$باکووری کوردستان$
- دادگای دەوڵەتی تورک بڕیاریدا سیاسەتمەدارانی کورد #گوڵتان کشاناک# و #سەباحەت تونجەل# بە دیلکراوی لە زینداندا بمێننەوە.[6]
$رۆژهەڵاتی کوردستان$
- بە پێی ڕاپۆرتەکان، لەماوەی چەند ڕۆژی ڕابردوودا چوار بەندکراوی زیندانی #ورمێ# دوای گواستنەوەیان بۆ یەکێک لە ناوەندە پزیشکییەکانی ئەو شارە، گیانیان لە دەست دا و بەم پێیە ڕێژەی ئەو بەندکراوانەی کە لەو زیندانە بە هۆی تووشبوون بە کرۆناوە گیانیان لەدەست داوە، گەیشتووەتە 7 کەس.[5]=KTML_Photo_Begin=https://www.kurdipedia.org/files/relatedfiles/2020/380814/0019.JPG=KTML_Photo_Alt=لە مانشێتەکانی ئەمڕۆ: 13-04-2020=KTML_Style=width:30%;height:20%;float:right;=KTML_Photo_Target_Link=https://www.kurdipedia.org/files/relatedfiles/2020/380814/0019.JPG=KTML_Photo_End=
- نەخۆشخانەی فارابی لە پارێزگای #کرماشان#، گیانلەدەستدانی یەکەمین پزیشکی بەهۆی نەخۆشی کۆرۆناوە ڕاگەیاند. نەخۆشخانەی فارابی لەوبارەیەوە بڵاویکردوەتەوە: پزیشکی گشتی مهردادی نەورۆزی، کە چەندین ساڵە پارێزگاکە خزمەت دەکات، ئەمڕۆ دوو شەممە بەهۆی تووشبوون بەنەخۆشی کۆرۆناوە گیانی لەدەستدا.[2]
- محەممەد جەباری، داواکاری گشتیی پارێزگای #سنە# بە ئاژانسی تەسنیمی ئێرانی ڕاگەیاند، #مستەفا سەلیمی# کە سەردەستەی هەڵاتنی بەندکراوان بووە لە گرتووخانەی #سەقز# و بەیانی ڕۆژی شەممە لەسێدارەدراوە، لە گوندی سەبەدلووی سەر بە #بانە# دەستبەسەرکراوەتەوە. ئەو گوندە دەکەوێتە نێوان سەقز و بانە. هەروەها حوسێن خۆش ئیقباڵ، جێگری پارێزگاری سنە بۆ کاروباری ئەمنی بە فارس نیوزی ڕاگەیاندووە دەستبەسەرکردنەوەی ئەو بەندکراوە لە هەرێمی کوردستان ڕاست نییە و بە هاوکاری خەڵک لەگەڵ هێزە ئەمنییەکان لە گوندی سەبەدلوو دەستبەسەرکراوە.[1]
- مەئموورانی شارەداریی لە شاری سنە لە دەورووبەری دۆخانیات هێرشیان کردە سەر دەستفرۆشان و ئەوانیان دایە بەر لێدان و سووکایەتی پێکردن. بە پێی ڕاپۆرتەکان، مەئموورانی شارەداریی سنە بە بیانووی “گرتنی ڕێگاکان” هێرشیان کردووەتە سەر دەستفرۆشان و لە ئەنجامی ئەم هێرشە دەستفرۆشان لەگەڵ مەئموورانی شارەداریی تێکهەڵچوون. شایانی باسە، خەڵک و لاوان بەهانای دەستفرۆشانەوە چوون و لەگەڵ مەئموورانی شارەداریی تێکهەڵچوون.[5]
$باشووری کوردستان$
- بەڕێوەبەری گشتیی تەندروستیی #هەڵەبجە# ڕایگەیاند، حەوت تووشبووی دیکەی کۆرۆنا ئەمڕۆ نەخۆشخانە بەجێدەهێڵن و دەگەڕێنەوە ماڵەکانیان، بەوەش تەنیا 12 تووشبووی کۆرۆنا لە پارێزگای هەڵەبجەدا دەمێنێت.[1]
- وەزیری تەندروستی ئاشکرای کرد، لەماوەی 24 کاتژمێری ڕابردوودا هیچ حاڵەتێکی تووشبوو بە کۆرۆنا لە هەرێمی کوردستان تۆمار نەکراوە.[3]
