- وەزیری بەرگری ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکا ڕایگەیاند، ئه و هێرشەی بنکەیەکی ئاسمانی سوپای سوریای کردە ئامانج، سەدا20ی فڕۆکەجەنگییەکانی ئه و وڵاتەی تێکشکاندووە.
- نوێنەرایەتی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە فەڕەنسا ڕایگەیاند، ڕەنگە چەند کوردێک لەناو بریندارانی ئاگرەکەی کامپی گراند-ساینسێ لە نزیک شار دەنکیرک لە باکوری فەڕەنسا بوونیان هەبێت.[1]
- لیژنەی باڵای بە جیۆناسید ناساندنی کەیسی ئێزدییەکان دەڵێت، دادگای تاوانی نێودەوڵەتی وەڵامیان داوینەتەوە کە ناتوانن کار لەسەر کەیسی ئێزدییەکان بکەن، بۆیە بە پێوەری نێودەوڵەتی لەناوخۆی کوردستان دادگایەک دادەمەزرێنن.
- وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتی بەرەنگاربوونەوەو نەهێشتنی توندوتیژی دژی ئافرەتان لە سۆران ڕایدەگەیەنێت کە کاتژمێر 1:00ی شەوی ڕابردوو کچێکی دەستگیراندار بەهۆی خۆسوتاندنەوە گیانی لەدەستداو پەڕاوی لێکۆڵینەوەش بۆ ڕووداوەکە کراوەتەوە. [2]
- لە ناوەندی بەڕێوەبەرایەتی پۆلیس و ناوەندی دژەتیرۆری پۆلیس لە شارۆچکەی ڕەزان-ی سەر بەشاری #ئامەد#ی باکوری کوردستان تەقینەوەیەک ڕوویدا و کوژراوێک و ژمارەیەکی زۆر برینداری لێکەوتەوە.
- بۆ ڕێگرییکردن لە ڕووخاندنی تەوارییە کۆنەکەی شاری سلێمانی و بە مەبەستی هێشتنەوە وەکو مۆزەخانەیەکی نیشتیمانی، گردبونەوەیەک ئەنجامدرا.
- ئەندامێکی ئەنجوومەنی پارێزگای #کەرکووک#، دەنگۆی داگرتنی ئاڵای هەرێمی کوردستان لەسەر دامودەزگاکانی شاری کەرکووک ڕەتدەکاتەوە و سەرجاوەیەک-یش دەڵێت:ژمارەیەک فەرمانگە هەر لە سەرەتاوە ئاڵایان هەڵنەکردووە.
- مانگرتن لە خواردنی زیندانیانی سیاسی باکوری کوردستان پێینایە 57ەمین ڕۆژییەوە، لە چوارچێوەی ئەو چالاکییە بە کۆمەڵەدا 187 زیندانی سیاسی کورد لە 20 زیندانی باکوری کوردستان و تورکیا مانیان لە خواردنی ماوەنادیار گرتووە.[3]
- داواکاری گشتیی کۆماری تورکیا لە شاری ئامەد لە باکووری کوردستان بڕیاری دەستگیرکردنی #دیرایەت تاشدەمیر#، پەرلەمانتاری شاری #ئاگری# پارتی دیموکراتی گەلان (#هەدەپە#)ی دەرکرد.