باکووری کوردستان
- عومەر یلدرم هاوسەرۆکی پارتی دیموکراتیکی گەلان -
هەدەپەهەدەپە، لەناوچەی هەواگێ-ی ڕەحا لەلایەن پۆلیسی تورکەوە دەستگیرکرا و ڕەوانەی بەندیخانەکرا.
[4]
رۆژهەڵاتی کوردستان
- کۆڵبەرێکی کورد بە ناوی بەختیار حەسەنی کوڕی ئەحمەد، خەڵکی گوندی بلەسەن سەر بە شاری
بانەبانە، بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە نیزامییە حکوومەتییەکان لە سنووری هەنگەژاڵ گیانی لە دەست دا.
[2]
بەختیار حەسەنی
-
سەحەر کازمیسەحەر کازمی، چالاکی مەدەنیی خەڵکی شاری
سنەسنە، لە لایەن دادگای ئینقلابی ئەم شارەوە بە 5 ساڵ زیندان مەحکووم کرا.
[2]
- شەپۆلێکی نوێی سەرماوسۆڵە و بەفربارین لە ڕۆژی هەینییەوە جارێکی دیکە ڕۆژهەڵاتی کوردستانی گرتووەتەوە و بەفرێکی زۆر بەتایبەت دوو پارێزگەی
ورمێورمێ و سنەی سپیپۆش کردووە. بەهۆی بەرفربارینەوە ئەمڕۆ قوتابخانەکانی زۆربەی شار و گوندەکانی ئەو دوو پارێزگەیە داخراون. بەگوێرەی ڕاگەیاندنی پەروەردەی پارێزگای سنە ئەمڕۆ شەممە 16-02-2019 هەموو قوتابخانەکانی شار و گوندەکان لە بانە،
سەقزسەقز و
دیواندەرەدیواندەرە هەروەها ناوچەکانی زێویە، کەڵاتەرزان، سەرشیو، کۆماسی و جانەوەرەش داخراون. ڕێگای پەیوەندیی زیاتر لە 150 گوند لە ناوچەکانی
مەریوانمەریوان، بانە و سەقزیش داخراون.
[3]
باشووری کوردستان
- گوتەبێژی میحوەری (باکووری عێراق)ی
حەشدی شەعبیحەشدی شەعبی ڕایگەیاند، تاوەکو ئێستا حەشدی شەعبی لە سنووری
خورماتووخورماتوو و هیچ ناوچەیەکی دیکە نەکشاوەتەوە و هیچ گفتوگۆیەکیشی لەوبارەوە نەکردووە.
[3]
کۆبوونەوەی ئەمڕۆی یەکێتی لە سلێمانی
- ئاستی ئاوی
بەنداوی دوکانبەنداوی دوکان گەیشتووەتە زیاتر لە 505 مەتر لەئاستی ڕووی دەریا، بەڕێوەبەری بەنداوەکەش دڵنیایی دەدات کە زۆربوونی ئاوەکە زیانی بۆ ناوچە گەشتیارییەکان نابێت.
[5]
- ئەنجومەنی سەرکردایەتی یەکێتیی بە کۆی دەنگ بڕیاریداوە بە دوورخستنەوەی
نەجمەدین کەریمنەجمەدین کەریم، ئەندامی مەکتەبی سیاسی یەکێتی لە حیزبەکە.
[5]
- ئەنجومەنی سەرکردایەتی یەکێتیی بڕیاریداوە بە دانانی
لەتیف شێخ عومەرلەتیف شێخ عومەر، وەک وتەبێژی نوێی یەکێتیی.
[5]
- دوای وەرگرتنی مۆڵەت لە لایەنە پەیوەندیدارەکانی شاری
خانەقینخانەقین و پارێزگاری دیالە،
تەڤگەری ئازادیی کۆمەڵگەی کوردستانتەڤگەری ئازادیی کۆمەڵگەی کوردستان بە ئامادەبوونی هاوسەرۆکی گشتی و ئەندامان ولایەنگرانی بەفەرمی بارەگای خۆی لە خانەقین کردەوە.
