کوردیپێدیا پڕزانیاریترین و فرەزمانترین سەرچاوەی کوردییە!
دەربارەی کوردیپێدیا
ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
 گەڕان
 تۆمارکردنی بابەت
 ئامرازەکان
 زمانەکان
 هەژماری من
 گەڕان بەدوای
 ڕووخسار
  دۆخی تاریک
 ڕێکخستنە پێشوەختەکان
 گەڕان
 تۆمارکردنی بابەت
 ئامرازەکان
 زمانەکان
 هەژماری من
        
 kurdipedia.org 2008 - 2025
پەرتووکخانە
 
تۆمارکردنی بابەت
   گەڕانی ورد
پەیوەندی
کوردیی ناوەند
Kurmancî
کرمانجی
هەورامی
English
Français
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
עברית

 زۆرتر...
 زۆرتر...
 
 دۆخی تاریک
 سلاید باڕ
 قەبارەی فۆنت


 ڕێکخستنە پێشوەختەکان
دەربارەی کوردیپێدیا
بابەت بەهەڵکەوت
ڕێساکانی بەکارهێنان
ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
بیروڕاکانتان
دڵخوازەکان
کڕۆنۆلۆژیای ڕووداوەکان
 چالاکییەکان - کوردیپێدیا
یارمەتی
 زۆرتر
 ناونامە بۆ منداڵانی کورد
 گەڕان بە کرتە
ئامار
بابەت
  583,306
وێنە
  123,536
پەرتووک PDF
  22,049
فایلی پەیوەندیدار
  125,051
ڤیدیۆ
  2,191
زمان
کوردیی ناوەڕاست - Central Kurdish 
315,995
Kurmancî - Upper Kurdish (Latin) 
95,392
هەورامی - Kurdish Hawrami 
67,664
عربي - Arabic 
43,684
کرمانجی - Upper Kurdish (Arami) 
26,487
فارسی - Farsi 
15,617
English - English 
8,503
Türkçe - Turkish 
3,818
Deutsch - German 
2,026
لوڕی - Kurdish Luri 
1,785
Pусский - Russian 
1,145
Français - French 
359
Nederlands - Dutch 
131
Zazakî - Kurdish Zazaki 
92
Svenska - Swedish 
79
Español - Spanish 
61
Italiano - Italian 
61
Polski - Polish 
60
Հայերեն - Armenian 
57
لەکی - Kurdish Laki 
39
Azərbaycanca - Azerbaijani 
35
日本人 - Japanese 
24
Norsk - Norwegian 
22
中国的 - Chinese 
21
עברית - Hebrew 
20
Ελληνική - Greek 
19
Fins - Finnish 
14
Português - Portuguese 
14
Catalana - Catalana 
14
Esperanto - Esperanto 
10
Ozbek - Uzbek 
9
Тоҷикӣ - Tajik 
9
Srpski - Serbian 
6
ქართველი - Georgian 
6
Čeština - Czech 
5
Lietuvių - Lithuanian 
5
Hrvatski - Croatian 
5
балгарская - Bulgarian 
4
Kiswahili سَوَاحِلي -  
3
हिन्दी - Hindi 
2
Cebuano - Cebuano 
1
қазақ - Kazakh 
1
ترکمانی - Turkman (Arami Script) 
1
پۆل
کوردیی ناوەڕاست
ژیاننامە 
31,816
شوێنەکان 
17,030
پارت و ڕێکخراوەکان 
1,507
بڵاوکراوەکان (گۆڤار، ڕۆژنامە و ...) 
