باکووری کوردستان
- سەرلەبەیانیی ئەمڕۆ،
لەیلا گوڤەنلەیلا گوڤەن هاوسەرۆکی گشتیی کۆنگرەی جڤاکی دیموکرات-
کەجەدەکەجەدە، لەبەردەم ماڵی خۆی لە شاری
ئامەدئامەد لەلایەن هێزەکانی پۆلیسی تورکەوە دەستگیر کرا.
[1]
- ژنە زیندانیکراوە سیاسییەکانی زیندانی
خارپێتخارپێت (
ئەلعەزیزئەلعەزیز)ی باکوری کوردستان بە بڵاوکردنەوەی نامەیەک مانگرتن لە خواردنیان ڕاگەیاند.
[1]
- حکومەتی تورک بە مەبەستی ئەنجامدانی ئۆپەراسیۆنی سەربازی لە
فارقینفارقینی سەربە ئامەد، لە 12 گوندی سەر بەو شارۆچکەیە قەدەغەی هاتوچۆی ڕاگەیاند. ناوی ئەو گوندانەی قەدەغەی هاتوچۆیان تێدا ڕاگەیەندرا بەم شێوەیە:
کازانداغیکازانداغی،
دەمیرکویودەمیرکویو،
ئەسەنیولوئەسەنیولو،
داریسەڤەنداریسەڤەن،
ئوسلوجائوسلوجا،
بۆزگازۆنوبۆزگازۆنو،
تۆکلارتۆکلار،
کالەملیکالەملی،
تاراکلیتاراکلی،
چاتاکچاتاک و
چیغدەملیچیغدەملی.
[1]
- ئەمڕۆ، دەوڵەتی تورک بە مەبەستی ڕێگاخۆشکردن بۆ ئەنجامدانی ئۆپەراسیۆنەکانی سوپا، لە شاری
دێرسیمدێرسیم و شارۆچکەکانی پولور، پیلەموری، خۆزاد و قسلەیە و 30 ناوچەی سەر بەو پارێزگایە دۆخی نائاسایی و قەدەغەی هاتوچۆی ڕاگەیاند. بەگوێرەی ئەو زانیاریانەی لەلایەن ئەنجومەنی پارێزگای دێرسیمەوە بڵاوکراوەتەوە، لە ئەمڕۆوە هەتاکو ڕۆژی 1ی مانگی داهاتوو دۆخە نائاساییەکە بەردەوام دەبێت.
[1]
رۆژهەڵاتی کوردستان
- شارەداریی
سنهسنه هێرشی کردە سەر شوێنی کۆ کردنەوەی یارمەتییەکانی خەڵک، کە بە مەبەستی یارمەتی گەیاندن بە بوومەلەرزە لێدراوانی پارێزگای
کرماشانکرماشان دامەزرابوو.
[6]
باشووری کوردستان
- کارگێڕی ئەنجومەنی سیاسی
کۆمەڵی ئیسلامی کوردستانکۆمەڵی ئیسلامی کوردستان ڕایدەگەیەنێت: خانەنشینی نایاسایی لەڕیزەکانی کۆمەڵی ئیسلامیدا نییه و ئەوانەشی کە ئه و تۆمەتە بۆ کۆمەڵ هەڵدەبەستن، لەڕووی سیاسییەوە دۆڕاون.
[2]
- بەڕێوەبەری پەروەردەی
گەرمیانگەرمیان، ئاشکرای دەکات، بەهۆی
بوومەلەرزەبوومەلەرزەکەی ڕۆژانی پێشووەوە، زیان بەر بینای ژمارەیەک قوتابخانەی سنوورەکە کەوتووە.
[3]
- بەرپرسی مەڵبەندی
خانەقینخانەقینی یەکێتی ڕایگەیاند، ئەمڕۆ بارەگای میحوەری گەرمەسێری هێزەکانی پێشمەرگە لە شارۆچکەی خانەقین کرایەوە و لیوای سێی پێشمەرگە گەڕایەوە شوێنەکانی خۆی.
[4]
- دەستەی سەرۆکایەتیی
پەرلەمانی کوردستانپەرلەمانی کوردستان کونسوڵ و نوێنەری وڵاتانی لە پێشلکارییە یاسایی داراییەکانی پرۆژەیاسای
بودجەبودجەی عێراق بۆ ساڵی 2018 ئاگادار دەکاتەوە.
[5]
- هەناردەی نەوتی هەرێمی کوردستان بە تانکەر لە
ئیبراهیم خەلیلئیبراهیم خەلیلەوە بۆ تورکیا ڕاوەستاوە و هۆکارەکەشی نادیارە.
