باکووری کوردستان
- هاوڵاتیانی
شرناخشرناخ کە پاش هێرشەکانی سوپای تورک لە ماڵەکانیان ئاوارە ببوون، لە گوندەکانی دەوروبەری شرناخ ماڵیان بۆ خۆیان دروست کردووە، بەڵام هێزەکانی دەوڵەتی تورک ڕێگا نادەن بە هاوڵاتیان لەو ماڵانەدا بمێننەوە.
[3]
باشووری کوردستان
- هەردوو
بزووتنەوەی گۆڕانبزووتنەوەی گۆڕان و
کۆمەڵی ئیسلامیکۆمەڵی ئیسلامی ڕایانگەیاند: کە ئەمڕۆ بەشداریی کۆبوونەوەی پەڕڵەمانی کوردستان ناکەن.
[1]
- لەمیانی وتارێکدا کە لە
ئامێدیئامێدی پێشکەشيکرد
مەسعود بارزانیمەسعود بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، بەرپرسانی بەغدا شەراکەت و پێکەوەژیان قبوڵناکەن و ئێمەش خزمەتکاری ئەوان قبوڵناکەین، وتیشی تا ئێستا بەدیل نەدراوەتە ئێمە لەبەر ئەوە ئێمەش ئەنجامدانی ڕیفراندۆم بۆ سەربەخۆیی دواناخەین.[1]
-
پەرلەمانپەرلەمانتارانی شیعە، سوننە و تورکمان لە ڕاگەیاندنەکانیاندا دەڵێن: دەڵێن ئەگەر پارێزگاری
کەرکووککەرکووک نەجمەدین کەریمنەجمەدین کەریم لانەچوو دەبێ هێز بەکاربهێنری و بە زۆر لادرێ.[1]
- هەریەکە لە فراکسیۆنەکانی
یەکێتی نیشتمانی کوردستانیەکێتی نیشتمانی کوردستان و
پارتی دیموکراتی کوردستانپارتی دیموکراتی کوردستان ڕێککەوتنێکیان لە بارەی دانیشتنەکەی ئەمڕۆی پەرلەمانی کوردستان واژۆ کردووە و بەپێی ڕێککەوتنەکەش ئەندامێکی پەرلەمان لە فراکسیۆنی یەکێتی وەک سکرتێری کاتی کۆبوونەوەکە بەڕێوەدەبات.
[2]
- بەمەبەستی ئامادەکاریکردن بۆ کاراکردنەوەی پەرلەمان، سەرۆک فراکسیۆنە کوردستانییەکان جگە لە سەرۆک فراکسیۆنەکانی بزووتنەوەی گۆڕان، کۆمەڵی ئیسلامی و بزووتنەوەی ئیسلامی کۆبوونەوە.
[4]
- بەپێی زانیارییەکان
گۆران ئازادگۆران ئازاد بەهۆی ئەوەی لە کوردستان نییە بەشداریی کۆبوونەوەکە ناکات،
فەرهاد سەنگاویفەرهاد سەنگاوی بە بڕیاری مەکتەبی سیاسی لە ڕیزی یەکێتی دەرکراوە،
گەشە داراگەشە دارا و
قادر ڕەزگەییقادر ڕەزگەیی و
مریەم سەمەدمریەم سەمەد لە لیستی
بەرهەم ساڵحبەرهەم ساڵحدان بۆ هەڵبژاردنی داهاتوو و
ئاواز شێخ جەنگیئاواز شێخ جەنگی بەشداریی کۆبوونەوەی پەرلەمانی کوردستان ناکەن.[4]
- پەڕڵەمانی کوردستان بەبێ گۆڕان و کۆمەڵی ئیسلامی لە دانیشتنێکی نایاساییدا ڕۆری 25-09-2017 وەک ڕۆژی ڕیفراندۆم دیاریکرد.[1]
- هیزە ناوێرت، گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا لە وەڵامی پرسیاری ڕۆژنامەڤانێکدا سەبارەت بە کۆبوونەوەکی برێت مەکگۆرک، نوێنەری سەرۆکی ئەمریکا لە شەڕی دژی
داعشداعش گوتی: ئاگاداری ئەوەنیم، پێموایە هێشتا برێت مەکگۆرک لە ناوچەکەیە. ئاگاداری کۆبوونەوەکان و هەروەها ئەنجامی گفتوگۆکانی نیم. هەڵوێستی حکومەتی ئەمریکا وەک پێشتریش گوتوومە، ئێمە پشتیوانی لە پلانی
ڕیفراندۆمڕیفراندۆمی کورد کە بڕیارە لە 25-ی سێپتێمبەر بکرێت ناکەین، چونکە واهەستدەکەین کە ئەمە چاوەکان لەسەر داعش لادەبات و ئێمەش دەمانەوێت هەموو سەرنجەکان لەسەر داعش بمێننەوە[4]
- فەرهاد دۆسکی نوێنەری
کۆنگرەی نەتەوەی کوردکۆنگرەی نەتەوەی کورد (کەنەکە) لە شاری هەولێر ئەمڕۆ لە لێدوانێکدا بە دواڕۆژی ڕاگەیاند، بەهۆی تەواونەبوونی کارەکانی لیژنەی ئامادەکاری کۆنگرەی ڕاوێژی نەتەوەیی کۆنگرەکە دەخرێتە مانگی داهاتوەوە.[2]
- ڕەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆک کۆماری تورکیا لەچاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ کەناڵی ئەلخەبەری وڵاتەکەی ڕایگەیاند، تورکیا هەڵوێستی نەرێنی و پلانی خۆی سەبارەت بەریفراندۆمی سەربەخۆیی هەرێمی کوردستان لەئایندەیەکی نزیکدا ڕادەگەیەنێت.
[5]
- بیناڵی یەڵدرم، سەرۆک وەزیرانی تورکیا داوایکرد مەسعود بارزانی بەر لەوەی کات بەسەر بچێت پاشگەزبێتەوە لە ئەنجامدانی ڕیفراندۆم، بۆ جیابونەوەی هەرێمی کوردستان لە بەغدا، وتی، ئەگەر هەموو ئاسۆکان داخران و گەیشتینە ئەو قۆناغە، ئەوا تورکیا دەزانێت چیدەکات و پلانی ڕونمان هەیە لەوبارەیەوە.[5]
رۆژئاوای کوردستان
- 135 هاوڵاتی لە ناوچە جیاوازەکانی باشوری کوردستانەوە پاش ئەوەی لەلایەن دەوڵەتی تورکەوە نێردرابوون بۆ سوریا، لە لایەن
یەپەگەیەپەگەوە پارێزرابوون، لایەنە پەیوەندیدارەکان پێشوازییان لێکردبوون و بە شێوەیەکی کاتی لە
عەفرینعەفرین نیشتەجێ کران.[3]
کوردیپێدیا، ڕۆژانە بێلایەنانە مێژووی کوردستان تۆماردەکات...
کڕۆنۆلۆژیای ڕووداوەکان