گوهدار شێخۆ، سەرپەرشتیاری ئیدارەی سەربەخۆی #زاخۆ# ، پیرۆزبایی لە #یانەی وەرزشی دهۆک# دەکات بەبۆنەی بوونی بە پاڵەوانی جامی کەنداو بۆ یەکەجار لە مێژوودا، لە پەیامی پیرۆزباییەکدا دەڵێت: پڕ بە دڵ پیرۆزباییتان لێدەکەم.
=KTML_Bold=دەقی پەیامی پیرۆزباییەکە:=KTML_End=
دل پیرۆزباهیێ ل جەماوەر و حەز ژێکەرێن یانا دهۆک یا وەرزشی و سەرۆک و دەستەیا کارگێریا یانێ دکین، ب هەلکەڤتا سەرکەڤتنا وان لسەر قادسیە یا کویتی د قارەمانییا کەنداڤی دا ل یاریگەها دهۆک یاوەرزشی. و برنا ناسناڤێ قارەمانیێ دووبارە پیرۆز بت.
گوهدار شێخۆ
سەرپەرشتێ ئیدارا سەربەخۆ یا زاخۆ
#15-04-2025#
سێشەممە (15-04-2025)، یانەی وەرزشی دهۆک لە پاڵەوانێتی جامی کەنداو، لە یاری کۆتاییدا ڕووبەڕووی یانەی قادسییەی کوێتی بووەوە، یارییەکەش بە ئەنجامی دوو گۆڵ بەرانبەر بە گۆڵێک لە بەرژەوەندیی یانەی دهۆک کۆتایی هات و جامەکەی بەرز کردەوە.
گۆڵەکانی دهۆک لە خولەکەکانی 66 و 93 لەلایەن (سیابەند عەگید و مارلۆن دۆس سانتۆس) تۆمار کران، تاکە گۆڵی یانەی قادسییەش لە خولەکی 70 لەلایەن (محەممەد سۆڵە) تۆمار کرا.
ئەمەش یەکەم جارە لە مێژوودا یانەیەکی کوردی دەبێتە پاڵەوانی جامی کەنداو.[1]
=KTML_Bold=تێبینی: ئەم بەڵگەنامەیە کێشەی ڕێنووس و ڕێزمانیی هەیە، کوردیپێدیا بەمەبەست هیچ دەستکارییەکی نەکردووە!=KTML_End=