[2]
- ئارام تەها، هاوڵاتییەکی شاری
سلێمانیسلێمانییە و فەرمانبەر و خوێنەر و دۆستی کتێبە، بۆ بەهانەوە چوونی لێقەوماوانی بومەلەرزەکەی ڕۆژهەڵاتی کوردستان پرۆژەیەک بەناونیشانی تەنها نابیت ڕاگەیاند، کە بریتییە لە کتێبی ناو کتێبخانەکەی بردووەتە سەر شەقام و دەستیکرد بە فرۆشتنی.
[1]
- لە شاری بزیشکی فاروق بە ئامادە بوونی ژمارەیەک دکتۆری نەخۆشخانەکە و توشبوانی نەخۆشی شەکرە، کۆنفرانسێک بۆ نەخۆسی شەکرە بەڕێوە چوو.
[2]
- فڕۆکەیەکی دیکەی هاوکاری ئیتاڵیا بۆ لێقەوماوانی بومەلەرزەکە گەیشتە فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی سلێمانی.
[2]
- بۆ ڕێگرییکردن لە خستنە دەنگدانی ئەو ڕاپۆرتەی بۆ لێپێچینەوە لەو پەرلەمانتارە کوردانە ئامادەکرابوو، کە لە
ڕیفراندۆمڕیفراندۆم-دا دەنگی بەڵێ-یان دابوو، پەرلەمانتارە کوردەکان ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق-یان بەجێهێشت (جگە لە
ئاڵا تاڵەبانیئاڵا تاڵەبانی و
شوان داوودیشوان داوودی). بەمەش دەنگی پێویست نەدرا بۆ خستنە دەنگدانی ڕاپۆرتەکە.
[1][5]
- ئێوارەی ئەمڕۆ، وەفدێکی گروپی عەسائیب ئەهلی حەق-ی سەر بە چەکدارانی
حەشدی شەعبیحەشدی شەعبی بە چەند ئۆتۆمبێلێکەوە، گەیشتنە شارۆچکەی
کەلارکەلاری ناوەندی ئیدارەی گەرمیان و دواتر بۆ شارۆچکەی
دەربەندیخاندەربەندیخان-ی سەر بە شاری سلێمانی بەڕێکەوتن. ڕائید عەلی جەمال قەدوری، بەڕێوبەری ڕاگەیاندنی بەڕێوبەرایەتی پۆلیسی گەرمیان، بە ڕۆژنیوزی ڕاگەیاند:ئەو هێزەی حەشدی شەعبی، گروپێکی عەسائیب ئەهلی حەق-ن، لە شاری بەغدا-وە هاتوون، بەمەبەستی گەیاندنی کۆمەک و هاوکاری، بۆ زیان لێکەوتووانی شارۆچکەی دەربەندیخان، بە بۆنەی بومەلەرزەکەی شەوی 12ی ئەم مانگەوە هاتوون.
[1]
- چین و توێژە جیاوازەکانی شاری
هەڵەبجەهەڵەبجە، لە ڕێگای ڕاگەیاندنی کەمپەینێکی کۆکردنەوەی هاوکاریی، بۆ زیان لیکەوتووانی بومەلەرزەکەی ڕۆژهەڵاتی کورستان، پشتیوانی خۆیان بۆ کوردانی ڕۆژهەڵات ڕاگەیاند.
[1]
-
کۆسرەت ڕەسوڵکۆسرەت ڕەسوڵ بۆ چارەسەرکردنی نەخۆشییەکەی گەیندرایە ئەڵمانیا.
[7]
- لە سنوری شارۆچکەی
مەخمورمەخمور هێزەکانی
حەشدی شەعبیحەشدی شەعبی بە شۆفڵ گوندی حوشترالوک-یان ڕووخاندووە کە گوندێکی کوردنشینە و بەهۆی شەڕەوە چۆڵکراوە، فەرماندەیەکی پێشمەرگەش دەڵێت هۆکاری ڕوخاندنی ئه و گوندە کوردبوونیەتی.
[2]
رۆژئاوای کوردستان
- بە دەستپێشخەری تەڤگەری جڤاکی دیموکراتی-
تەڤدەمتەڤدەم، لە شاری حەسەکە-ی ڕۆژئاوای کوردستان، کەممەینێکی کۆکردنەوەی هاوکاری بۆ زیان لێکەوتووانی بومەرلەزەکەی باشور و ڕۆژهەڵاتی کوردستان، ڕاگەیەندرا.
[1]
- فەرماندەیی گشتی هێزەکانی سوریای دیموکراتیک-قەسەدە ڕایگەیاند، کە دەزگا هەواڵگیرییەکانی تورکیا دەستیان هەیە لە ونبوونی تەلال سەلۆ وتەبێژی قەسەدە، ئاشکراشیکرد:پێشتر چەندین جار تەلال سلۆ لەلایەن تورکیاوە هەڕەشەی لێکرابوو.
[1]