- لەزانکۆی تکریت، لەکاتی یادکردنەوەی کیمیابارانکردنی شاری هەڵەبجە و بەهۆی نووسینێک لەسەر "بەعس" شەڕ لە نێوان ژمارەیەک خوێندکاری کورد و عەرەب دروست دەبێت.
- دوای ئەوەی لە شەقامی سالم (سەهۆڵەکە)ی ناوشاری سلێمانی ژمارەیەک لە لفەفرۆشەکانی ئەو شەقامە خۆپیشاندانێکیان سازکرد بۆ داواکاری شوێنی کارکردن، پۆلیسی سلێمانی نزیکەی 20 کەسی لێدەستگیرکردن.