- بەرەبەیانی ئەمڕۆ هێزەکانی پێشمەرگە و گەریللا 4 گوندی دیکەیان لەچەکدارانی داعش پاککردەوە لەدەشتی قەراج.
- تەرمی سێ گەریلای پارتی کرێکارانی کوردستان ئەمڕۆ، لە گۆڕستانی شەهیدانی بناری قەندیل بەخاکسپێردران دوای ئەوەی بەرەبەیانی ئەمڕۆ لە شەڕێکی میحوەری مەخمور بەگوللەی چەکدارەکانی داعش گیانیان سپارد.
- بۆمبێکی چێندراو لە گەرەکی (عەسکەری) خۆرئاوای خورماتوو تەقیەوە و بەهۆیەوە پێنج کەس بریندار بوون.
- فرانسوا هۆلاند سەرۆک کۆماری فەرەنسا سەردانی هەولێری کرد.
- زەمینلەرزەیەک لە شارۆچکەی دوزخورماتووی دا و یانی و ماددی بەدواوە نەبوو.
- لە گەرەکێکی شاری کەرکووک چەند چەکدارێکی نەناسراو دەسترێژی گوللەیان لە دوکانێک کردو بە هۆیەوە دوو هاوڵاتی کوژران، سەرچاوەیەکی ئاگاداریش ڕایدەگەیەنێت، یەکێک لە کوژراوەکان خاوەن دوکانەکەیە.