- وەزیری بەرگریی ویلایەتە یەکگرتووەکان لە دیدارێکدا لەگەڵ سەرۆک وەزیرانی تورکیا، لە وەڵامی نیگەرانییەکانی تورکیا سەبارەت بە ناردنی چەک بۆ هێزە کوردییەکانی سوریا ڕایگەیاند، ئەو کارە بژاردە نییە بەڵکو پێویستییەکە لەپێناو بەرەنگاربوونەوە لەگەڵ #داعش#دا.
- بە پێی هەواڵی ئاژانسی دەنگوباسی ئیرنای ئێرانی لە ڕێورەسمێکدا لە شاری #نودشە#ی سەر بە قەزای پاوەی ڕۆژهەڵاتی کوردستان، بە بەشداری پارێزگاری کرماشان و سنە، ئەو شارە وەکوو شاری کڵاش چنین تۆمار کرا.[1]
- برێت مەکگۆرک نوێنەری تایبەتی سەرۆکی ويلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکا لەهاوپەیمانێتیی نێودەوڵەتیی دژی داعش، لە کۆبوونەوەی ئەمڕۆیدا لەگەڵ #مەسعود بارزانی# ڕایگەیاندووە بەردەوام دەبن لە پشتیوانی و ڕاهێنانی هێزەکانی پێشمەرگە لەلایەن سوپای ئەمەریکاوە.[2]
- ڤلادیمێر پۆتین، سەرۆکی ڕوسیا له کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەنووسیدا لەوڵاتی چین باسی لە پەیوەندییەکانی نێوان ڕوسیا و یەکینەکانی پاراستنی گەل (#یەپەگە#) و یەکینەکانی پاراستنی ژن (یەپەژە)ی کرد. پۆتین، ڕایگەیاند:کورد ڕۆڵیکی چالاکی لە سوریا هەیە، یەکینەکانی کورد بەشداری شەڕی دژی داعشن وەکو بەهێزترین هێز، مافی خۆمانە پەیوەندییەکانمان لەگەڵیاندا بپارێزین.
- بەشێک لە وەرزشوانانی شارۆچکەی #چەمچەماڵ# گردبوونەوەیەکیان ئەنجامدا و داوای دادگاییکردنی بکوژانی #دیار بەکر# ڕاهێنەری تیپی وەرزشی تازەپێگەیشتوانی بازیان-یان کرد.[3]