یەکەمەکانی پۆلی 12ی ساڵی خوێندنی 2019-2020
رۆژهەڵاتی کوردستان
- بەپێی راپۆرتی گەیشتوو بە رێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، سەرەڕای تێپەڕینی 8 رۆژ لە دەستبەسەر کرانی سێ لاوی خەڵکی گوندی داراب سەر بە شاری داڵاهۆ بە ناوەکانی “ئارەش دارابی” تەمەن 18 ساڵ، “ئەفشیین سەیدمورادی” تەمەن 20 ساڵ و “یەحیا سەیدمورادی” تەمەن 19 ساڵ سەرباری بەدواداچوونی بەردەوامی بنەماڵەکانیان، هێشتا چارەنووسیان نادیارە. سەرچاوەیەکەی ئاگادار لە گوندی داراب لەوبارەوە بە هەنگاوی راگەیاند کە، بنەماڵەی ئەو سێ لاوە جەندین جار سەردانی ناوەندە ئەمنییەکانی
کرماشانکرماشان و داڵاهۆیان کردووە، بەڵام هیچ وڵامێکیان وەرنەگرتووەتەوە.
[5]
چارە نووسی سێ لاوی دەستبەسەر کراوی خەڵکی داڵاهۆ نادیارە
- حوکمی 5 ساڵ زیندانیی تەعلیقی بۆ ماوەی چوار ساڵ لەلایەن لقی 1ی دادگای ئینقلابی شاری
سنەسنە بە
هاجەر سەعیدیهاجەر سەعیدی، چالاکی مافی ژنان راگەیەندرا.
[8]
- لاوێکی کورد بە ناوی رەحمان ڕەحیم پوور خەڵکی شاری
سەقزسەقز، لە پارکی لالەی ئەو شارە لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە دەسبەسەر کرا. هێزە ئەمنییەتییەکان بە بێ بەڵگەی قەزایی ئەو هاووڵاتییە کوردەیان دەسبەسەر کردووە و دواتر بۆ شوێنێکی نادیار ڕاگواستووە. بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، هێزە ئەمنییەتییەکان ئەو لاوە کوردەیان بە تۆمەتی هاوکاری لەگەڵ یەکێک لە حیزبە کوردییەکانی حکوومەتی ئێران دەسبەسەر کردووە.
[8]
باشووری کوردستان
- ئێوارەی ئەمڕۆ، لەشاروشارۆچکەکانی هەرێمی کوردستان بەشێک لە هاووڵاتیان بۆ داواکردنی مافەکانیان هاتنە سەر شەقام و داوای مووچە و شایستە داراییەکانیان و باشکردنی ژیانیان کرد. خۆپیشاندانەکە لەسنووری پارێزگای
سلێمانیسلێمانی و هەڵەبجه و هەردوو ئیدارەی
گەرمیانگەرمیان و راپەڕین بەڕێوەچوو.
[6] خۆپیشاندەران لە
قەڵادزێقەڵادزێ مەکۆی
بزووتنەوەی گۆڕانبزووتنەوەی گۆڕانیان سووتاند و ناوچەی پارتیشیان بەردبارانکرد. هەروەها
هونەر رەسوڵهونەر رەسوڵ، پەیامنێرێکی تەلەفیزیۆنی گەلی کوردستان لە کاتی رووماڵکردنی هەواڵەکان لە
رانیەرانیە گیانی لەدەستدا.
[7]
-
شاسوار عەبدولواحیدشاسوار عەبدولواحید، سەرۆکی جوڵانەوەی نەوەی نوێ لە ناو خۆپیشاندەرانی پارکی ئازادی لە شاری سلێمانی داوای لە هاوڵاتییان کرد لە ماڵەکانیان بێنە دەرەوە و بەشداری لە خۆپیشاندان بکەن، وتیشیئەم هەنگاوەی ئەمڕۆ نراوە، دەستپێکی شۆڕشێکی مەدەنییە بۆ کۆتاییهێنان بەم زوڵمەی لە کوردستاندا هەیە.
