رۆژهەڵاتی کوردستان
- بەرپرسێکی حزبی دیموکرات ڕایدەگەیەنێت: دوای هێرشەکەی سەر بارەگاکانمان پشتیوانی ناوخۆیی و دەرەکیمان زیادبووە و ناوەندە جیهانییەکانیش لە چۆنیەتی ڕووداوەکە ئاگاداردەکەینەوە.
[2]
- کۆڵبەرێکی کورد بە ناوی ئەسکەندەر گاگەشی تەمەن 47 ساڵ کوڕی ئەحمەد خەڵکی گوندی کانی زەرد سەر بە شاری
سەردەشتسەردەشت بە هۆی تەقینەوەی مین لە کوێستانەکانی مامەند و هەڵشۆلە هەرێمی کوردستان گیانی لە دەست دا. تەرمی ئەو کۆڵبەرە کردە بۆ نەخۆشخانەی شاری
قەڵادزێقەڵادزێ لە هەرێمی کوردستان ڕاگوێزراوە. هەروەها کۆڵبەرێکی کورد بە ناوی حوسێن ئەحمەدی تەمەن 23 ساڵ خەڵکی شاری ڕەبەت کوڕی سەید ئەحمەد بە هۆی بەربوونەوە لە بەرزایی بە سەختی بریندار بوو.
[7]
- ئیدارەی ئیتلاعاتی شاری
سەقزسەقز، هەڕەشەی لە هونەرمەندی ناسراوی کورد،
عەلی عابدیعەلی عابدی کرد و ڕایگەیاند: لە ئەگەری چوونە ڕیزی مانگرتووانی گشتیی لە ڕۆژی چوارشەممە 21ی خەرمانان، فێرگەی موسیقای ناوبراو پۆلمپ دەکەن.[7]
باشووری کوردستان
- دەستپێکردنی بانگەشەی هەڵبژاردنی پەڕڵەمانی باشووری کوردستان.
- بەپێی ئه و خشتەیەی کە پێشتر
وەزارەتی پەروەردەوەزارەتی پەروەردە بڵاوی کردبۆوە، ئەمڕۆ سێشەممە 11ی ئەیلولی 2018، دەبوایە تاقیکردنەوەکانی کۆتایی خولی یەکەم و دووەم بۆ پۆلەکانی چوار، پێنج، شەش، حەوت و هەشتی بنەڕەتی بۆ بابەتەکانی کوردی، عەرەبی، بیرکاری و کۆمەڵایەتی ئەنجامبدرێت، بەڵام بەهۆی پشووی فەرمییەوە ئه و تاقیکردنەوانە ئەنجام نەدران و وەزارەتی پەروەردەش هیچ ڕوونکردنەوەیەکی پێشوەختەی بڵاونەکردەوە.[2]
[1]
- بەرەبەیانی ئەمڕۆ
کۆڵبەرکۆڵبەرێکی تەمەن 47 ساڵ بە ڕەگەز ڕۆژهەڵاتی دانیشتووی کانی زەردی سەر سنوور لە نزیک چیای مامەندە لە سنووری شارەدێی
هەڵشۆهەڵشۆ سەر بە شارۆچکەی
پشدەرپشدەر بەهۆی تەقینەوەی مین گیانی لەدەستدا.
[3]
- دیداری ڕۆشنبیری و هونەری محەمەد
ساڵح دیلانساڵح دیلان بە ئامادەبوونی ژمارەیەک لە هونەرمەندان و بەرپرسانی حزبی و حکومی و لایەنگران و شەیدایانی هونەر لە تەلاری هونەر لەشاری
سلێمانیسلێمانی دەستیپێکرد.[3]
- شەوی ڕابردوو لە گەڕەکی
بەکرەجۆبەکرەجۆی شاری سلێمانی تەقە لە بارەگای پەیوەندییەکانی کۆمەڵەی شۆڕشگێڕان و زەحمەتکێشانی کوردستان کرا.