- لە بەردەوامی پشکنینەکان و گەڕان بەدوای گومانلێکراوان، یەک تووشبووی نوێی ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ COVID-19 لە پارێزگای سلێمانی دەستنیشانکرا، کە پیاوێکی تەمەن 65 ساڵە دانیشتووی شارۆچکەی #دەربەندیخان#ە و بەرکەوتەی تووشبووی پێشووە.[8]=KTML_ImageCaption_Begin==KTML_StyleDiv=width:30%;height:20%;float:left;=KTML_ImageCaption_Target_Link=https://www.kurdipedia.org/files/relatedfiles/2020/380814/0017.JPG=KTML_ImageCaption_Title=تەقینەوەیەک لە گرعوزێر 6 کوژراو و برینداری لێکەوتەوە=KTML_ImageCaption_CaptionStyle=000000=KTML_ImageCaption_Caption=تەقینەوەیەک لە گرعوزێر 6 کوژراو و برینداری لێکەوتەوە=KTML_ImageCaption_End=
- وەزارەتی تەندروستیی هەرێمی کوردستان تووشبوونی کەسێکی دیکەی بە ڤایرۆسی کۆرۆنا لە سلێمانی ڕاگەیاند، کە پیاوێکی تەمەن 65 ساڵانە.[8]
- دلۆڤان محەمەد فاتح جەلال، بەڕێوبەری گشتی تەندروستی هەولێر ڕایگەیاند، 22 تووشبووی دیکەی کۆرۆنا لە هەولێر چاکبوونەوە.[3]
- بەڕێوەبەری گشتیی تەندروستیی ڕایگەیاند، پێنج تووشبووی کۆرۆنا چاکبوونەتەوە و ڕەوانەی ماڵەوە کراون، بەوەش تاوەکو ئێستا 100 تووشبووی کۆرۆنا لە سلێمانی چاکبوونەتەوە.[1]
- تاقیگەیەکی تایبەت بە کۆرۆنا لە شاری هەڵەبجە کرایەوە و چیتر نمونەی پشکنیبنەکان ڕەوانەی #سلێمانی# ناکەن.[7]
- یەکێتیی وەبەرهێنەرانی کوردستان زیانی کەرتی تایبەتی لەم دۆخەی هەرێمی کوردستاندا بەهۆی ڤایرۆسی کۆرۆناوە ئاشکراکرد کە ملیارێک دۆلارە و هۆشداریی دا ئەگەر دۆخەکە درێژە بکێشێت، ناتوانن کرێی مانگی چوار بدەنە کرێکارەکان.[1]
- بومەلەرزەیەک بەگوڕی 3.5 پلە بە پێوەری ڕیختەر و لە دووری 29 کم لە شارۆچکەی #کۆیە# و 41 کم لە شارۆچکەی #چەمچەماڵ# ڕوویدا.[2]
- سەرۆکی لیژنەی شارەوانی و گواستنەوە و گەیاندن و گەشتوگوزار لە #پەرلەمانی کوردستان# دەڵێ، بەهۆی ڕاگەیاندنی قەدەغەی هاتووچۆوە، سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان پێشنیازێکی داوەتە حکومەت بۆئەوەی کاربکات بۆ دەرکردنی لێخۆشبوون لە کرێی کەرتی تایبەت و حکومی.[1]
- دوای نیوەڕۆی ئەمڕۆ لەئەنجامی تەقینەوەیەکدا لە ناو خانوویەک لە گوندی (عوزێری کۆن)ی سەر بە شارەدێی گرعوزیر لە باشووری شنگاڵ، دوو کەس بە ناوەکانی (خالد حەسون خدر مچو، و حەيدر نايف خدر مچو) گیانیان لە دەستدا و 4 کەسی دیکەش بە ناوەکانی (وەليد خودێدا حسێن، سەعەد خەيری حاجی، جندو عيدو سلێمان و فەرمان صەبری بندو) برینداربوون.[3]
- دوای ئەوەی کاتژمێر 1ی دوای نێوەرۆی ئەمرۆ #داعش# 4 سەربازی هەواڵگری عێراقی ڕفاند لە نزیک غێدە لە سنوری شارۆچکەی #داقوق# لە باشوری پارێزگای #کەرکووک#، پاش ڕفاندنی ئەو سەربازانەی هەواڵگری عێراق هێزەکانی پۆلیسی فیدراڵی و سوپای عێراق و #حەشدی شەعبی# دەستیان بە گەران و پشکنین کرد لەو ناوچەیە بۆ دۆزینەوە سەربازە ڕفێندراوەکان. کاتێک گەران و پشکنین بەدوای چارەنووسی ئەو سەربازانە گەیشتە گوندی سماقە سوفلا ڕووبەروبوونەوە لە نێوان هێزە عێراقیەکان و چەکدارانی داعش ڕوویدا.[6]-
