پەرتووکخانە پەرتووکخانە
گەڕان

کوردیپێدیا پڕزانیاریترین و فرەزمانترین سەرچاوەی کوردییە!


بژاردەی گەڕان





گەڕانی ورد      کیبۆرد


گەڕان
گەڕانی ورد
پەرتووکخانە
ناونامە بۆ منداڵانی کورد
کڕۆنۆلۆژیای ڕووداوەکان
سەرچاوەکان
شوێنپێیەکان
دڵخوازەکان
چالاکییەکان
چۆن بگەڕێم؟
بڵاوکراوەکانی کوردیپێدیا
ڤیدیۆ
درەختی پۆلەکان
بابەت بەهەڵکەوت
تۆمارکردنی بابەت
تۆماركردنی بابەتی نوێ
ناردنی وێنە
ڕاپرسی
بیروڕاکانتان
پەیوەندی
کوردیپێدیا چ زانیارییەکی پێویستە!
ستانداردەکان
ڕێساکانی بەکارهێنان
کوالیتیی بابەت
ئامرازەکان
دەربارە
ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
چیمان دەربارە وتراوە!
ناوکێشکردن لە ماڵپەڕەکانتاندا
تۆمارکردن / کوژاندنەوەی ئیمێڵ
ئاماری میوانەکان
ئاماری بابەت
وەرگێڕی فۆنتەکان
گۆڕینی ڕێکەوتەکان
پشکنینی ڕێنووس
زمان و شێوەزمانی ڕووپەلەکان
کیبۆرد
لینکە پێویستەکان
ئێکستێنشنی کوردیپێدیا بۆ گووگڵ کڕۆم
کوکیز
زمانەکان
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
هەژماری من
چوونەژوورەوە
دەبمە هاوکارتان!
وشەی نهێنیت لەبیرکردووە!
گەڕان تۆمارکردنی بابەت ئامرازەکان زمانەکان هەژماری من
گەڕانی ورد
پەرتووکخانە
ناونامە بۆ منداڵانی کورد
کڕۆنۆلۆژیای ڕووداوەکان
سەرچاوەکان
شوێنپێیەکان
دڵخوازەکان
چالاکییەکان
چۆن بگەڕێم؟
بڵاوکراوەکانی کوردیپێدیا
ڤیدیۆ
درەختی پۆلەکان
بابەت بەهەڵکەوت
تۆماركردنی بابەتی نوێ
ناردنی وێنە
ڕاپرسی
بیروڕاکانتان
پەیوەندی
کوردیپێدیا چ زانیارییەکی پێویستە!
ستانداردەکان
ڕێساکانی بەکارهێنان
کوالیتیی بابەت
دەربارە
ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
چیمان دەربارە وتراوە!
ناوکێشکردن لە ماڵپەڕەکانتاندا
تۆمارکردن / کوژاندنەوەی ئیمێڵ
ئاماری میوانەکان
ئاماری بابەت
وەرگێڕی فۆنتەکان
گۆڕینی ڕێکەوتەکان
پشکنینی ڕێنووس
زمان و شێوەزمانی ڕووپەلەکان
کیبۆرد
لینکە پێویستەکان
ئێکستێنشنی کوردیپێدیا بۆ گووگڵ کڕۆم
کوکیز
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
چوونەژوورەوە
دەبمە هاوکارتان!
وشەی نهێنیت لەبیرکردووە!
