باکووری کوردستان
- سوپای داگیرکەری تورک ئاگریان لە دارستانەکانی چیای جوودی شرنەخ بەردا.
[1]
رۆژهەڵاتی کوردستان
- ژمارەیەک لە کرێکارانی شارەداریی خۆی، بەهۆی دواکەوتنی مووچەکەیان لە بەر بینا شورای ئەو شارە، ناڕەزایەتییان دەربڕی. ئەو کرێکارانە ماوەی 5 مانگە پارەیان وەرنەگرتووە، هەروەها لە مافی بیمەش بێبەرین.
[4]
کۆمەڵێک لە کرێکارانی شارەداریی خۆی لە بەر بینای شورای ئەو شارە ناڕەزایەتییان دەربڕی
- هاووڵاتییەکی کورد بە ناوی مادیح فەتحی کوڕی محەممەد خەڵکی شاری
سنەسنە، لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە دەسبەسەر کرا. هێزە ئەمنییەتییەکان بە بێ بەڵگەی یاسایی هێرشیان بردووەتە سەر ماڵی ئەو هاووڵاتییە کوردە لە شارەکی بەهاران و پاش پشکنینی ماڵەکەی، ناوبراویان دەسبەسەر کردووە.
[4]
- هێزە چەکدارەکانی ئێران لە سنووری ”مەڕانە“ی
مەریوانمەریوان تەقەیان لە
کۆڵبەرکۆڵبەرێکی تەمەن 17 ساڵ بە ناوی ”ئارمین ئەحمەدی“ کردووە و سینگی بە سەختی بریندار بووە. بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، هێزەکانی ئێران دوای ئەوەی ئەو کۆڵبەرەیان بریندار کردووە و تووشی خوێنبەربوونی زۆر بووە، لەو شوێنە بەجێیان هێشتووە کە دواتر خەڵکی ناوچەکە بینیویانەتەوە و گەیاندوویانە بە ناوەندە دەرمانییەکانی مەریوان.
[7](بڕوانە فایلی پەیوەندیدار)
باشووری کوردستان
- هونەرمەند
سابیر کوردستانیسابیر کوردستانی بەهۆی نەخۆشیی ڤایرۆسی کۆڕۆناوە لە هەولێر کۆچی دوایی کرد.
[6]
- درەنگانی شەوی ڕابردوو فڕۆکە جەنگیەکانی دەوڵەتی داگیرکەری تورک شاروچکەی
باتیفاباتیفای
زاخۆزاخۆیان بۆردومان کرد.
[1]
- فڕۆکە جەنگییەکانی دەوڵەتی تورکی داگیرکەر گوندی ئەولەهە لە حەفتانین لەهەرێمەکانی پاراستنی مەدیا بۆردومان دەکەن.
[1]
- فەرماندەیی یەکینەکانی پاراستنی ڕۆژهەڵاتی کوردستان-
یەرەکەیەرەکە لە ڕاگەیێندراوێکدا شەهیدبوونی حەوت گەریلا و دوو وڵاتپارێزی بەهۆی هێرشەکانی تورکیا لە سنووری شارۆچکەی
ماوەتماوەت لە شارباژێڕ ڕاگەیاند.
[5]
- تەندروستی هەرێم ئامارێکی نوێی توشبوان بەکۆرۆنای بڵاوکردەوەو ڕایگەیاند: لە 24 سەعاتی ڕابردوودا 508 حاڵەتی نوێی کۆرۆنا تۆمارکراوەو لەو ژمارەیەش زۆرترینیان لەپارێزگای هەولێر بووە کە 278 توشبوەو 17 حاڵەتی گیان لەدەستدانیش تۆمارکراوە کە 13ی لەهەولێر بووە.
[3]
- بەشێک لەکارمەندانی نەخۆشخانەی ڕزگاری لە
هەولێرهەولێر لەبەردەم نەخۆشخانەکەیان دەنگی ناڕەزایەتییان بەرزکردەوە و جەخت لە جێبەجێکردنی دادپەروەری دەکەن، ئەو کارمەندانە باس لەئەوەدەکەن، بڕی 500 دۆلار وەک هاوکاری بەسەر بەشێک لەکارمەندەکان دابەشکراوە، بەڵام نادادپەروەری تێداکراوە و پێویستە هەموویان ئەو بڕە هاوکارییە وەربگرن، چونکە زۆرینەی کارمەندەکان بەرکەوتنی ڕاستەوخۆیان لەگەڵ توشبووانی
کۆرۆناکۆرۆنا هەیە.
[2]
رۆژئاوای کوردستان
- دەستەی تەندروستی بەڕێوەبەرایەتی خۆسەری باکووری و ڕۆژهەڵاتی سوریا ڕایگەیاند کە 18 کەس تر تووشی ڤایرۆسی کۆڤید 19 بوون و بەو پێیەش تا ئێستا 119 حاڵەت تۆماکراون و 10 کەسیش چاکبوونەتەوە.
[1]