- ڕاگەیاندنی قایمقامیەتی شارۆچکەی ناوەندی #هەولێر# لە ڕاگەیێندراوێکدا ئاماژەی بەوە کردووە، لە هەڵمەتێکی بەرفراواندا و بەهۆی پابەندنەبوون بە ڕێنماییەکان، 40 شوێنی کار لە شارەکە داخراون.[1]
- لە ڤیدیۆییەکدا کە لە سۆشیاڵمیدیا بڵاوکراوەتەوە دەردەکەوێت کەسێک لە فولکەی ئیسکان لە هەولێر دەکەوێت و ئەوەش لێکدانەوەی جیاوازی بۆ کرا و بە تووشبووی کۆرۆنا ناویان دەبرد، بەڵام بەڕێوەبەری کردە پزیشکییەکان لە تەندروستیی هەولێر ڕایگەیاند، ئەو کەسە نەخۆش نەبووە و سەرخۆش بووە.[1]
- بەهۆی شەڕه تەقه لەنێوان دوو بنەماڵە لە سنوری پارێزگای #دهۆک#، ژنێکی بەتەمەن دڵی لە لێدان کەوت و گیانیلەدەستدا.[7]
$رۆژئاوای کوردستان$
- بە پێی هەواڵێکی ئاژانسی هەواڵی هاوار (ئانها) چەتەکانی دەوڵەتی داگیرکەری تورک هاوڵاتیەکیان بە ناوی ساڵح شبلی خەڵکی گوندی هوێجای باشووری ڕۆژهەڵاتی #گرێ سپی#یان بە بیانۆی پەیوەندی لەگەڵ #قەسەدە# شەهید کرد. ڕاگەیەنرا کە چەتەکان ساڵح شبلیان بەرلە چەند ڕۆژ ڕفاندووە و دوای ئەشکەنجەیەکی قوڕس دوو ڕۆژ لەمەوبەر شەهیدیان کردووە. چەتەکان زوڵمێکی زۆریان لە خانەوادەی شبلی کردووە و ژمارەیەک ئەندامی خێزانەکەیان دەستگیرکردووە و ناچاریان کردوون لە گوندەکەیان کۆچ بکەن و ماڵەکانیان ڕووخاندووە.[6]
$دەرەوەی کوردستان$
- بەڕێوەبەری کاروباری ڕەوەندی کوردی لە نوێنەرایەتیی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە ئەمریکا ڕایگەیاند؛ لەنێو ئەو کەسانەی لە ئەمریکا تووشی ڤایرۆسی #کۆرۆنا# بوون حەوت کورد هەن، ژمارەکەش لە گۆڕاندایە.[1]
- کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان - لە ژنێڤ، لە نامەیەکدا بۆ کۆمیساریای باڵای مافی مرۆڤی #نەتەوە یەکگرتووەکان#، ڕێپۆرتێری نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ ئێران و یونامی لە عێراق، سەرەڕای مەحکوومکردنی ڕادەستکردنەوە و لە سێدارەدانی #مستەفا سەلیمی#، خوازیاری لێکۆڵینەوەی جیددی تەسلیمکردنی ناوبراو لەلایەن هەرێمی کوردستانەوە بۆ ئێران، بوو.[4]
- دوای کۆتایی هاتنی وادەی قەدەغەی هاتووچۆ کە دوو ڕۆژ بوو، تورکیا قەدەغەی هاتووچۆی درێژ نەکردەوە.[3]
- سوپای نیشتمانی لیبیا ڕایگەیاند: لە ئەنجامی شەڕ لە ناوچەکانی سدادا و ئەبو قەرین، 83 چەتەی دەوڵەتی داگیرکەری تورک کوژراون.[7]
- وەزیری دادی تورکیا ڕایگەیاند، لە پێنج گرتووخانەی کراوەدا پشکنینیان بۆ زیندانییەکان کردووە و دەرکەوتووە پشکنینی کۆرۆنای 17 زیندانی پۆزەتیڤن، لەو ژمارەیەش سێ زیندانی گیانیان لەدەستداوە.[1]
- لە 24 کاتژمێری ڕابردوودا، لە تورکیا 4 هەزار و 93 تووشبووی دیکە بە ڤایرۆسی کۆرۆنا تۆمارکران و 98 کەسیش گیانیانلەدەستداوە، کۆی گشتی ژمارەی توشبووانیش لە وڵاتە 61 هەزار کەسی تێپەڕاند.[7]