        
 kurdipedia.org 2008 - 2024
 دەربارە
 بابەت بەهەڵکەوت
 چالاکییەکانی ڕۆژی
 ڕێساکانی بەکارهێنان
 ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
 بیروڕاکانتان
 دڵخوازەکان
 کڕۆنۆلۆژیای ڕووداوەکان
 چالاکییەکان - کوردیپێدیا
 یارمەتی
بابەتی نوێ
ژیاننامە
ناسر ئیسماعیل حەسەن
28-03-2024
سروشت بەکر
ژیاننامە
نەشوان نایف عەزیز سلێمان
28-03-2024
سروشت بەکر
ژیاننامە
نەواف ئیسماعیل حەسەن سەعید
28-03-2024
سروشت بەکر
ژیاننامە
هاڤین خێرۆ حەسەن
28-03-2024
سروشت بەکر
ژیاننامە
هەزار موراد معکۆ عەنۆ
28-03-2024
سروشت بەکر
ژیاننامە
هوەیدە ئیلیاس خرمش شێخۆ
28-03-2024
سروشت بەکر
شوێنەوار و کۆنینە
کۆشکی موشیر دیوان،
28-03-2024
سارا سەردار
پارت و ڕێکخراوەکان
کارۆ
28-03-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
شوێنەوار و کۆنینە
قەڵای حەسەن ئاباد
28-03-2024
سارا سەردار
ژیاننامە
هیدایەت عەبدوڵڵا حەیران
28-03-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
ئامار
بابەت 514,837
وێنە 104,286
پەرتووک PDF 18,894
فایلی پەیوەندیدار 94,732
ڤیدیۆ 1,238
شەهیدان
موسا عەنتەر
ژیاننامە
کەرەمێ سەیاد
ژیاننامە
مونیرە ساڵح عەبدولڕەحمان
شەهیدان
ژینا ئەمینی
شوێنەوار و کۆنینە
قەڵای حەسەن ئاباد
ئەنجام: 20 تۆمار دۆزرایەوە، لاپەڕە 1 لە 2
















نوێکردنەوە
Export Page to MS Excel
Facebook
Twitter
Telegram
LindedIn
Viber
Whats App
Facebook Messenger
Email
Copy Link

16-10-2017 - ڕۆژی 16ی ئۆکتۆبەر!
کوردیپێدیا، دادگا نییە، داتاکان ئامادەدەکات بۆ توێژینەوە و دەرکەوتنی ڕاستییەکان.
پۆل: ڕێکەوت و ڕووداو (کڕۆنۆلۆژیا) | زمانی بابەت: کوردیی ناوەڕاست
بەشکردن
Facebook1
Twitter0
Telegram0
LinkedIn0
WhatsApp0
Viber0
SMS0
Facebook Messenger0
E-Mail0
Copy Link0
نرخاندنی بابەت
نایاب
زۆر باشە
باش
خراپ نییە
خراپ
بۆ ناو لیستی دڵخوازەکان
ڕای خۆت دەربارەی ئەم بابەتە بنووسە!
گۆڕانکارییەکانی بابەتەکە
Metadata
RSS
گووگڵی وێنەی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
گووگڵی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
Kurmancî - Kurdîy Serû0
English0
عربي0
فارسی0
Türkçe0
עברית0
Deutsch0
Español0
Française0
Italiano0
Nederlands0
Svenska0
Ελληνική0
Azərbaycanca0
Fins0
Norsk0
Pусский0
Հայերեն0
中国的0
日本人0

یەک لە شەهیدەکانی ئەمڕۆی کەرکوک

یەک لە شەهیدەکانی ئەمڕۆی کەرکوک
$باکووری کوردستان$
- سوپای تورک شەوی ڕابردوو لە چەلێی سەربە #جولەمێرگ#ەوە بەرەو باشوری کوردستان بەڕێکەوت و هێزەکانی لە خارەگۆلی باشوری کوردستان جێگرکرد، پاشان شەڕ لە نێوان گەریلاکانی #هەپەگە# و ئەو هێزانەدا ڕوویدا.[3]