911
وێنە و پێناس 
9,458
کارە هونەرییەکان 
1,496
ڕێکەوت و ڕووداو (کڕۆنۆلۆژیا) 
15,935
نەخشەکان 
268
ناوی کوردی 
2,816
پەند 
13,749
وشە و دەستەواژە 
109,188
شوێنەوار و کۆنینە 
739
خواردنی کوردی 
134
پەرتووکخانە 
27,039
کلتوور - گاڵتەوگەپ 
4,644
کورتەباس 
22,098
شەهیدان 
11,889
کۆمەڵکوژی 
11,362
بەڵگەنامەکان 
8,710
هۆز - تیرە - بنەماڵە 
236
ئامار و ڕاپرسی 
4,629
کلتوور - مەتەڵ 
3,147
یارییە کوردەوارییەکان 
279
زانستە سروشتییەکان 
80
ڤیدیۆ 
2,062
بەرهەمە کوردستانییەکان 
45
کەلوپەلی سەربازیی بەکارهاتوو لە کوردستان 
29
ژینگەی کوردستان 
102
هۆنراوە 
10,635
دۆزی ژن 
58
فەرمانگەکان  
1,121
مۆزەخانە 
56
نەریت 
161
گیانلەبەرانی کوردستان 
734
ڕووه‌كی كورده‌واری (گژوگیا و دار) 
891
گەشتوگوزار 
2
ئیدیۆم 
920
دەزگەی چاپ و بڵاوکردنەوە 
19
کۆگای فایلەکان
MP3 
1,269
PDF 
34,623
MP4 
3,821
IMG 
232,957
∑   تێکڕا 
272,670
گەڕان بەدوای ناوەڕۆکدا
ئەنجام: 2 تۆمار دۆزرایەوە، لاپەڕە 1 لە 1



نوێکردنەوە
Export Page to MS Excel
Facebook
Twitter
Telegram
LindedIn
Viber
Whats App
Messenger
Email
Copy Link

15-08-2021
پۆل: ڕێکەوت و ڕووداو (کڕۆنۆلۆژیا)
زمانی بابەت: کوردیی ناوەڕاست - Central Kurdish
هاوکارانی کوردیپێدیا، لە هەموو بەشەکانی کوردستانەوە، زانیارییە گرنگەکان بۆ هاوزمانانیان ئەرشیڤدەکەن.
بەشکردن
Copy Link0
E-Mail0
Facebook0
LinkedIn0
Messenger0
Pinterest0
SMS0
Telegram0
Twitter0
Viber0
WhatsApp0
نرخاندنی بابەت
نایاب
زۆر باشە
باش
خراپ نییە
خراپ
بۆ ناو لیستی دڵخوازەکان
ڕای خۆت دەربارەی ئەم بابەتە بنووسە!
گۆڕانکارییەکانی بابەتەکە
Metadata
RSS
گووگڵی وێنەی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
گووگڵی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
Kurmancî - Upper Kurdish (Latin)0
English - English0
عربي - Arabic0
فارسی - Farsi0
Türkçe - Turkish0
עברית - Hebrew0
Deutsch - German0
Español - Spanish0
Français - French0
Italiano - Italian0
Nederlands - Dutch0
Svenska - Swedish0
Ελληνική - Greek0
Azərbaycanca - Azerbaijani0
Catalana - Catalana0
Čeština - Czech0
Esperanto - Esperanto0
Fins - Finnish0
Hrvatski - Croatian0
Lietuvių - Lithuanian0
Norsk - Norwegian0
Ozbek - Uzbek0
Polski - Polish0
Português - Portuguese0
Pусский - Russian0
Srpski - Serbian0
балгарская - Bulgarian0
қазақ - Kazakh0
Тоҷикӣ - Tajik0
Հայերեն - Armenian0
हिन्दी - Hindi0
ქართველი - Georgian0
中国的 - Chinese0
日本人 - Japanese0
لە چالاکییەکانی ئەمڕۆ: 15-08-2021
لە چالاکییەکانی ئەمڕۆ: 15-08-2021
ئەم بابەتە بەپێی ستانداردەکانی کوردیپێدیا هێشتا ناتەواوە و پێویستیی بە داڕشتنەوەی بابەتی و زمانەوانیی زۆرتر هەیە!
کوردیپێدیا، ڕۆژانە بێلایەنانە مێژووی کوردستان تۆماردەکات... کڕۆنۆلۆژیای ڕووداوەکان
ئەم بابەتە 10,407 جار بینراوە
ڕای خۆت دەربارەی ئەم بابەتە بنووسە!
هاشتاگ
سەرچاوەکان
[1] تۆماری تایبەت بۆ کوردیپێدیا | کوردیی ناوەڕاست | ئامادەکردنی کوردیپێدیا - هاوڕێ باخەوان
تایبەتمەندییە تەکنیکییەکان
خاوەنی ئەم بابەتە بەسوپاسەوە، مافی بڵاوکردنەوەیی بە کوردیپێدیا بەخشیوە! یان بابەتەکە کۆنە، یاخود بابەتەکە موڵکی گشتییە.
کوالیتیی بابەت: 99%
99%
ئەم بابەتە لەلایەن: ( هاوڕێ باخەوان )ەوە لە: 02-07-2021 تۆمارکراوە
ئەم بابەتە لەلایەن: ( ڕۆژگار کەرکووکی )ەوە لە: 21-08-2021 پێداچوونەوەی بۆکراوە و ئازادکراوە
ئەم بابەتە بۆ دواجار لەلایەن: ( ڕۆژگار کەرکووکی )ەوە لە: 21-08-2021 باشترکراوە
ناونیشانی بابەت
ئەم بابەتە 10,407 جار بینراوە
QR Code
فایلی پەیوەستکراو - ڤێرشن
جۆر ڤێرشن ناوی تۆمارکار
فایلی وێنە 1.0.185 KB 17-08-2021 هاوڕێ باخەوانهـ.ب.
