مەسعود بارزانیمەسعود بارزانی، بەبۆنەی یادی 71 ساڵەی دامەزراندنی
یەکێتی ئافرەتانی کوردستانیەکێتی ئافرەتانی کوردستان پەیامێکی ئاراستەی سکرتێر و ئەندامانی مەکتەبی سکرتاریەتی یەکێتیی ئافرەتانی کوردستان کرد و ڕایگەیاند: ڕۆڵی لە خەباتی گەلەکەمان و هەروەها ناساندن و بەرگریکردن لە مافەکانی ئافرەت بەرچاو و دیارە.
دەقی پەیامی سەرۆک بارزانی:
بەناوی خودای بەخشندە و میهرەبان
بەڕێزان سکرتێر و ئەندامانی مەکتەبی سکرتاریەتی یەکێتیی ئافرەتانی کوردستان، به بۆنەی حەفتاویەکەمین ساڵیادی دامەزراندنی یەکێتی ئافرەتانی کوردستان، پیرۆزبایی گەرم ئاراستەی ئێوە و هەموو ئەندامانی ڕێکخراوە تێکۆشەرەکەتان و سەرجەم ئافرەتانی کوردستان دەکەم.
یەکێتیی ئافرەتانی کوردستان، ئەزموونێکی دەوڵەمەند و بێوێنەی دەستپێکی بەشداری و پێگەیاندنی ئافرەتی کوردستانی لە ژیانی سیاسی بووە و ڕۆڵی لە خەباتی گەلەکەمان و هەروەها ناساندن و بەرگریکردن لە مافەکانی ئافرەت بەرچاو و دیارە.
هەمیشە ئەو چاوەڕوانییە لە یەکێتیی ئافرەتانی کوردستان هەیە کە سەرچاوەی هۆشیاریی نەتەوەیی و نیشتیمانی و پیشەیی بن بۆ سەرجەم ئافرەتانی کوردستان و کار بۆ پاراستنی مافەکانی ئافرەت لەنێو خێزان و شوێنی کار و گۆڕەپانی سیاسەت و کایەکانی تری کۆمەڵگەدا بکەن.
[1]
مسعود بارزانی
11ی کانوونی یەکەمی 2023
تێبینی: ئەم بەڵگەنامەیە کێشەی ڕێنووس و ڕێزمانیی هەیە، کوردیپێدیا بەمەبەست هیچ دەستکارییەکی نەکردووە!