باکووری کوردستان
- خەزال تاش ئەندامی ئەنجومەنی ناوەندی پارتی دیموکراتی هەرێمەکان (
دەبەپەدەبەپە) و چالاکوانی تەڤگەری ژنانی ئازاد (تەژەئا) و فەرید یڵدز ئەندامی ئەنجومەنی ناوەندی پارتی دیموکراتی گەلان (
هەدەپەهەدەپە) لە ناوچەی کورکوتەلی ئەنتالیا کە بەرەوە ئەنتالیاوە دەچوون دەستگیرکران.
[1]
رۆژهەڵاتی کوردستان
- کۆڵبەرێکی کورد بە ناوی وەزیر وەیسی خەڵکی گوندی جۆجاڕی بەخشی سەلاسی باوەجانی، بەهۆی تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە نیزامییەکانی حکوومەت لە سنووری نەوسوود پێکرا.
[5]
- 10 سەر ئەسپ و هێستری کاسبکاران لە سنووری هەورامان بە تەقەی هێزە نیزامییەکان کوژران. بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، هێزە نیزامییەکان سەرەڕای کوشتنی ئەسپی کاسبکاران، ئاگریان لە شتومەکی ئەو کاسبکارانە بەر داوە.[5]
باشووری کوردستان
- ئەمەریکا لە
دهۆکدهۆک نەخۆشخانەیەکی 20 تەختیی
کۆرۆناکۆرۆنای بە ملیۆنێک و 100 هەزار دۆلار دروستکرد، هەموو پێداویستیەکی تێدایە بۆ ئەوانەی پێویستیان بە چاودێریی چڕە. هاوکات بڕی چوار ملیۆن دۆلاریشی بەخشییە زانکۆی دهۆک.
[2]
- وەزیری تەندروستیی هەرێمی کوردستان ئاماری نوێی کۆرۆنای لە 24 کاژێری ڕابردوودا ڕاگەیاند و گوتی، 720 کەسی دیکە تووشی کۆرۆنا بوون و 26ی دیکەش گیانیان لەدەستداوە.[2]
-
وەزارەتی خوێندنی باڵاوەزارەتی خوێندنی باڵا ڕایگەیاند، بەلەبەرچاوگرتنی بارودۆخی دارایی هاوڵاتیانی هەرێم، بڕیاریانداوە کرێی خوێندنی پارالێل و ئێواران لە سەرجەم زانکۆ و پەیمانگا حکومییەکان بەڕێژەی (45%) هاوشێوەی ساڵی ڕابردو بۆ سەرجەم قۆناغەکانی خوێندن کەم بکرێتەوە.
[4]
رۆژئاوای کوردستان
- چەتەکانی سوڵتان سلێمان شا لە ناوچەی
عەفرینعەفرین هاووڵاتییەکیان بە ئەشکەنجە کوشت. هەروەها دەستیان بەسەر 10 هەزار دار زەیتونی هاووڵاتییەکی ناوچەی شییەدا گرت.[1]
- لە ڕۆژئاوای کوردستان ژمارەی توشبووانی کۆرۆنا لە بەرزبوونەوەدایە، لەگەڵ ئەوەشدا هاووڵاتییان خۆیان ناپارێزن و بەرێوەبەرایەتی خۆسەریش ڕێکاری نوێ ناگرێتەبەر. پزیشکەکانیش دەڵێن، ئەگەر دۆخەکە بەمشێوەیە بەردەوام بێت، کارەسات ڕوودەدات.
[3]
- فەرەنسا نیگەرانی خۆی لە ناردنی کەشتی عروج ڕەئیس بۆ کنە و پشکنین لە ڕۆژهەڵاتی دەریایی سپیی ناوەڕاست دەربڕی، کە بەشێکە لە بەرئاوەکانی یۆنان و داوای لە دەسەڵاتدارانی تورکیا کرد، واز لە هەراسانکردن بهێنێیت.[3]
کوردیپێدیا، ڕۆژانە بێلایەنانە مێژووی کوردستان تۆماردەکات...
کڕۆنۆلۆژیای ڕووداوەکان