لە مەکتەبی سیاسیی پارتییەوە بۆ خەڵکی کوردستان 15-08-2021
پۆل: بەڵگەنامەکان
زمانی بابەت: کوردیی ناوەڕاست - Central Kurdish
کوردیپێدیا، مێژووی ڕۆژ بە ڕۆژی کوردستان و کورد دەنووسێتەوە..
بەشکردن
Copy Link0
E-Mail0
Facebook0
LinkedIn0
Messenger0
Pinterest0
SMS0
Telegram0
Twitter0
Viber0
WhatsApp0
نرخاندنی بابەت
نایاب
زۆر باشە
باش
خراپ نییە
خراپ
بۆ ناو لیستی دڵخوازەکان
ڕای خۆت دەربارەی ئەم بابەتە بنووسە!
گۆڕانکارییەکانی بابەتەکە
Metadata
RSS
گووگڵی وێنەی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
گووگڵی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
Kurmancî - Upper Kurdish (Latin)0
English - English0
عربي - Arabic0
فارسی - Farsi0
Türkçe - Turkish0
עברית - Hebrew0
Deutsch - German0
Español - Spanish0
Français - French0
Italiano - Italian0
Nederlands - Dutch0
Svenska - Swedish0
Ελληνική - Greek0
Azərbaycanca - Azerbaijani0
Catalana - Catalana0
Čeština - Czech0
Esperanto - Esperanto0
Fins - Finnish0
Hrvatski - Croatian0
Lietuvių - Lithuanian0
Norsk - Norwegian0
Ozbek - Uzbek0
Polski - Polish0
Português - Portuguese0
Pусский - Russian0
Srpski - Serbian0
балгарская - Bulgarian0
қазақ - Kazakh0
Тоҷикӣ - Tajik0
Հայերեն - Armenian0
हिन्दी - Hindi0
ქართველი - Georgian0
中国的 - Chinese0
日本人 - Japanese0
لە مەکتەبی سیاسیی پارتییەوە بۆ خەڵکی کوردستان 15-08-2021
لە مەکتەبی سیاسیی پارتییەوە بۆ خەڵکی کوردستان 15-08-2021
ناونیشانی بابەت: لە مەکتەبی سیاسیی پارتییەوە بۆ خەڵکی کوردستان
مەکتەبی سیاسیی #پارتی دیموکراتی کوردستان# لە ساڵوەگەڕی دامەزراندنی پارتی، پەیامێکی بڵاو کردەوە و دۆخی کوردستان و هەڵبژاردنی داهاتووی ئێراق ڕوون دەکاتەوە هەروەها داوا لە جەماوەرەکەیان دەکەن پارتییانە وەک هەمیشە بەشداری لە هەڵبژاردن بکەن.
لە پەیامەکەی مەکتەبی سیاسیی پارتی کە ئەمڕۆ یەکشەم 15ی ئاب، بڵاوکراوەتەوە هاتووە، دامەزراندنی پارتی دیموکراتی کوردستان، بە سوودوەرگرتن لە هزری ڕۆشنیی ڕابەری نەتەوە (#مستەفا بارزانیی نەمر#) و دەستەیەک لە دڵسۆزانی گەلەکەمان، هیوای وەبەر خەڵکی کوردستان هێنایەوە و چرای ئومێدی لە دڵی ڕۆڵەکانی کوردستاندا داگیرساندەوە و بووە مینبە‌ری کۆکەرەوەی سەرجەم هێز و توانا و شیانە سیاسی و جڤاکی و کولتوورییەکان، کە کرۆکەکەشی خۆی لە گیانی دیموکراسی و لێبوردەیی و یەکترقبووڵکردن و سینگفراوانی و پشوودرێژی و پێکەوەژیانی نەتەوە و ئایینە جیاوازەکانی کوردستاندا دەبینێتەوە.
هەروەها ئاماژە بەوە کراوە کە، پارتی دیموکراتی کوردستان لە سەرەتای دامەزراندنییەوە لەنێوخۆی کوردستاندا یەکگرتوویی و یەکدەستیی خەڵکی کوردستانی بە بەهێزترین چەک و، ئاشتی و دیالۆگیشی لەگەڵ ئێراق بە لەبارترین شێوازی گەیشتنە ڕێککەوتن و داننان بە مافەکانی گەلی کوردستان زانیووە.
مەکتەبی سیاسیی پارتی داوا لە جەماوەری حزبەکە دەکەن، پارتییانە وەک هەمیشە بەشداری لە هەڵبژاردنی داهاتوو بکەن و دەنگ بە کاندیدەکان بدەن.

