
- دەستلەکارکێشانەوەی
ڕابوون مەعروفڕابوون مەعروف لە پەرلەمانی کوردستان پەسندکرا.
[5]
رۆژئاوای کوردستان
- لە
حەسەکەحەسەکە، بەهەزاران هاووڵاتی هەرێمی جەزیرە، ئەندامانی بەڕێوەبەری مەسەدە ومەجلیسی جوانی سورییای دیموکراتیک بەشداری مەراسیمی بەخاک سپاردنی
دیلان ئەحمەددیلان ئەحمەد و خوشکەکەی
دڵیار ئەحمەددڵیار ئەحمەد بوون. ئەم دوو خوشکە لە ڕۆژانی ڕابردوو بەهۆی تەقینەوەیەکەوە گیانیان لەدەستدا.[2]
- بەگوێرەی ڕاپۆرتی مانگانەی نوسینگەی کۆمیساری باڵای مافەکانی مرۆڤی سەر بە نەتەوە یەکگرتوەکان (ONCHR) لە شاری
عەفرینعەفرینی خۆرئاوای کوردستان ڕوداوەکانی ڕفاندن لەبەرامبەر پارەدا زیادیانکردووە.[1]
دەرەوەی کوردستان
- لە ئیزمیر چەندین چالاکی سیاسی دەسبەسەرکران کە ئەندامانی
هەدەپەهەدەپە لەناو دەسبەسەرکراەکاندان.[2]
کوردیپێدیا، ڕۆژانە بێلایەنانە مێژووی کوردستان تۆماردەکات...
کڕۆنۆلۆژیای ڕووداوەکان