لێبووردنی نێودەوڵەتی: ئێران دەستبەجێ خزمەتگوزاریی تەندروستی بۆ سێ ژنی زیندا...
باکووری کوردستان
- پۆلیسی دەوڵەی تورک هەڵیکوتایە سەر بارەگای
هەدەپەهەدەپە لە ناوچەی هەزۆر لە پارێزگای
ئێلحئێلح لە باکووری کوردستان.
[1]
- هێزەکانی پۆلیسی تورک بە فەرمانی داواکاری گشتی
ئامەدئامەد هەڵیانکوتایە سەر ژمارەیەک خانەوادە. لە ئەنجامدا جەنگیز ئاتسز، فەردا ئیلدان، پنار ئاڵتاش و ئەمێد ماناپ دەستگیرکران و بۆ بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی ئامەد گواسترانەوە.
[1]
رۆژهەڵاتی کوردستان
-
کۆڵبەرکۆڵبەرێکی کورد بە ناوی زیاد ئیسباتی حەیدەرانلوو بە تەقەی هێزە نیزامییەکانی ئەرتەشی تورکیە لە سنووری چاڵدێران گیانی لەدەست دا. هێزەکانی ئەرتشی تورکیە ئەو کۆڵبەرە کوردەیان لە گوندی گوڵ سەر بە بەخشی دەشتەکی چاڵدێران بەبێ ئاگادارکردنەوەی پێشوو داوەتە بەر دەسڕێژی گوللە.
[4]
- کۆڵبەرێکی دیکە بەناوی “ئیبراهیم ئەبوبەکری” دانیشتووی گوندی منمجە لە دامێنی چیاکانی
قەندیلقەندیل لە شارۆچکەی
پیرانشارپیرانشار بە گوللەی راستەوخۆی هێزە ئەمنییەکانی گیانی لەدەستدا.
[5]
باشووری کوردستان
- نزیکەی 8 هەزار دەروێش هاتوونەتە
سلێمانیسلێمانی و بەشێکی زۆریان چوونەتە تەکیەی گەورەی
شێخ محەمەد کەشێخ محەمەد کەسنە
زانیزانی بۆ بەشداریکردن لە پرسە و رێوڕەسمی بە خاکسپاردنیدا. تەرمی شێخ لە فڕۆکەخانەی سلێمانییەوە برایە تەکیەکەی خۆی و لەوێ نێژرا.
[2]
تەرمی شێخ محەمەد کەسنەزانی لە تەکیەکەی بەخاکدەسپێردرا
- محەمەد قادر وتەبێژی
وەزارەتی تەندروستیوەزارەتی تەندروستی حکومەتی هەرێمی کوردستان رایگەیاند: ئەو دەروێشانەی بەبێ پشکنین و رێگەپێدان هاتوونەتە ناو خاکی هەرێمی کوردستان وەک تووشبووی ڤایرۆسی
کۆرۆناکۆرۆنا مامەڵەیان لەگەڵ دەکرێت.
[3]
- بەڕێوبەرایەتی پۆلیسی دارستان و ژینگەی پارێزی سلێمانی رایگەیاند: لە سنوری گوندەکانی (
گەڕەدێگەڕەدێ،
تەگەرانتەگەران)ی سەر بە شارەدێی
سیتەکسیتەک بە هۆکارێکی نادیار ئاگر لە پوش و پاوان و دارستانی سنورەکە کەوتەوە. رونیشکراوەتەوە: بەهۆی خێرایی رەشەباوە ئاگرەکە تەشەنەی سەندوو بووە هۆی سووتانی نزیکەی (550) دۆنم لە پوش و پاوان و داری سروشتی.
[3]
دەرەوەی کوردستان
- رێکخراوی لێبووردنی نێودەوڵەتی، لە هەمبەر ئەو ڕاپۆرتانەی تایبەت بە
زەینەب جەلالیانزەینەب جەلالیان زیندانیی سیاسی و نێرگز محەمەدی و سۆهەیلا حیجاب، دوو داکۆکیکاری مافی مرۆڤ کە لە سەردەمی کۆرۆنا لە خزمەتگوزاریی دەرمانی بێبەری کراون، داوای لە ئێران کرد دەستبەجێ خزمەتگوزاریی دەرمانییان بۆ دابین بکات.
[4]
- بەپێی هەواڵی پێگەی دوربینی نزیک له
مەلا کرێکار مەلا کرێکار، ئەمڕۆ هەینی یەکەم دانیشتنی دادگاییکردنی مەلا کرێکار له ئیتاڵیا لەڕێی ڤیدۆ لینکەوە بەڕێوەچووە، دواتر دادگا بڕیاریدا کە سزاکەی پێشوی وەکو خۆی بمێنێتەوە کە بریتییە لە 12 ساڵ زیندانی بۆ ناوبراو.
[5]
- دەزگای ئاماری دەوڵەتی تورک رایگەیاند، رێژەی بێکاری لە تورکیا گەیشتووەتە 12.8 لە سەد.
[1]
- لە شاری تارانی پایتەختی ئێران درەنگانی شەوی رابردوو تەقینەوەیەکی تر روویدا و بەو هۆیەوە کارەبای هەندێک شوێنی تاران پچڕا.
[1]
- وەزارەتی تەندروستیی عێراق ئاماری رۆژانەی تایبەت بە ڤایرۆسی کۆرۆنای بڵاوکردەوە و رایگەیاند، دوو هەزار و 848 کەسی دیکە تووشی ڤایرۆسەکە بوون و 78 تووشبوویش گیانیان لەدەستداوە. بەوەیش کۆی گشتیی گیانلەدەستدانی تووشبووانی کۆرۆنا لە وڵاتدا گەیشتە دوو هەزار و 960 کەس.
[2]📌
کوردیپێدیا، رۆژانە (بێلایەنانە) مێژووی کوردستان تۆماردەکات... 📅 کڕۆنۆلۆژیای رووداوەکان