$مەکتەبی سیاسی پارتی دیموکراتی کوردستان بۆ ساڵیادی دامەزراندنی پارتی، پەیامێکی پیرۆزبایی ڕاگەیاند کە ئەمە دەقەکەیەتی:$
هاونیشتمانییانی ئازیزی کوردستان
کەسوکاری سەربەرزی شەهیدان
پێشمە‌رگە قارەمانەکانی کوردستان
کادر و ئەندام و لایەنگر و دۆست و جەماوەری دڵسۆزی پارتیمان
حەفتا و پێنج ساڵ لەمەوبەر، پارتی دیموکراتی کوردستان دامەزرا، دامەزراندنی پارتی بووە سەرەتای ڕەوینەوەی ئەو تەمی نائومێدییەی پاش جەنگی دووەمی جیهانی، کە ئاسمانی کوردستانی تەنیبوو، بەتایبەت کە ئەوێ ڕۆژێ زۆر لە گەلانی دنیا لە ئەنجامی ئەو جەنگە جیهانییە، گەیشتنە ئاواتە نەتەوەیی و نیشتمانییەکانی خۆیان.
دامەزراندنی پارتی دیموکراتی کوردستان، بە سوودوەرگرتن لە هزری ڕۆشنیی ڕابەری نەتەوە (مستەفا بارزانیی نەمر) و دەستەیەک لە دڵسۆزانی گەلەکەمان، هیوای وەبەر خەڵکی کوردستان هێنایەوە و چرای ئومێدی لە دڵی ڕۆڵەکانی کوردستاندا داگیرساندەوە و بووە مینبە‌ری کۆکەرەوەی سەرجەم هێز و توانا و شیانە سیاسی و جڤاکی و کولتوورییەکان، کە کرۆکەکەشی خۆی لە گیانی دیموکراسی و لێبوردەیی و یەکترقبووڵکردن و سینگفراوانی و پشوودرێژی و پێکەوەژیانی نەتەوە و ئایینە جیاوازەکانی کوردستاندا دەبینێتەوە.
پارتی دیموکراتی کوردستان بنەما سەرەکییەکانی ڕێبازی بزووتنەوەی ڕزگاریخوازیی کوردستانی داڕشت و لەوێوە قۆناغێکی جیاواز لە بیرکردنەوەی نەتەوەیی و نیشتمانی هاتە ئاراوە و دنیابینییەکی نوێلە سەرتاسەری کوردستاندا سەریهەڵدا، زەمینەیەکی ئەوتۆی سازکرد کە لە هەناوی جیاوازییە ئایدیۆلۆژی و نەتەوەیی و ئایینییەکانی خەڵکی کوردستاندا، ئیرادەیەکی نیشتمانیی ئەوتۆ درووست بێت، کە هەر هاونیشتمانییەکی کوردستان لە چوارچێوەی بزووتنەوەی ڕزگاریخوازیی کوردستاندا، هەست بە بوون و شکۆ و قەزیەداریی نەتەوەیی و نیشتمانی خۆی بکات.
پارتی دیموکراتی کوردستان لە سەرەتای دامەزراندنییەوە لەنێوخۆی کوردستاندا یەکگرتوویی و یەکدەستیی خەڵکی کوردستانی بە بەهێزترین چەک و، ئاشتی و دیالۆگیشی لەگەڵ ئێراق بە لەبارترین شێوازی گەیشتنە ڕێککەوتن و داننان بە مافەکانی گەلی کوردستان زانیووە، هەر لەم ڕوانگەیەشەوە، پارتی و بارزانی نەمر، پێشوازیان لە شۆڕشی #14-07-1958# و دەستووری کاتیی کۆماری ئێراق کرد، کە تیایدا هاتبوو (ئێراق نیشتمانی هاوبەشی کورد و عەرەبە)، بەڵام کاتێک لایەنی بەرانبەر بە چەند هۆکارێکی زانراو، لەو بڕگە هەرە بنچینەییەی دەستووری کاتی پاشگەزبووەوە‌، پارتی ڕابەرایەتیی شۆڕشی مەزنی ئەیلوولی کرد و ماوەی نۆ ساڵ لە خەباتی پێشمەرگایەتی و دانووستاندنی بەردەوامدا بوو ‌تا ڕێککەوتنی (#11-03-1970#) ی لێکەوتەوە، ئەو ڕێککەوتنەی لەپاڵ ئەوەی لەناو بەندەکانیدا مافی هاونیشتمانییانی کوردستان بەتەواوی ئایین و نەتەوە جیاوازەکانەوە چەسپێنرا، بووە یەکەمین دەستکەوتی دانپێدانراوی نیشتمانی و نەتەوەیی کورد لە هەموو کوردستاندا، کە ناونیشانی ململانێکە و دژایەتی نەیارانی کورد و کوردستانیشی لە نکوڵیکردنی بوون و پێناسەی کورد و کوردستانەوە بۆ ململانێیەکی سیاسی گۆڕی.