$باشووری کوردستان$
- دوای ئەوەی #حەشدی شەعبی# بە جلوبەرگی پۆلیسی فیدراڵی و لیوای 5ی فیرقەی ئاڵتوونی عێراق بەرە و سەربازگەی کەیوان و مەکتەب خالید و فڕۆکەخانەی #کەرکووک# بەرێکەوتن لەنزیک پردی ناوچەی پیشەسازی لەلایەن هێزی کۆماندۆی پێشمەرگە ڕووبەروویان بونەوە به و هۆیەوە شەڕوپێکدادان ڕویدا.[1]=KTML_Photo_Begin=https://www.kurdipedia.org/files/relatedfiles/2017/142481/0070.JPG=KTML_Photo_Alt=16-10-2017=KTML_Style=width:30%;height:20%;float:right;=KTML_Photo_Target_Link=https://www.kurdipedia.org/files/relatedfiles/2017/142481/0070.JPG=KTML_Photo_End=
- درەنگانی شەو، پارێزگاری کەرکووک ڕایگەیاند، پێشمەرگە لە خۆئامادەباشییدایە بۆ بەرگریکردن و داواشیکرد هەرکەس چەکی هەیە لە کەرکووک بێتە دەرەوە بۆ بەرگریکردن.[1]
- بەشێک لەهێزەکانی حەفتا کە پێکدێن لە هێزەکانی، جەعفەر شێخ مستەفا و کۆسرەت ڕەسوڵ، لەنزیک فڕۆکەخانەی سەربازی کەرکووک لەگەڵ حەشدی شەعبی لە شەڕدان.[1]
- سەرکردایەتی کردە سەربازییە هاوبەشەکانی سوپای عێراق لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاند هێزە سەربازیی و ئەمنییەکانی عێراق توانیویانە چەند ناوچەیەکی سنوری کەرکووک لە دەستی پێشمەرگە کۆنتڕۆڵ بکەنەوە.[1]
- سەرچاوەیەک لە نەخۆشخانەی ئازادی کەرکووک به دواڕۆژی ڕاگەیاند بەهۆی ئاڵۆزیی و ڕووبەڕووبوونەوەکانی نێوان پێشمەرگە و حەشدی شەعبی 36 پێشمەرگە برینداربوون.[2]
- پێشمەرگە بە بێ شەڕ تەلوەردی چۆڵکرد.[1]
- #ئەنجوومەنی ئاسایشی هەرێم#ی کوردستان ڕاگەیێندراوێک لەبارەی ڕەوشی کەرکووک بڵاودەکاتەوە و ڕایدەگەیێنێ: هێزەکانی عێراق و حەشدی شەعبی سەر بە ئێران لە باشووری کەرکووک و تازە#خورماتوو# لە چەندین بەرەوە بە هامەر و چەکی ئەمریکی هێرشیان کردووەتە سەر پێشمەرگە، ژمارەیەک هامەریش تێکشکێندراون.[1]
- هێزەکانی حەشدی شەعبی بارەگا حکومییەکان و بارەی پارتە کوردییەکانیان لە خورماتوو کۆنتڕۆڵکردووە و پێشمەرگەش لە دەوروبەری شارەکە جێگیربوون.[1]
- وەزارەتی بەرگری ئەمریکا-پنتاگۆن، لەسەر ئاڵۆزییەکانی نێوان سوپای عێراق و چەکدارانی حەشدی شەعبی لەگەڵ هێزەکانی پێشمەرگە لە سنوری کەرکووک، ڕاگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە و تیایدا داوای ڕاگرتنی توندوتیژییەکان دەکات.[1]
- لە سنووری #داقووق# لیواکانی 9 و 16 پێشمەرگە بارەگاکانیان چۆڵکرد و پاشەکشەیان کرد، بەڕێوەبەری ئاسایشی پارتیش لە شارۆچکەکە دەڵێت بەبێ‌ هیچ شەڕێک ئەو دوو لیوایە بارەگاکانیان چۆڵکردوون و ئێستا تەنیا ئاسایش ماوە.[4]
- بەهۆی ڕەوشی نائاسایی کەرکووکەوە، خوێندنی قوبابخانەکان ڕاگیرا.[1]