[4]
رۆژئاوای کوردستان
-
شەڕڤانشەڕڤانانی هێزەکانی سوریای دیموکرات دوا پێگەی
داعشداعشیان کۆنترۆڵکردەوە و هەسەدەش ڕایدەگەیەنێت: لەنزیکترین کاتدا مژدەی سەرکەوتن ڕادەگەیەنن.
[1]
چیا فرات: مزگێنییەک دەدەینە هەموو جیهان
-
چیا فوراتچیا فورات، فەرماندەیەکی هێزەکانی سوریای دیموکرات- قەسەدە، لەسەر کۆتا قۆناغی شەڕی کۆتایی هێنان بە تیرۆر لە هەنگاوی گەردەلوولی جزیرە، لە دێرەزۆر کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەنووسیی بەڕێوەبرد. چیا فرات ڕایگەیاند: لە باخۆزی سەروو چەتەکانی داعش گەمارۆ دراون و لە مەودایەکی 600 بۆ 700 مەتر ماونەتەوە، بەهۆی ئەوەی چەتەکان خەڵکی سڤیل وەک قەڵغان بەکار دێنن، هێزەکانمان بە ئارامی پێشڕەوی دەکەن.
[5]
- لەناوچەی باغوزی ڕۆژهەڵاتی فورات لەسوریا، لەلایەن شەڕڤانان 10 شەڕڤان کەلەلایەن داعشەوە بەدیلگیرابوون ڕزگارکران.
[7]
دەرەوەی کوردستان
- زۆرینەی سەرچاوە کوردییەکان بڵاویانکردەوە کە دکتۆر
کەمال مەزهەر ئەحمەدکەمال مەزهەر ئەحمەد، مێژوونوسی ناوداری کورد، لە شاری بۆن ئەڵمانیا کۆچی دواییکردووە، بەڵام پاشتر ئەم هەواڵە بەدرۆ خرایەوە.
[1]
- لە زۆریک لە شارەکانی ئەورو
پاوەپاوە دەیان هەزار کەس ڕوویان لە ستراسبۆرگ کرد. جەماوەری گەل دروشمەکانی ئازادی بۆ ئۆجالان و
لەیلا گیوڤەنلەیلا گیوڤەن شکۆ و کەرامەتمانە دەڵێنەوە.
[4]
- دەیان سیناتۆر و پەرلەمانتاری فەرەنسی داوایانکرد، حکومەتی فەرەنسا بە خێرایی لە ئەنجوومەنی ئاسایشی
نەتەوە یەکگرتووەکاننەتەوە یەکگرتووەکان خاوەنداری لە ڕۆژئاوا بکات، کە تورکیا کردوویەتییە ئامانج و خاوەنداریش لە بەرخودانی ژنانی کوردی مانگرتوو بکات.
[4]
- ئەنگێلا مێرکڵ ڕاوێژکاری ئەڵمانیا لەسەر کشانەوەی هێزەکانی ئەمریکا لە سوریا هۆشداریی داوە و ڕایگەیاندووە: کشانەوەی هێزەکانی ئەمریکا لە سوریا دەبێتە هۆی بەهێز بوونی ئێران و ڕوسیا لە ناوچەکە، هاوکات جێگری سەرۆکی ئەمریکا ڕایگەیاند، ئەمریکا هەروا دەستبەرداری چەتەکانی داعش نابێت.
[6]
-
ئەردۆگانئەردۆگان ڕایگەیاند: بەهیچ شێوەیەک لە بڕیاری کڕینی سیستمی موشەکی ئێس 400ی ڕوسی ناکشێینەوه و هیچ فشارێکیش له و بارەیەوە کاریگەری نابێت.
[7]
- لە لێدوانێکی هاوبەشدا، 12 تۆڕ و هاوپەیمانیی عێراقیی، داوای ئازادکردنی چالاکوانانی بادینان دەکەن و دەڵێن، پێمانوایە خودی دەستگیرکردنە، پێشلکارییە بۆ مافێکی دەستووریی، کە بریتییە لە مافی ڕێکخستنی خۆپیشاندان.
[6]