پارتی دیموکراتی کوردستان سەرباری گەلەکۆمەکێی ئیقلیمی و نێودەوڵەتیی ناوەڕاستی حەفتاکان و نسکۆی کاتی، دەستوبرد هەستایەوە و شۆڕشی گوڵانی بەرپاکرد و بەهەمان ڕۆحیەتی پێشمەرگانە و بەرەنگاربوونەوەی شاڵاوی سڕینەوەی خاکی کوردستان و قڕکردنی کورد، دەستی بە بەرەنگاریی شۆڕشگێڕانە کردەوە، دواتریش بەوپەڕی دڵسۆزیی و سنگفراوانییەوە چووە نێو قۆناغی فرەحزبی لە پڕۆسەی بەرهەڵستکاری ڕژێمی فاشست و دیکتاتۆری ئێراق، هەروەها لە بزووتنەوەی ڕزگاریخوازیی کوردستان ڕۆڵیکی کاریگەر و سەرەکی بینی لە پێکهێنانی بەرەی ئێراقی و کوردستانی لە پێناو یەکڕیزی، هەر لە پێکهێنانی بەرەی (جود) بۆ پێشڕەوایەتی ئۆپۆزسیۆنی ئێراق بەشێوەیەکی گشتی بە کورد و عەرەبەوە و، دواتریش بەرەی کوردستانی بۆ پێشڕەوایەتی خەباتی ڕەوای کوردستانیان لە پێناو ماف و ئازادییەکانیان تا سەرکەوتنی ڕاپەڕینی ئاداری 1991 هەر لەو پێناوەشدا قوربانی زۆری پێشکەش بە نەتەوە و نیشتمانەکەی کردووە. شایستەی ئاماژە پێکردنە کە ئەو ڕاستییە مێژووییەش بخەینەوە یادی هاونیشتمانییانی خۆشەویست کە سەرۆک مەسعود بارزانی و پارتی دەستپێشخەری سەرەکی بوون لە گۆڕینی شەرعیەتی شۆڕشگێڕی بۆ شەرعیەتی یاسایی و ئەنجامدانی هەڵبژاردنی پەڕڵەمانی کوردستان لە #19-05-1992#، کە ئاکامەکەی دامەزراندنی حکومەتی هەرێمی کوردستان و دامودەزگا شەرعییەکانی دیکە و هەنگاونان بوو بەرەو بنیاتنان و بوژانەوە و ئاوەدانکردنەوە و گەشەی ڕۆشنبیریی و سیاسیی و ئابووری لە کوردستاندا.
$هاووڵاتییانی ئازیزی کوردستان$
ئەڵبەت ئەم ئەزموونی حوکمڕانییە خۆماڵییەی کوردستان، لەگەڵ ئەوەی لەبەر کۆمەڵێک هۆکار، بێ کەموکورتی نەبووە، بەڵام پاراستن و سەرکەوتن و بەردەوامبوونی ئەم ئەزموونە، بووە هۆکاری سەرەکی داننان بە قەوارەی شەرعی هەرێمی کوردستان و بە دەستووری کردنی لە دوای ڕووخاندنی ڕژێمی ئێراق لە ساڵی 2003 و لە نووسینەوەی دەستووری هەمیشەیی ئێراقی فیدراڵ، ئەمەش دەستکەوتێکی دیکەی نیشتمانی و مێژوویی بوو بۆ گەلی کوردستان، هەر بۆیە پارتی دیموکراتی کوردستان، سەرەڕای ئەوەی بە هەموو شێوەیەک داکۆکی لە پاراستنی قەوارەی هەرێمی کوردستان و مافە دەستوورییەکانی گەلی کوردستان دەکات، هاوکات بە ئیلهاموەرگرتن لە فەلسەفەی دامەزراندنی، هەموو هەوڵێکیشی خسووەتە گەڕ بۆ یەکڕیزی و تەبایی و پێکەوەژیانی نەتەوەیی و ئایینی و سیاسیی و یەکگرتوویی نێو ماڵی کوردستان تا هەمووان پێکەوە ئەم قەوارە سیاسییە بەڕێوە ببەین و بیپارێزین و، داکۆکی لە جیاوازی و ئازادییەکانی خەڵکی کوردستان و مافە ‌ڕەوا و دەستوورییەکانی گەلی کوردستان بەتەواوی پێکهاتە نەتەوەیی و ئایینییەکان، بە کورد و تورکمان و کلدان سریان ئاشووری و، بە موسڵمان و کریستیان و ئێزدی، بکەین.
