سەربازە تورکەکان بارەگاکەیان بەجێهێشت و ڕایانکرد
باکووری کوردستان
- زەید ڕەعد حسێن، کۆمیسیاری باڵای
نەتەوە یەکگرتووەکاننەتەوە یەکگرتووەکان لە بواری
مافی مرۆڤمافی مرۆڤدا ڕایگەیاند، کە کوردەکان و چەپەکان لە تورکیا کراونەتە ئامانج و ژمارەیەکی زۆر ڕۆژنامەنووس، ئەکادمیسییەن، پارێزەری مافی مرۆڤ و نوێنەرانی ڕێکخراوەکانی کۆمەڵگای مەدەنی لە تورکیا خراونەتە زیندانەوە و ئازادیی ڕادەربڕین و لەو وڵاتەدا بە سەختی پێشێلدەکرێت.
[1]
- ناوەندی ڕاگەیاندنی هێزەکانی پاراستنی گەل- هەپەگە، سەبارەت بە چالاکیی گەریلاکان ڕاگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە و ڕایگەیاند، کە سەربازە تورکەکان بارەگای سەربازیی ڕووبارۆکی
شەمزینانشەمزینانیان بەجێهێشت و ڕایان کرد.
[2]
رۆژهەڵاتی کوردستان
-
کۆڵبەرکۆڵبەران و کرێکارانی ڕەبەتی سەربە
سەردەشتسەردەشت لە ڕاگەیەندراوەکەیاندا داوایان لە خەڵکی سەردەشت کردووە، کە ئەمڕۆ کاتژمێر 05:00ی سەرلەئێوارە دەست بە خۆپیشاندان بکەن.
[2]
- هێزە ئەمنییەتییەکان هەڵیان کوتایە سەر ماڵی پێنج چالاکی مەدەنی لە شاری
کرماشانکرماشان و پاش پشکنینی ماڵەکانیان دەستیان بە سەر کەرەستە شەخسییەکانی ئەو چالاکە مەدەنییانە داگرت.
[8]
- حوکمی لەسێدارەدانی هاووڵاتییەکی کورد، خەڵکی شاری
شائابادشائاباد سەر بە پارێزگای کرماشان لە پێش چاوی خەڵکەوە لە لایەن دەزگای قەزایی حکوومەتی ئێران لەو شارە جێبەجێ کرا.
[8]
باشووری کوردستان
- سەر لە بەیانی ئەمرۆ، 16 چەکداری خۆکوژی
داعشداعش بە بیانووی ئەوەی خۆیان رادەستی پێشمەرگە دەکەن، خۆیان نزیک کردەوە لە سەنگەرەکانی پێشمەرگە لەگوندی سەهل مالح، بەڵام چوار لەو خۆکوژانە خۆیان تەقاندەوە و 12ی تریش لەلایەن پێشمەرگەوە کوژران و دوو منداڵ و چەکدارێکی برینداریش دەستگیرکران.
[1]
- ئایلات شاکید، وەزیری دادی ئیسرائیل لە کۆنفرانسێکی تایبەت بە روبەڕوبوونەوەی تیرۆریزمدا رایگەیاند، وڵاتەکەی پشتیوانی سەربەخۆیی کورد دەکات، لانیکەم لە هەرێمی کوردستان.
[5]
-
وەزارەتی پەروەردەوەزارەتی پەروەردە رایدەگەیەنێت هیچ پلانێک بۆ دامەزراندنی هەمیشەیی مامۆستایان نیە، بڕیاریشمانداوە کێشەی کەمی مامۆستایان لە خوێندنگەکان بۆ ساڵی نوێی خوێندن لەڕێی وانەبێژانەوە پڕبکرێتەوە.
[1]
- پاش گرژییەکانی دوێنێ شارەدێی
مەندەلیمەندەلی و داگرتنی
ئاڵای کوردستانئاڵای کوردستان، پارێزگاری دیالە پێکهێنانی لیژنەیەکی بۆ وەڵامدانەوەی داوای خۆپیشاندەرانی شارەدێی مەندەلی و کردنەوەی دەرگای گفتوگۆی لەگەڵ لایەنە کوردییەکان راگەیاند.