[4]
- بۆ جارێکی دیکە تۆپخانەکانی سوپای پاسدارانی ئێران دەستیان بە تۆپبارانکردنی ناوچە سنوورییەکانی برادۆست کردەوە بەڕێوەبەری شارۆچکەی
سیدەکانسیدەکان دەڵێت، بەهۆی بۆردوومانەکان تاوەکو ئێستاش 200 خێزان ئاواره بووە.[4]
- بەهۆی تۆپبارانەکانی ئێران، دانیشتوانی چەند گوندێک ماڵەکانیان چۆڵکردووە و بەڕێوەبەری شارەدێی سیدەکانیش ڕایدەگەیەنێت: بە هۆی ئەم بۆردومانانەوە 320 دۆنم پاوان و دارستان سوتاون و زیانێکی زۆری ماددیش بەر خەڵکەکە کەوتووە.[2]
- ئەمینداری گشتی وەزارەتی
پێشمەرگەپێشمەرگە ڕایدەگەیەنێت: هیچ هێزێکی کۆماری ئیسلامی ئێران نەهاتۆتە سنوری پارێزگای سلێمانی و ئه و دەنگۆیانەش بە بانگەشەی هەڵبژاردن ناودەبات.[2]
- بەهۆی نالەباریی دۆخی ئەمنیی شارۆچکەی
خانەقینخانەقین و زیادبوونی کردەوە تیرۆریستییەکان لەو شارۆچکەیە، بەشێک لە هاوڵاتیان و چالاکوانانی شارۆچکەکە گردبوونەوە و جەختییان لە بەردەوامیدان بە ناڕەزایەتییەکانیان کردەوە، تا ئەوکاتەی ئاوڕ لە دۆخی ئەمنیی شارۆچکەکەیان دەدرێتەوە.
[6]
رۆژئاوای کوردستان
- شیمار حیمۆ چالاکوانی سیاسی لەرۆژئاوای کوردستان ڕاگەیاند: چەکدارانی سەربە تورکیا لە شاری
عەفرینعەفرین دوو مامۆستایی ئاینیان بەناوەکانی شێخ بەکر، شێخ مستەفا بەرزنجیان دەستگیرکردوە.[3]
- فەرماندەیی گشتیی قەسەدە بە ئەنجامدانی کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەنووسی کۆتا قۆناغی ئۆپەراسیۆنی گەردەلوولی جزیرەی بە ناوی شەڕی لەناوبردنی تیرۆر لە ڕۆژهەڵاتی ڕووباری فورات ڕاگەیاند.[6]
دەرەوەی کوردستان
- فەرماندەی هێزەکانی هاوپەیمانان لە عێراق و سووریا دەگۆڕدرێت و ژەنەراڵ پۆل جۆزێف لاکامێرا لەشوێنی ژەنەراڵ پۆل فانک دەستبەکار دەبێت.[1]
- دەوڵەتی تورکیای داگیرکەر جارێکیتر ئەکاونتی فەرمیی بەشی تورکیی ئاژانسی هەواڵی فورات (ANF)ی لە تویتەر داخست.
[5]
- شەوی ڕابردوو ژمارەیەک لە چالاکوانانی کورد بە خوێن لەسەر دیوارەکانی باڵیۆزخانەی ئێران لە پاریس دروشمیان نووسی، کارمەندانی باڵیۆزخانەکە چەند کاتژمێر سەرقاڵبوون بە سڕینەوە خوێن لەسەر دیوارەکان.[6]
- سەرۆکی ئەرکانی هێزە چەکدارەکانی ئێران داوا لە حکومەتی عێراق و هەرێمی کوردستان دەکات ئەندامانی حیزبەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان کە لە باشووری کوردستان جێگیرن، ڕادەستی ئێران بکاتەوە، ئەگەریش ناتوانن ئەو کارە بکەن دەبێت دەریان بکەن.[4]
کوردیپێدیا، ڕۆژانە بێلایەنانە مێژووی کوردستان تۆماردەکات...
کڕۆنۆلۆژیای ڕووداوەکان