جەماوەری خۆشەویستی کوردستان
ئەوە چەند ساڵێکە، بەتایبەتیی بارودۆخی ئێستای دنیا و ناوچەکە و ئێراق، تادێ ناسەقامگیرتر و ئاڵۆزتر دەبێت، بەشێک لەو ناسەقامگیرییە بۆ ئەو گۆڕانکارییە خێرایانە دەگەڕێتەوە، کە لە هاوکێشە سیاسییە ئیقلیمی و نێودەوڵەتییەکاندا زووزوو ڕوو دەدەن، بەشێکیشی بۆ کردەوەکانی ڕێکخراوی تیرۆرستی داعش و گرووپە توندڕە و دەمارگیرەکان و، هەروەها بۆ بڵابوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا و لێکەوتەوە خراپەکانی دەگەڕێتەوە، ئەڵبەت لە هەردوو لایەنەوە، کوردستان بەشێکە لەو واقیعە و دەبێت مامەڵە لەگەڵ ئەو هاوکێشە ئاڵۆز و قەیرانە هەمەجۆرانەدا بکات، ستراتیژییەتی سەرۆک مەسعود بارزانی و سەرکردایەتیی پارتی دیموکراتی کوردستان بۆ مامەڵەکردن لەگەڵ ئەم دۆخە لەسەر ئەو بنەمایە داڕێژراوە، کە بەرژەوەندییە باڵاکانی گەلی کوردستان گرنگترینە، هەوڵە هەرە لەپێشینەکانی پارتی بۆ ئەوەیە، کە هەموو تواناکانی خەڵکی کوردستان یەکبخرێن لە پێناو پاراستنی شکۆ و بەرژەوەندییە باڵاکانی گەلی کوردستان و پاراستنی قەوارەی سیاسی هەرێمی کوردستان، لەم ئەرکەشدا، پارتی دیموکراتی کوردستان وەک هەمیشە هیچ سازشێک لەسەر کەرکووک و ناوچە کوردستانییەکانی دیکەی دەرەوەی هەرێم و هیچ مافێکی گەلی کوردستان نا‌کات و بۆ بەدیهێنانی ئەم ئامانجانەیش هەموو هەوڵێک دەخاتەگەڕ بۆ ئەوەی لە چوارچێوەی (مادەی 140) و دەستووری ئێراقدا کێشەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و حکومەتی فیدراڵ چارەسەر بکر‌ێن و، هەروەها لەسەر ئاستی پەیوەندییەکانی هەرێمیش لەگەڵ دەوڵەتانی دراوسێ، هەر لە سەرەتای دامەزراندنی پەڕڵەمان و حکومەتی هەرێمی کوردستانەوە تا ئێستا، هەوڵەکانمان بەو ئاڕاستەیە بووە، کە لەسەر بنەمای هاوسێیەتی باش و بەرژەوەندیی هاوبەش پەیوەندییەکی درووستمان هەبێت و بۆ ئەمەش هەموو ڕێگەیەکمان گرتۆتەبەر، سەرەڕای هاوسۆزشیمان بۆ چارەسەری دیموکراسییانە و ئاشتییانەی کێشەکان لە ڕێگای دیالۆگەوە، داواشمان لە تەواوی لایەنە سیاسییەکانی پارچەکانی دیکەی کوردستان کردووە، کە ڕێز لە سەروەریی هەرێمی کوردستان، پابەندییە نێودەوڵەتییەکانی و یاساکانی بگرن و بیانوو نەدەنە هیچ دەوڵەتێک سنوورەکانی هەرێمی باشووری کوردستان ببەزێنێت و زیان بە قەوارەی سیاسیی هەرێمی کوردستان و خەڵکەکەی بگەیەنێت.
هاووڵاتییانی ئازیزی کوردستان
پارتی دیموکراتی کوردستان دڵنیایە ئەگەر قوربانیدان و خۆڕاگریی خەڵکی قارەمانی کوردستان نەبوایە، ئەم دەستکەوتانە بەدەست نەدەهاتن، ئێستایش ئەگەر بە پشتیوانی ئێوەی خۆشەویست و یەکدەستیی هێزە سیاسییەکانی کوردستان نەبێت، هەرگیز ناتوانرێت بەرەو ڕووی گرفت و بەربەستەکان ببینەوە و کوردستان لە هەڕەشەکان بپارێزین، ئەو هەڕەشانەی دەیانەوێت کاروانی پێشڤەچوونی کوردستان و دەستکەوتەکانی ڕابگرن، بەڵام پارتی دیموکراتی کوردستان، پشتبەستوو بە خۆڕاگریی خەڵکی کوردستان و پێشمەرگە گیان لەسەر دەست و دامودەزگا ئەمنییەکان و هێزە سیاسییە دڵسۆزەکان، دڵنیاتان دەکاتەوە، کە هەرگیز لەسەر مافە ڕەواکانی گەلی کوردستان سازش ناکات.
