$باکووری کوردستان$
- ڕۆژنامەی حورییەتی تورکیا لە ژمارەی ئەمڕۆیدا بڵاویکردووەتەوە، بۆیەکەمجار لە مێژووی پەرلەمانی تورکیادا بە تۆمەتی بەکارهێنانی وشەی کوردستان لە دانیشتنی پەرلەماندا، سەرۆکایەتی کاروباری دارایی پەرلەمانی تورکیا، بڕیاریداوە بڕی 12 هەزار و 322 لیرەی تورکی (سێ هەزار 246 دۆلار) لە مووچەی #عوسمان بایدەمیر# ببڕێت.[1]
- سەرلەبەیانیی ئەمڕۆ، لە فڕۆکەخانەی شاری #ئامەد#ی باکوری کوردستان، #حەیدەر ئەرگول#، سەرنووسەری گۆڤاری مۆدێرنەی دیموکراتی دەستگیر کرا.[2]
- دوای تێپەڕبوونی پێنج ڕۆژ بەسەر لەکارلادانی #لەیلا زانا# وەک پەرلەمانتاری تورکیا، ئەمڕۆ ئەنتۆنیۆ تەیینی، سەرۆکی پەرلەمانی ئەورووپا ستایشی هەموو ئەو هەوڵ و تێکۆشانەی لەیلا زانای کرد کە لەماوەی ڕابردوودا لەڕێگەی پارێزگاریکردن لە مافەکانی مرۆڤ بەدەستیهێناوە.[3]
- ئەمڕۆ ئۆپەراسیۆنی سوپای تورک لە نزیک گوندی مەلێ-ی سەربە هەرێمی بەستا لە #شرناخ#، بەردەوامی هەبووەو چەندین سەربازی لە سنوورەکە جێگیرکردووە.[2]
$رۆژهەڵاتی کوردستان$
- سەرەڕای ئەوەی دوو مانگ بە سەر بوومەلەرزەکەی #کرماشان#دا تێپەڕیووە، هێشتا لێقەوماوانی بوومەلەرزەکە لە دۆخی خراپدا دەژین و سەرما ژیانی لێ تاڵ کردوون.[2]
- پارێزگاری #دەرسیم#، 30 ناوچەی سەربە دەرسیم-ی لە باکوری کوردستان، وەک ناوچەی قەدەغەکراو ڕاگەیاند.[2]
- هێزە ئیتلاعاتییەکان هێرشیان کردە سەر ماڵی هاووڵاتییەکی کوردی خەڵکی شاری #پیرانشار#، بە ناوی ئەمجەد یووسفی کوڕی حوسێن و پاش پشکنینی ماڵەکەی، ناوبراویان دەسبەسەر کرد.[6]
$باشووری کوردستان$
- کەسوکاری پێشمەرگە گیراوەکانی دەستی #داعش# گردبونەوەیەکیان لەبەردەم نوێنەرایەتی #نەتەوە یەکگرتوەکان# لە شاری #هەولێر# ئەنجامدا. لەو گردبونەوەیەدا داوایان لە نەتەوە یەکگرتوەکان کرد بەدواداچون بکات بۆ ئەو پێشمەرگانە کە لەشەری دژی داعش-دا لە لایەن داعشەوە دەستگیرکراون، و تا ئێستا چارەنوسیان نادیارە، یاخود ئەوانەی دوای نەمانی داعش کەوتونەتە دەست حکومەتی عێراق.[5]
- دەنگێکی بەهێز لە #دهۆک# بیسترا و سەرەتا وادەزانرا #بوومەلەرزە#یە، بەڵام دەرکەوت کە بوومەلەرزە نییە.[4]
- ئەکتەری دیاری درامای گەردەلول #پشتیوان نوری# بەدەوی کە ڕۆڵی (رزگار)ی خۆشەویستی (هەنار)ی دەبینی بەهۆی جەڵتەوە لەتەمەنی 40 ساڵیدا گیانی لەدەستدا.[4]
- لەدانیشتنی ئەمڕۆی پەرلەمانی ئەرمینیادا پرسی کارەساتی تاوانەکانی داعش دژی کوردانی ئێزیدیی گفتوگۆی لەسەرکرا و بەکۆی دەنگی 91 پەرلەمانتاری ئەو تاوانانە بە #جینۆساید# ناسێنران.[1]
- دوای وەرگرتنەوەی وەڵامی یاداشتە 24 خاڵییەکەی لە حکومەت، کۆبوونەوەی ئەنجوومەنی سەرکردایەتی #یەکگرتووی ئیسلامی# بە کۆی دەنگ بڕیاریدا لە کابینەی هەشتەمی حکومەتی هەرێمی کوردستان بکشێتەوە. ئەمینداری یەکگرتوو دەڵێت، ئەو چاکسازییانەی داوایانکردبوو لەلایەن حکومەتەوە جێبەجێنەکراوە.[3]
$رۆژئاوای کوردستان$
- هاوسەرۆکی ئەنجومەنی بەڕێوبەری کانتۆنی #عەفرین# #هێڤی مستەفا#، باس لە دۆخی عەفرین دەکات و، دەڵێت: هیچ ماڵێک چۆڵی نەکردووە، دەشڵێت: گەلی عەفرین بەژن و پیاو و گەنج پەروەردەی بەکارهێنانی چەکیان بینیوە لە ئامادەباشیدان.[2]
- پارتی دیموکراتیی گەلان- #هەدەپە# بە بڵاوکردنەوەی ڕاگەیەندراوێک هەڵوێستی پیشاندا بەرامبەر بە هەڕەشەکانی حکومەتی تورک و ڕایگەیاند، کە هەڕەشەکانی ئەردۆغان بۆ سەر عەفرین قبوڵ ناکرێت.[2]
- ڕۆژنامەیەکی نزیک لەپارتی دەسەڵاتداری تورکیا بڵاویکردەوە بەرلەوەی تورکیا هیرشەکەی بۆ سەر عەفرین دەستپێبکات تیشکی سەوزی لەلایەن ئەمریکاوە بۆ هەڵکراوە.[1]