[3]
- ژمارەیەکی زۆر لەهێزەکانی
حەشدی شەعبیحەشدی شەعبی و سوپای عیراق بۆ سنوری پارێزگاری
کەرکوککەرکوک گوازرانەوە، پێشمەرگەش لەوبارەیەوە ڕونکردنەوە دەدات و ڕەتیدەکاتەوە هێزی دیکەی حەشدی شەعبی بۆ سنورەکە گوازرابێتەوە، دەشڵێت:لەسەرەتای شەڕی داعشەوە ئه و هێزانە لەسنوری کەرکوکن و هەماهەنگی باشیشمان هەیە.
[4]
-
حەمە ئاواتحەمە ئاوات پێشمەرگەی دێرین و ئەندامی جڤاتی گشتی
بزووتنەوەی گۆڕانبزووتنەوەی گۆڕان لە
سلێمانیسلێمانی کۆچی دواییکرد.
[5]
- خوێندکارێکی
زانکۆی کۆمارزانکۆی کۆمار لە چیای
گۆیژەگۆیژەی سلێمانی تەقی لێدەکرێت و دەکوژرێت.
[5]
- شاندێکی بازرگانی و پیشەسازی
سنەسنە لە شاری سلێمانی داوا دەکەن پەیوەندییە بازرگانی و پیشەسازییەکانی نێوان هەردوولا پتەوتر بکرێت و داواش دەکەن کارئاسانیان بۆ بکرێت بۆ بەشداریکردن لە ئاوەدانکردنەوەی شاری
موسڵموسڵ.
[1]
- بەرپرسی لقی 19ی
پارتی دیموکراتی کوردستانپارتی دیموکراتی کوردستان لە شارۆچکەی
چەماچەماڵچەماچەماڵ ڕایدەگەیەنێت، ئەمڕۆ چەند کەسێک لەناو ئۆتۆمبێل تەقەیان لە بارەگای لق کردووە.
[6]
- بەڕێوەبەری پۆلیسی
پردێپردێ رایگەیاند، چەند کەسێک بەچەکەوە چوونەتە سەر سەرۆکی شارەوانی پردێ و تەقەیان کردوە. دەشڵێت لە سەرۆکی شارەوانییان داوە و تەقەیان بەناو فەرمانگەکەدا کردوە.
[7]
- لەناو هۆڵی دادگای
قەسرۆکقەسرۆک لە پارێزگای
دهۆکدهۆک لە کاتی دادگاییکردندا، تەقە لە تۆمەتبارێک کرا و سێ گوللەی پێوەنرا.
[2]
- بەڕێوەبەری پۆلیسی
هەولێرهەولێر رایدەگەیەنێت، گروپێکی نۆ کەسییان دەستگیر کردووە کە لەسەر شەقامە سەرەکییەکانی هەولێر رێگرییان لە شوفێرانی بیانی کردووە و تاوانی کوشتنیان ئەنجامداوە.
[1]
- کونسوڵی گشتی دەوڵەتی کوێت لە هەرێمی کوردستان رایدەگەیەنێت، سەرمایەدارانی وڵاتەکەی هاندەدات بێن لە هەرێمی کوردستان سەرمایەگوازری ئەنجام بدەن و دەشڵێت وڵاتی کوەیت بەردەوام دەبێت لە پێشکەشکردنی هاوکارییەکانی بە هەرێمی کوردستان.
[1]
- چەکدارانی عەسائیبی ئەهلی حەق کە گرووپێکی سەر بە
حەشدی شەعبیحەشدی شەعبین، دوو رۆژە لەنێو شارۆچکەی مەندەلی بڵاوبوونەتەوە و داوا لە ئەندامانی ئەنجوومەنی شارۆچکەکە دەکەن لە بڕیاری بەشداری لە گشتپرسی باشووری کوردستان پاشگەزببنەوە.
[7]
رۆژئاوای کوردستان
-
ڕۆژدا فەلاتڕۆژدا فەلات، یەکێک لە فەرماندەکانی هێزەکانی سوریای دیموکرات دەڵێت: تا ئێستا 70٪ی ڕەقە لە چنگی چەتەکانی داعش ڕزگارکراوە.
[2]
- فڕۆکەیەکی سیخوڕیی تورک لە ئاسمانی
عەفرینعەفرین خرایە خوارەوە.
[5]