هاوڵاتیانی عێراق خۆشحاڵی خۆیان دەردەبڕن
- سەرلەبەیانی ئەمرۆ تەقینەوەیەکی بەهێز لە ناحیەی تازەخورماتوو روویدا.
- بەهۆی زۆری رێژەی ئاوارەکان لە سنوری پارێزگای دهۆک، فەرهاد ئەتروشی پارێزگاری دهۆک پارێزگاری دهۆک لەکۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا باری نا ئاسایی لەو پارێزگایە راگەیاند.
- بەهۆی هەڵنەبژاردنەوەی مالکی بۆ ویلایەتی سێیەم و دیاریکردنی حەیدەر عەبادی بۆ پۆستی سەرۆک وەزیرانی عێراق، هاوڵاتیانی عێراق خۆشحاڵی خۆیان دەردەبڕن و بای بای لەنوری مالکی دەکەن.
- ئێوارەی ئەمرۆ هێلیکۆپتەرێک کە هاوکاری گەیاندبووە چیای شەنگال بەهۆی هەڵەی تەکنیکییەوە کەوتە خوارەوە. ئەم رووداوە بووە هۆی گیانلەدەستدانی فڕۆکەوان و یەک لە سەرنشینەکانی، هەروەها 20 کەسی تریش برینداربوون کە یەک لە بریندارەکان ڤیان دەخیل پەرلەمانتاری کوردە لە پەرلەمانی عیراق.
- چەکدارەکانی داعش هێرشێکیان دەستیپێکرد بۆ بازگەی نەقشبەندی لە باکوری جەلەولا، بەڵام دووای شەڕێکی زۆر هێرشەکەیان تێکشکا.
📌
کوردیپێدیا، رۆژانە (بێلایەنانە) مێژووی کوردستان تۆماردەکات... 📅 کڕۆنۆلۆژیای رووداوەکان