مەکتەبی سیاسی #پارتی دیموکراتی کوردستان# پەیامێکی بڵاوکردەوە، تێیدا هاتووە بە ناوی لایەنگر و ئەندامان و سەرکردایەتی پارتی دیموکراتی کوردستانەوە، پشتگریی تەواوی خۆمان بۆ پەیامی سەرۆک بارزانی دەردەبڕین، کە لە رێوڕەسمی کردنەوەی یادگەی نیشتیمانی بارزانی لە بارزان ئاراستەی خەڵک و لایەنە سیاسییەکانی کرد.
=KTML_Bold=دەقی پەیامی مەکتەبی سیاسیی پارتی دیموکراتی کوردستان:=KTML_End=
مەکتەبی سیاسیی پارتی دیموکراتی کوردستان پشتگیری پەیامەکەی جەنابی سەرۆک بارزانی دەکات
بە ناوی لایەنگر و ئەندامان و سەرکردایەتی پارتی دیموکراتی کوردستانەوە پشتگریی تەواوی خۆمان بۆ پەیامی سەرۆک بارزانی دەردەبرین کە دوێنێ لە ڕێوڕەسمی کردنەوەی یادگەی نیشتیمانی بارزانی لە بارزان ئاراستەی خەڵک و لایەنە سیاسییەکانی کرد.
ئەم پەیام و دەستپێشخەرییەی جەنابی سەرۆک بارزانی وەک درێژەپێدەری پەیامی ئاشتیخوازانەی بارزانی نەمر بەرز دەنرخێنین و، هەموو ئامادەیی خۆشمان بۆ جێبەجێکردنی فەرمانی سەرۆک ڕادەگەینین.
لە ڕوانگەی هەستکردن بە بەرپرسیارەتی نەتەوەیی و نیشتیمانی و لەبەرچاوگرتنی بارودۆخی ناوچەکە و هەرێم، هەنگاوی کردەیی بۆ بەجێگەیاندنی فەرمانی جەنابیان بە ڕاست و گرنگ دەزانین و ئامادەیی تەواوی خۆمان بۆ کۆبوونەوە لەگەڵ هەموو لایەنەکان بەبێ جیاوازی دەردەبڕین. [1]
مەکتەبی سیاسیی
پارتی دیموکراتی کوردستان
#12-05-2023#
=KTML_Bold=تێبینی: ئەم بەڵگەنامەیە کێشەی ڕێنووس و ڕێزمانیی هەیە، کوردیپێدیا بەمەبەست هیچ دەستکارییەکی نەکردووە!=KTML_End=