$باکووری کوردستان$
- 8 ساڵ و 3 مانگ سزای زیندانی بەسەر #بەکر کایا# سەرۆکی پێشووی شارەوانی شاری #وان#دا سەپێنرا.[1]
- دەسەڵاتداریی ئاکەپە-مەهەپە لە بەرامبەر ناڕەزایەتی دژی بێسەروشوێن کردنی گوڵستان دۆکو کە خوێنداکاری زانکۆیە و ڕووداوەکانی لاقەکردن، بە قەدەغەکردنی ناڕەزایەتی وڵامی دایەوە. پارێزگاری #دەرسیم# پرۆپاگەندەی ئەوە دەکات کە گوایا لە ئەنجامی چالاکیی ناڕەزایەتیدا خەڵک هان دەدرێت بۆ تووڕەیی و دوژمنکاری زیاد دەبێت و بەم بیانووەوە 15 ڕۆژ ئەنجامدانی چالاکی و خۆپیشاندانی قەدەغە کرد.[1]
$باشووری کوردستان$
- تەرمی زەردەشت شەنگالی فەرماندەی یەبەشە و سێ لە هەڤاڵانی کە لە ئەنجامی هێرشە ئاسمانییەکەی دەوڵەتی داگیرکەری تورک لە گوندی دووگری سەر بە ناوچەی سنوونی شەنگال شەهید بوون، بە مەراسیمێکی شایستە بە خاک سپێردران.[1]=KTML_ImageCaption_Begin==KTML_StyleDiv=width:30%;height:20%;float:right;=KTML_ImageCaption_Target_Link=https://www.kurdipedia.org/files/relatedfiles/2019/376037/0008.JPG=KTML_ImageCaption_Title=شەهیدانی یەبەشە بە مەراسیمێکی شکۆدار بەخاکسپێردران=KTML_ImageCaption_CaptionStyle=000000=KTML_ImageCaption_Caption=شەهیدانی یەبەشە بە مەراسیمێکی شکۆدار بەخاکسپێردران=KTML_ImageCaption_End=
- نیوەڕۆی ئەمڕۆ فڕۆکە جەنگییەکانی سوپای داگیرکەری دەوڵەتی تورک، گوندی سنینان-یان لە دەڤەری برادۆستی سەربە پارێزگای هەولێریان بوردومان کرد.[2]
- میدیاکانی نزیک لە یەکێتی باس لەوە دەکەن کە پێشمەرگەێکی یەکێتیی نێشتیمانیی کوردستان بەناوی مەجید ئیبرایم هەرووتی لە ژیر ئەشکەنجە لە زیندانی پارتی گیانی لە دەستداوە. بەڵام ئاساییشی #هەولێر# دەڵێت کاری خۆکوژی بووە.[2]
- #مەسرور بارزانی# سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان دەزگاکانی حکومەتی ڕاسپاردووە کە هەموو هاوکاری و ئاسانکارییەک بکەن بۆ گەڕاندنەوەی تەرمی ئه و کۆچبەرە کوردانەی بەهۆی نقوم بوونی بەلەمەکەیانەوە لە نێوان تورکیا و یۆنان گیانیان لەدەستدا.[3]
- ئەمڕۆ کەسێک لە #زاخۆ# دەستڕێژی گوللەی کردووەتە سەر دایک و برایەکەی و دەستبەجێ هەردووگیان گیانیان لەدەستداوە و خۆی و پۆلیسێکیش بە سەختی برینداربوون و پاشان تەقەکەرەکەش گیانی لەدەستداوە.[4]
- لەلایەن بەڕێوەبەرایەتی ڕۆشنبیری #خورماڵ#ەوە، بەناونیشانی هونەر لەپێناو هونەردا، یەکەمین پێشانگای شێوەکاری، بۆ شێوەکار هاوکار گوڵپی لە پارکی گشتی ناوبازاڕی شارەدێی خورماڵ لە پارێزگای #هەڵەبجە# کرایەوە.[5]
$رۆژئاوای کوردستان$
- لە شارۆچکەی سیلوک-ی سەر بە #گرێ سپی#، بە ئۆتۆمبێلێکی بۆمبڕێژکراو هێرش کرایە سەر ناوەندێکی چەتەکانی ئەحرار ئەلشەرقیە کە ئەنقەرە پشتیوانیان دەکات.[1]
- ئەمڕۆ لە دوو کاتی جیاوازدا سوپای داگیرکەر هەر یەک لە گوندەکانی برکەتک، بیرکینۆ، عبدکو-ی گەورە و عبدکو-ی بچووک و کۆپرلکی سەر بە ناوچەی گرێ سپیی تۆپباران کرد.[1]
$دەرەوەی کوردستان$
- لە شاری ستوتگاردی ئەلمانیا 3 ساڵ سزای زیندان بەسەر سیاسەتمەداری کورد ساڵح (ک) دا سەپێنرا.[1]