- 10-11-2017
- 09-11-2017
- 08-11-2017
- 07-11-2017
- 06-11-2017
- 05-11-2017
- 04-11-2017
- 03-11-2017
- 02-11-2017
- 01-11-2017
- 31-10-2017
- 30-10-2017
- 29-10-2017
- 28-10-2017
- 27-10-2017
- 26-10-2017
- 25-10-2017
- 24-10-2017
- 23-10-2017
- 22-10-2017
- 21-10-2017
- 20-10-2017
- 19-10-2017
- 18-10-2017
- 17-10-2017
- 16-10-2017
- 15-10-2017
- 14-10-2017
- 13-10-2017
- 12-10-2017
11-11-2017
- 12-11-2017
- 13-11-2017
- 14-11-2017
- 15-11-2017
- 16-11-2017
- 17-11-2017
- 18-11-2017
- 19-11-2017
- 20-11-2017
- 21-11-2017
- 22-11-2017
- 23-11-2017
- 24-11-2017
- 25-11-2017
- 26-11-2017
- 27-11-2017
- 28-11-2017
- 29-11-2017
- 30-11-2017
- 01-12-2017
- 02-12-2017
- 03-12-2017
- 04-12-2017
- 05-12-2017
- 06-12-2017
- 07-12-2017
- 08-12-2017
- 09-12-2017
- 10-12-2017
- 11-12-2017
باکووری کوردستان
- سوپای تورک ڕێگای نێوان گوندەکانی نێوان نسێبین – قۆسەر-ی سەر بە میردینی گەمارۆ داوەو ڕێگاکانی بڕیوە، ئەوەش بە ئامانجی دەستپێکردنی ئۆپەراسیۆنە دژی گەریللاکانی
پەکەکەپەکەکە.
[1]
- ئێوارەی ئەمڕۆ، دوای ئەوەی گردبوونەوەیەک لە
ئامەدئامەد بە وتنەوەی دروشمی گۆشەگیری تێکدەچێت، ئازادی سەردەکەوێت کۆتایی هات، پۆلیس هێرشی کردە سەر گردبوونەوەکە و ژمارەیەکی زۆری بەشداربووانی گردبوونەوەکەی دەستگیر کرد.[1]
- کاتژمێر 10:30 خولەکی سەرلەبەیانی، گەریلاکان لە گردی خوەدێ-ی سەربە عادل بەگی
شەمزینانشەمزینانی
جولەمێرگجولەمێرگ، دژی سوپای داگیرکەری تورک چالاکییەکییان ئەنجام دا و گورزیان لە پێگەکانی دوژمن دا.[1]
باشووری کوردستان
- سەرلەبەیانی ئەمڕۆ باری تەندروستی
کۆسرەت ڕەسولکۆسرەت ڕەسول عەلی تێکچوو و گەیەنرایە نەخۆشخانە.
[2]
- دەرباز کۆسرەت ڕەسوڵ ڕایدەگەیەنێت، نەشتەرگەرییەکی سەرکەوتوو بۆ جێگری سکرتێری گشتی یەکێتی ئەنجامدراوە و تەندروستیشی لەئێستادا جێگیرە.[2]
- بە بەشداری 90 ئەندام، خوڵی پێنجەمی کۆبوونەوەی ئەنجوومەنی شارەوانی بناری
قەندیلقەندیل دەستیپێکرد و هەر یەک لە گوڵاڵە عوسمان و محەمەد حەسەن بە هاوسەرۆکانی نوێی شارەوانی بناری قەندیل و حەوت کەس وەک دەستەی بەڕێوەبەری شارەوانی بناری قەندیل هەڵبژێردران.[1]
- ڕاوێژکاری سەرۆکی حکومەتی هەرێم ڕایدەگەیەنێت کێشەکانی نێوان هەرێم و بەغدا بە وەڵام و وەڵامکاری لە دەزگاکانی ڕاگەیاندنەوە چارەسەر نابێت، بەڵکو پێویستە لەسەر مێزی گفتوگۆ کێشەکان چارەسەر بکرێن و داواش لە حکومەتی ناوەندی دەکەین تیمە تەکنیکییەکانیان بنێرنە هەرێم.
[3]
- دژی پرۆژە یاسایەک بۆ بەشودانی منداڵانی تەمەن 9 ساڵ لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق، ژنانی
سلێمانیسلێمانی کۆبوونەوە و لە بەیاننامەیەکی هاوبەشدا ڕایانگەیاند: دەبێت ئەنجومەنی نوێنەران یاساکە ڕەتبکاتەوە، چونکە دژی دەستووری عێراق و بەندەکانی مافەکانی مرۆڤە.[1]
- وەزیری
نەوتنەوتی عێراق ڕایدەگەیەنێت، کە 30 ملیۆن لیتر نەوتی سپی بەسەر هاوڵاتیانی هەرێمی کوردستان-دا دابەش دەکەین.[1]
- هێزەکانی ئاسایشی سلێمانی دەستگیرکردنی دوو گروپی تیرۆریستیان ڕاگەیاند.[2]
- فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەکانی عێراق ئاشکرای کرد کە لە ڕێگەی
یەکێتی نیشتیمانی کوردستانیەکێتی نیشتیمانی کوردستانەوە 150 تیرۆریستیان وەرگرتوەتەوە و هاوکات ئاشکراشی کردووە کە پارێزگای
کەرکووککەرکووک 14 ساڵە نەپشکندراوە، ئاساییە ئێستا بپشکندرێت.[1]
کوردیپێدیا، ڕۆژانە بێلایەنانە مێژووی کوردستان تۆماردەکات...
کڕۆنۆلۆژیای ڕووداوەکان