پارتی دیموکراتی کوردستان ئەم بۆنە پیرۆز و مانادارە بە دەرفەت دەزانێت، دەستی برایەتی و هاوکاریی بۆ هەموو هێزە سیاسییەکانی ئێراق بەگشتی و هەرێمی کوردستان بەتایبەتیی درێژ بکات تا پێکەوە بە ڕوحیەتی یەکترقبووڵکرد لەگەڵ هەبوونی جیاوازییەکانمان حوکمڕانییەکی باشی ئەم وڵاتە بکەین و لە هەموو ڕویەکەوە بەرەو پێشی ببەین و، دەستباری پاراستنی هەرێمی کوردستان و قەوارە سیاسییەکەی و دەستکەوتە مێژووییەکانی بین، بەرەو ڕووی تەحەدییاتەکان ببینەوە، چاکسازیی ڕیشەیی ئەنجام بدەین و پێکەوەش خزمەتی خەڵکە خۆشەویست و خۆڕاگرکەمان بکەین.
هەڤاڵانی سەربەرزی پارتیمان
جێی خۆیەتی ئێوەی خۆڕاگر و وەفاداری پارتی و ڕێبازی بارزانی لە یادی حەفتاوپێنج ساڵەی دامەزراندنی پارتە تێکۆشەرەکەتاندا، زیاتر لە هەر ڕۆژێک شانازیی بە خۆتان و پارتەکەتان بکەن، ئەو پارتەی خاوەن قەزیە گەورەکەیە، ئەو پارتەی سێچارەگە سەدەیە بووەتە هەڵگری مەشخەڵی بزووتنەوەی ڕزگاریخوازیی کوردستان و هەتا ئێستایش جێگەی متمانە و ئومێدی گەلی کوردستانە و پێشڕەوایەتی قەزیەی کورد و کوردستان دەکات ، هەر ئەم متمانەیەی، کە کوردستانییان بە پارتییان هەیە، جارێکی تر ئەو ئەرکە دەخاتەوە ئەستۆمان، کە لەم یادەدا بەڵێن بۆ باوکی ڕوحی نەتەوەییمان (مستەفا بارزانی) و (ئیدریس بارزانیئیدریس بارزانی) ی ئەندازیاری ئاشتی و سەرۆک (مەسعود بارزانی) و تێکۆشەرانی گەلەکەمان و تێکڕای شەهیدانی بزووتنەوەی ڕزگاریخوازیی کوردستان و جەماوەری خۆشەویست نوێ بکەینەوە، کە تاهەتایە پارێزەری ئەو ئامانجانە بین، کە پارتی لە پێناویاندا دامەزراوە و ئەو دەستکەوتانەش بە گیان بپارێزین، کە بەدیهاتوون.
هەر لەم یادەدا داوا لە کادیر و ئەندام و دۆست و جەماوەری دڵسۆزی پارتی دەکەین، بەوپەڕی جۆش و خرۆشەوە بەشداریی بکەن لە هەڵبژاردنەکانی ئێراقدا، بەڵێ وەک هەمیشە، پارتییانە و بە دڵگەرمییەوە بەشداری بکەن و دەنگ بە کاندیدەکانی پارتی بدەن، متمانەی خۆتان بە ڕێبازە پیرۆزەکەتان نوێ بکەنەوە و سەری خۆتان و پارتەکەتان لە بەردەم دۆست و دوژمن، یار و نەیاردا هێندەی دیکە بەرز بکەنەوە.
هەر لەم بۆنەیەدا داواتان لێدەکەین، بۆ پاراستنی خۆتان و خێزان و ئازیزان و کۆمەڵگەکەتان، ڕێنماییەکانی خۆپارێزی پەیڕە و بکەن، ڤاکسین وەربگرن، جێی خۆیەتی بەڕێزەوە باسی ماندووبوون و هەوڵی بەردەوامی پزیشکان و کارمەندانی تەندرووستی و دامەزراوە تەندرووستییەکانی کوردستان بکەین و دەستخۆشیان لێ بکەین. بەوپەڕی تەقدیریشەوە یادی ئەو پزیشک و کارمەندە تەندرووستییانە بکەینەوە کە لە پێناوی پاراستنی گیانی هاووڵاتییانی کوردستاندا، گیانی خۆیان بەخشی.

