- شەوی ڕابردوو چەتەکانی داعش هێرشیان کردە سەر چەند خاڵی هێزە شۆڕشگێرەکان لە گوندەکانی هۆش و قورا لە ناوچەی شەهبا، ئەو گوندانە لە کۆتایی مانگی ئابدا لە دەستی چەتەکان ڕزگار کرابوون.
- دەسەڵاتدارانی تورکیا ڕایانگەیاند، ڕێگە دەدەن کەسوکاری ئۆجەلان سەردانی زیندانیەکەی بکەن لەرۆژانی جەژندا.
- هەردوو فراکسیۆنی یەکێتی و گۆڕان لە ئەنجومەنی نوینەرانی عێراق هاوپەیمانییان پێکهێنا و لەمەبەدوا یەک بەرنامەی کاریان دەبێت.