- لە بنکەیەکی سەربازی لە شارۆچکەی هێنێی سەر بە ئاماد لە باکووری کوردستان تەقینەوەیەکی بەهێز ڕوویدا. بەپێی زانیارییە سەرەتاییەکان تەقینەوەکە لەڕێگەی ئۆتۆمبێلێکی بۆمبڕێژکراوەوە ئەنجامدراوەو، سەربازێک کوژراوە و ژمارەیەکی دیکەش بریندار بوون.
- لە ئەنجامی شەڕو پێکدادانێکدا لە شاری شرناخی باکوری کوردستان سەربازێکی تورکیا کوژرا و 3 سەربازی تر بریندار بوون، هەروەها لە ئەنجامی تەقینەوەیەکدا لە ناوچەی گەڤەری سەر بە هەکاری سەربازێک کوژرا و 4 سەربازی تر بریندار بوون.