- ئەیاد عەلاوی، جێگری سەرۆک کۆماری عێراق لەمیانەی چاوپێکەوتنێکی تەلەڤزیۆنیدا لەگەڵ کەناڵی سومەرییە ڕایگەیاند، #مەسعود بارزانی#، سەرۆکی هەرێمی کوردستان نامەیەکی بۆ نوسیم، منیش لای خۆمەوە ڕەوانەی عەبادی-م کرد کە تیایدا ڕەزامەندی نیشانداوە لەسەر دواخستنی گرتنەبەری هەر بڕیارێک دەربارەی ئەنجامەکانی #ڕیفراندۆم#.[2]
- شەڕەکەی کەرکووک نرخی #نەوت#ی گەیاندە بەرزترین ئاست.[1]
- #وەستا ڕەسوڵ#، ڕایدەگەیەنێت، کە شەڕی ئێمە و عێراق شەڕێکی ئاگریی قورس و دەوڵەتی بوو، پێشمەرگە، شەڕی قارەمانانەی کرد و چەندین شەهید و بریندارمان هەیە، بەڵام بە کڵاشینکۆفەوە ناتوانێت دەبابە و ناقیلە تێکبشکێنێت.[3]
- بورهان ئەحمەد، فەرماندەی سریەی تایبەتی #حیزبی شیوعی# لە #گەرمیان# ڕایگەیاند، ئەمڕۆ 20 کادر و پۆلیسی حیزبەکەیان لەلایەن چەکدارانی حەشدی شەعبی و سوپای عێراقەوە لە خورماتوو بەدیلگیراون.[5]
- هێزەکانی حەشدی شەعبی لەدوو ناوچەوە چوونە ناو سنوری شاری کەرکووکەوە و لە چەند شوێنێک ڕووبەڕووبوونەوە دەستیپێکردووە.[1]
- خەڵکێکی زۆر کەرکووکیان جێهێشت و بەرەو سلێمانی و هەولێر کەوتنەڕێ.[1]
- هەردوو پارتی و یەکێتی یەکتری بە تاوانبار و خائین تۆمەتباردەکەن و کەوتنی کەرکووک و ناوچەکانی دەوروبەری دەخەنە ئەستۆی یەکتری.[1]
- سوپای عێراق گەیشتە نزیک شارەدێی جەلەولا.[1]
- #وەزارەتی پێشمەرگە# هەواڵێک لەسەر دەرکردن و بێبەریکردنی هێزەکانی 70ی یەکێتی لە وەزارەتەکەیان ڕەتدەکاتەوە.[1]
- #وەزارەتی سامانە سروشتییەکان#ی حکومەتی هەرێمی کوردستان ڕایدەگەیەنێت لەگەڵ وەزارەتی نەوتی عێراق ڕێککەوتووین، کە هەناردەکردنی نەوت نەوەستێت، بۆیە وەزارەتی سامانە سروشتییەکان هەناردەی نەوت ڕاناگرێت.[2]
- حەیدەر عەبادی، سەرۆکوەزیرانی عێراق ڕایگەیاند ئەرکی سەرشانمە بەپێی دەستوور کاربکەم بۆ خزمەتکردنی هاونیشتمانیان و پاراستنی وڵات، کە تووشی مەترسیی دابەشبوون بووەیەوە بەهۆی سووربوون لەسەر ئەنجامدانی گشتپرسی لەلایەن دەسەڵاتدارانی هەرێمی کوردستان.[4]
- بەپێی ڕاگەیەنراوێکی وەزیری ناوخۆی عێراق ئەمڕۆ، داوای لەسەرجەم هێزەکانی پۆلیسی ناو شاری کەرکووک کردووە کە پارێزگاری لە بەرپرسە سیاسییەکان و بارەگای پارتە سیاسییە کوردییەکان بکەن.[2]
- #لاهور شێخ جەنگی# ڕایدەگەیەنێت، ئەوەی بەسەر میللەتەکەماندا هاتووەو کەرکووک لەمەترسیدایە، لە بارزانی دەخوازێت دەست لەکار بکێشێتەوەو دەشڵێت: بەداخەوە #31ی ئاب#ێکی تر بەسەر کەرکووک-دا هێنرا.[3]
- #مەحمود سەنگاوی#، ئەندامی سەرکرایەتی یەکێتی ڕایدەگەیەنێت: لەگەڵ سوپای عێراق ڕێککەوتین و بڕیارماندا بگەڕێینەوە بۆ پێش 10-06-2014 واتا پێش هێرشی #داعش#.[3]
- ڕاکان سەعید جبوری ڕایدەگەیەنێت ئەو خێزانانەی کەرکووکیان جێهێشتووە دەتوانن بگەڕێنەوە سەر ماڵ و حاڵی خۆیان بێئەوەی هیچ زیانێکیان پێبگات.[1]
