سەندیکای پارێزەران:
پێویستە بەزووترین کات هێزە ئەمنییەکان ئەو کەسانە دەستگیربکەن کە سوکایەتییان بەو پارێزەرە کردووە
ئێمە وەک سەندیکاى پارێزەرانى کوردستان، بە توندى ئیدانە و سەرکۆنەى هێرشکردنە سەر پارێزەرى ڕاوێژکارى
محەمەد یابە سۆفىمحەمەد یابە سۆفى دەکەین کە ڕۆژى هەینى ڕێکەوتى
14-04-202314-04-2023، لە لایەن تاقمە کەسێکەوە و بە بیانووى نایاسایی هێرشى کرایە سەر و پاش ئازار و ئەشکەنجەیەکى جەستەیی و ڕۆحی و شکاندنى سەر و ڕووخسارى، وەک سووکایەتى سەریشى دەتاشرێت.
پارێزەرى ڕاوێژکار “محەمەد یابە سۆفى” کە یەکێکە لە ئەندامانى سەندیکاکەمان، تا ئێستا
15-04-202315-04-2023 و تەنیا لە پێناو پاراستنى مافە یاسایی و ئینسانییەکانى بریکاردار کارى پیشەیی خۆى ئەنجام داوە و داکۆکى لە مافى بریکاردار کردووە، بۆیە لەم چوارچێوەیەدا و بە پێى ماددەى 22ى یاساى پارێزەرایەتى، “هێرشکردنە سەر پارێزەر وەک هێرشکردنە سەر دادوەر”ە و وەک پێشێلکردن و دەستدرێژیکردنە سەر دامودەزگا یاساییەکانى هەرێمى کوردستان هەژمار دەکرێت.
پێویستە دەزگا دادوەری و ئەمنییەکان، بە زووترین کات ئەنجامدەرانى ئەم تاوانە دەستگیر بکەن و ڕێکاریی یاساییان بەرامبەر بگرنە بەر بۆ ئەوەى ڕێگە بگیردرێت لە تاوانى هاوشێوە.
ئێمەش وەک سەندیکاى پارێزەرانى کوردستان، لە پاڵ پارێزەرى سکاڵاکار، سکاڵاى خۆمان لە دژى ئەنجامدەرانى ئەم تاوانە تۆمار دەکەین و گشت ڕێکارە یاساییەکان دەگرینە بەر.
[1]
سەندیکاى پارێزەرانى کوردستانسەندیکاى پارێزەرانى کوردستان
15-04-2023
تێبینی: ئەم بەڵگەنامەیە کێشەی رێنووس و رێزمانیی هەیە، کوردیپێدیا بەمەبەست هیچ دەستکارییەکی نەکردووە!