هەر لەم بۆنەیەدا، بەڵێ لە بۆنەی پیرۆز و مانادارەی 16ئابدا، سەری ڕێز و نەوازش بۆ تەواوی شەهیدانی بزووتنەوەی ڕزگاریخوازیی کوردستان، سەروەریان بارزانی نەمر و کاک ئیدریسی هەمیشە زیندوو دادەنوێنین.
سڵاو بۆ شەهیدانی هێزی پێشمەرگە و دامودەزگا ئەمنییەکانی کوردستان، کە بە گیانی خۆیان تیرۆریستانی داعشیان تێکشکاند و خاک و خەڵکی کوردستانیان پاراست.
سڵاو بۆ قارەمانییەتی ئەو پێشمەرگانەی ڕێگەیان نەدا قەوارەی هەرێمی کوردستان بکەوێتە ژێر پۆستاڵی داگیرکەران.
سڵاو بۆ ئافرەتانی کوردستان، بۆ ئەو شێرەژن و دایکە شەهیدانەی هەزاران قارەمان و ڕۆڵەی ئازایان بۆ نەتەوەکەیان پەروەردە کرد و نموونەی قوربانیین.
سڵاو بۆ قوتابییانی سەرەڕمی شۆڕش و لاوانی شورەی پۆڵاین، کە هەمیشە نموونەی زانست و خۆڕاگریی و گیانفیدایین.
سڵاو بۆ کادیر و ئەندامە خۆڕاگرەکانی پارتی، کە وێرای جوامێریان لە ڕووبەڕووبوونەوەی داگیرکەران و ناحەزانی کوردستان، بەرگەی باری سەختی ئابووریان گرتووە و سەلماندیان شکۆی نەتەوەیی لەسەرووی هەموو شتێکی دیکەوەیە.
سڵاو لە کوردستانیانی تاراوگە کە هەردەم لە مەیداندابوون بۆ پاڵپشتی و بەرگری لە ماف و ئازادییەکانی خەڵکی کوردستان.
شکۆدار و پیرۆز و بەرهەمدار بێت حەفتاوپێنجەمین ساڵیادی دامەزراندنی پارتی دیموکراتی کوردستان.
بژی کورد بژی کوردستان. [1]
مەکتەبی سیاسی
پارتی دیموکراتی کوردستان
#15-08-2021#


=KTML_Bold=تێبینی: ئەم بەڵگەنامەیە کێشەی ڕێنووس و ڕێزمانیی هەیە، کوردیپێدیا بەمەبەست هیچ دەستکارییەکی نەکردووە!=KTML_End=
ئەم بابەتە 121 جار بینراوە
ڕای خۆت دەربارەی ئەم بابەتە بنووسە!
هاشتاگ
سەرچاوەکان
[1] ماڵپەڕ | کوردیی ناوەڕاست | ماڵپەڕیwishe.net
زمانی بابەت: کوردیی ناوەڕاست
ڕۆژی دەرچوون: 15-08-2021 (4 ساڵ)
جۆری دۆکومێنت: زمانی یەکەم
زمان - شێوەزار: کرمانجیی ناوەڕاست
شێوازی دۆکومێنت: دیجیتاڵ
فۆڵدەرەکان: مێژووی هاوچەرخ
وڵات - هەرێم: باشووری کوردستان
کوالیتیی وێنە / دوکومێنت / فیلم: باش
تایبەتمەندییە تەکنیکییەکان
کوالیتیی بابەت: 99%
99%
ئەم بابەتە لەلایەن: ( سارا سەردار )ەوە لە: 02-08-2025 تۆمارکراوە
ئەم بابەتە لەلایەن: ( شەنە بەکر )ەوە لە: 05-08-2025 پێداچوونەوەی بۆکراوە و ئازادکراوە
ئەم بابەتە بۆ دواجار لەلایەن: ( هەژار کامەلا )ەوە لە: 07-10-2025 باشترکراوە
ناونیشانی بابەت
ئەم بابەتە بەپێی ستانداردەکانی کوردیپێدیا هێشتا ناتەواوە و پێویستیی بە داڕشتنەوەی بابەتی و زمانەوانیی زۆرتر هەیە!
ئەم بابەتە 121 جار بینراوە
QR Code
  بابەتی نوێ
  بابەت بەهەڵکەوت 
  تایبەت بە خانمان 
  
  بڵاوکراوەکانی کوردیپێدیا 

Kurdipedia.org (2008 - 2025) version: 17.08
| پەیوەندی | CSS3 | HTML5

| کاتی ئافراندنی لاپەڕە: 2.141 چرکە!