بەداخێکی زۆرەوە هەواڵی کۆچی دوایی خوالێخۆشبوو (قادر محەمەد ئەفەندی)ی باوکی بەڕێزتانمان بیست.
پرسە و سەرەخۆشی خۆمان ئاراستەی بەڕێزتان و خانەوادە و تەواوی کەسوکار و خزم و ئاشنایانی خوالێخۆشبوو دەکەین و، خۆمان بە هاوبەشی خەمتان دەزانین.
لە خودای گەورە داواکارین گیانی باوکی کۆچکردووتان بەر دلۆڤانی خۆی بخات و بە بەهەشتی بەرینی شاد بکات و، دڵنەوایی و ئارامیتان پێببەخشێت. [1]
انا للە و انا الیە راجعون
مەکتەبی سیاسی
#پارتی دیموکراتی کوردستان#
=KTML_Bold=تێبینی: ئەم بەڵگەنامەیە کێشەی ڕێنووس و ڕێزمانیی هەیە، کوردیپێدیا بەمەبەست هیچ دەستکارییەکی نەکردووە!=KTML_End=