- بە ئامادەبوونی هادی عامری و ئەبو مەهدی موهەندیس، سەرکردە باڵاکانی حەشدی شەعبی، ئاڵای عێراق لە باڵەخانەی پارێزگای کەرکووک هەڵکرا و #ئاڵای کوردستان# داگیرا.[1]
- ترێنت فرانکس کۆنگرێسمانی ئەمریکی لە چاوپێکەوتنێکیدا ڕایگەیاند پێویستە ئەمریکا بەشێوەیەکی جیاواز بیر لە کوردەکان بکاتەوە، لەبەرئەوەی کوردەکان هاوپەیمانێکی زۆر باشی ئەمریکا بوون لە شەڕی دژی داعشدا و هەوڵی زۆریاندا بۆ لەناوبردنی داعش لەکاتێکدا هیچ کەسێک یارمەتی نەدان، بۆیە من بڕوام وایە پێویستە ئێمە بیانپارێزین و هەر شتێک لەتواناماندابێت بۆیان بکەین.[2]
- دۆناڵد ترەمپ ڕایگەیاند ئێمە ئاگاداری ڕووبەڕووبوونەوەکانین و پشتگیری هیچ لایەنێکیشیان ناکەین.[1]
- داعش گوندێک لە دوبز کۆنتڕۆڵدەکات.[1]
- ئێران و عێراق و هێزێکی زۆریان لە نزیک مەرزی نێودەوڵەتی حاجی ئۆمەران کۆکردۆتەوە، لەبەرامبەردا پارتی و حکومەتی هەرێمیش هێزێکی زۆری لەو سنورە بڵاوەپێکردوو.[2]
- نووری مالیکی، جێگری سەرۆککۆماری عێراق پیرۆزبایی کۆنترۆڵکردنی کەرکووک لە عێراقییەکان دەکات و دەشڵێت سوپاس و ڕێزم بۆ ئەو لایەنە کوردییانە هەیە کە سەلماندیان دژی دابەشبوونی وڵاتن.[2]
کوردیپێدیا، ڕۆژانە (بێلایەنانە) مێژووی کوردستان تۆماردەکات... کڕۆنۆلۆژیای ڕووداوەکان
ئەم بابەتە 20,083 جار بینراوە
هاشتاگ
سەرچاوەکان
[1] دیارینەکراو | کوردیی ناوەڕاست | تەواوی کەناڵەکانی راگەیاندن
[2] ماڵپەڕ | کوردیی ناوەڕاست | ماڵپەڕی دواڕۆژ - 16-10-2017
[3] ماڵپەڕ | کوردیی ناوەڕاست | ماڵپەڕی رۆژنیوز - 16-10-2017
[4] ماڵپەڕ | کوردیی ناوەڕاست | ماڵپەڕی رووداو - 16-10-2017
[5] ماڵپەڕ | کوردیی ناوەڕاست | ماڵپەڕی خەندان - 16-10-2017
فایلی پەیوەندیدار: 73
بابەتە پەیوەستکراوەکان: 77
ئامار و ڕاپرسی
بەڵگەنامەکان
پارت و ڕێکخراوەکان
ژیاننامە
شوێنەکان
شەهیدان
نەخشەکان
وێنە و پێناس
ڤیدیۆ
کورتەباس
زمانی بابەت: کوردیی ناوەڕاست
پارت / لایەن: حەشدی شەعبی
شار و شارۆچکەکان: خورماتوو
شار و شارۆچکەکان: کەرکووک
شار و شارۆچکەکان: جوڵه‌مێرگ
وڵات - هەرێم: تورکیا
وڵات - هەرێم: ئێران
وڵات - هەرێم: باشووری کوردستان
تایبەتمەندییە تەکنیکییەکان
خاوەنی ئەم بابەتە بەسوپاسەوە، مافی بڵاوکردنەوەیی بە کوردیپێدیا بەخشیوە! یان بابەتەکە کۆنە، یاخود بابەتەکە موڵکی گشتییە.
کوالیتیی بابەت: 99%
99%
ئەم بابەتە لەلایەن: ( هاوڕێ باخەوان )ەوە لە: 16-10-2017 تۆمارکراوە
ئەم بابەتە لەلایەن: ( هاوڕێ باخەوان )ەوە لە: 16-10-2017 پێداچوونەوەی بۆکراوە و ئازادکراوە
ئەم بابەتە بۆ دواجار لەلایەن: ( هاوڕێ باخەوان )ەوە لە: 24-10-2023 باشترکراوە
ناونیشانی بابەت
ئەم بابەتە 20,083 جار بینراوە
فایلی پەیوەستکراو - ڤێرشن
جۆر ڤێرشن ناوی تۆمارکار
فایلی وێنە 1.0.124 KB 16-10-2017 هاوڕێ باخەوانهـ.ب.