[3]
- لە بەرامبەر راگرتنی وتاری هەینی، بەشێک لە مەلاکان لە
هەولێرهەولێر گردبونەوە و لەلایەن هێزە ئەمینەکانی هەولێرەوە، چەندین خۆپیشاندەر دەستگیرکران.
[3]
- پارێزگاری
دهۆکدهۆک رایگەیاند، بەهۆی مەترسی بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی
کۆرۆناکۆرۆنا لە ئێستادا رێگە بەهیچ جۆرە گردبونەوەیەک نادرێت و بۆ ئەو مەبەستەش هێزە ئەمنییەکان خراونە حاڵەتی ئامادەباشییەوە، هەر کەسێکیش سەرپێچی بکات لە پەرلەمانتارەوە تا وەزیر لێپێچینەوەی لەگەڵ دەکەن.
[3]
-
وەزارەتی تەندروستیوەزارەتی تەندروستیی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، لەماوەی 24 کاژێری رابردوودا 566 کەس تووشی کۆرۆنا بوون و 16 کەسیش گیانیان لەدەستداوە.
[4]
-
رێباز حەملانرێباز حەملان، یاریدەدەری سەرۆکی حکومەتی هەرێم رایگەیاند: لە ئێستادا حکومەت 350 ملیۆن دۆلاری لەبەردەستدایە کە بەشی موچەی موچەخۆران ناکات و حکومەتی عێراق ئامادەیی دەربڕیوە کە مانگانە 300 ملیار دینار بۆ هەرێم بنێرێت کە ئەو بڕە پارەیە بۆ هەرێم سودی نابێت ئەگەر زیادی نەکەن.
[3]
- مەحما خەلیل، راوێژکاری کاروباری ئێزدییەکان لە پەرلەمانی کوردستان و قایمقامی
شنگالشنگال، لە لێدوانێکیدا بەئاژانسی ئانادۆڵوی راگەیاند : داواکاری ئێمە ئەوەیە کە
پەکەکەپەکەکە لە شنگال دەربچێت، لەبەر ئەوەی پەکەکە شنگالی وێران کردووە و هەروەها رێگری دەکات لە دووبارەی گەڕانەی ئاوارەکانی چیای شنگال بۆسەر ماڵ و خاڵی خۆیان.
[3]
رۆژئاوای کوردستان
- سوپای داگیرکەری تورک و چەتەکانی گوندەکانی؛ “خربەت بەقر” و “کۆڕحەسەن” سەربە
گرێ سپیگرێ سپی تۆپباران دەکەن.
[1]
دەرەوەی کوردستان
- وەزارەتی دەرەوەی عێراق، بەهۆی هێرشی دەوڵەتی تورک سەردانی وەزیری بەرگری تورکی هەڵوەشاندەوە و باڵیۆزی تورکیای بانگهێشت کرد.
[1]
- دوای هێرشی فڕۆکه بێفڕۆکەوانەکەی تورکیا بۆ سەر ئۆتۆمبێلێکی پاسەوانانی سنووری عێراق له ناوچەی برادۆست، حەسەن کەعبی، جێگری یەکەمی سەرۆکی پەرلەمانی عێراق ئەم هێرشەی به پێشێلکردنی سەروەری عێراق ناساند و رایگەیاند، ئەم هێرشە زیانێکی تەواو به پەیوەندی مێژوویی نێوان عێراق و تورکیا دەگەیەنێت.
[2]
- حکومەتی عێراق فاتیک یلدزی باڵیۆزی تورکیای بانگهێشت کرد و بە فەرمی داوای لە دەوڵەتی تورکیا کرد هێزەکانی خۆی لە سەرتاسەری خاکی عێراق بکشێنێتەوە و بە زووترین کات کۆتایی بە هێرشەکانی بهێنێت لە سەر خاکی عێراق.
[1]📌
کوردیپێدیا، رۆژانە (بێلایەنانە) مێژووی کوردستان تۆماردەکات... 📅 کڕۆنۆلۆژیای رووداوەکان