16ی ئۆکتۆبەر ئەو ڕۆژەی هەموو کورد گریا
بەهۆی کوردیپێدیاوە دەزانیت؛ کێ، کێیە! کوێ، کوێیە! چی، چییە!
پۆل: ڤیدیۆ | زمانی بابەت: کوردیی ناوەڕاست
بەشکردن
Facebook0
Twitter0
Telegram0
LinkedIn0
WhatsApp0
Viber0
SMS0
Facebook Messenger0
E-Mail0
Copy Link0
نرخاندنی بابەت
نایاب
زۆر باشە
باش
خراپ نییە
خراپ
بۆ ناو لیستی دڵخوازەکان
ڕای خۆت دەربارەی ئەم بابەتە بنووسە!
گۆڕانکارییەکانی بابەتەکە
Metadata
RSS
گووگڵی وێنەی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
گووگڵی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
Kurmancî - Kurdîy Serû0
English1
عربي0
فارسی0
Türkçe0
עברית0
Deutsch0
Español0
Française0
Italiano0
Nederlands0
Svenska0
Ελληνική0
Azərbaycanca0
Fins0
Norsk0
Pусский0
Հայերեն0
中国的0
日本人0
ڤیدیۆ: 16ی ئۆکتۆبەر ئەو ڕۆژەی هەموو کورد گریا
ساڵ و ڕۆژ: #16-10-2017#
شوێن: #کەرکووک# [1]

کلیک بکە بۆ بینینی ڤیدیۆ
ئەم بابەتە 1,064 جار بینراوە
هاشتاگ
سەرچاوەکان
[1] تی ڤی & ڕادیۆ | کوردیی ناوەڕاست | تەواوی کەناڵەکانی ڕاگەیاندن 16-10-2017
بابەتە پەیوەستکراوەکان: 4
پۆل: ڤیدیۆ
زمانی بابەت: کوردیی ناوەڕاست
ڕۆژی دەرچوون: 16-10-2017 (7 ساڵ)
جۆری دۆکومێنت: زمانی یەکەم
زمان - شێوەزار: کرمانجیی ناوەڕاست
شار و شارۆچکەکان: کەرکووک
فۆڵدەرەکان: کێشەی کەرکووک
وڵات - هەرێم: باشووری کوردستان
تایبەتمەندییە تەکنیکییەکان
خاوەنی ئەم بابەتە بەسوپاسەوە، مافی بڵاوکردنەوەیی بە کوردیپێدیا بەخشیوە! یان بابەتەکە کۆنە، یاخود بابەتەکە موڵکی گشتییە.
کوالیتیی بابەت: 99%
99%
ئەم بابەتە لەلایەن: ( ڕۆژگار کەرکووکی )ەوە لە: 22-03-2023 تۆمارکراوە
ئەم بابەتە لەلایەن: ( شادی ئاکۆیی )ەوە لە: 22-03-2023 پێداچوونەوەی بۆکراوە و ئازادکراوە
ئەم بابەتە بۆ دواجار لەلایەن: ( هاوڕێ باخەوان )ەوە لە: 22-03-2023 باشترکراوە
ناونیشانی بابەت
ئەم بابەتە بەپێی ستانداردەکانی کوردیپێدیا هێشتا ناتەواوە و پێویستیی بە داڕشتنەوەی بابەتی و زمانەوانیی زۆرتر هەیە!
ئەم بابەتە 1,064 جار بینراوە
فایلی پەیوەستکراو - ڤێرشن
جۆر ڤێرشن ناوی تۆمارکار
ڤیدیۆ 1.0.16 MB 1 22-03-2023 ڕۆژگار کەرکووکیڕ.ک.
ئاماری تاوانەکانی دوای 16ی ئۆکتۆبەر لە کەرکووک
بەداخین بۆ قەدەغەکردنی کوردیپێدیا لە باکوور و ڕۆژهەڵاتی وڵات لەلایەن داگیرکەرانی تورک و فارسەوە
پۆل: ئامار و ڕاپرسی | زمانی بابەت: کوردیی ناوەڕاست
بەشکردن
Facebook0
Twitter0
Telegram0
LinkedIn0
WhatsApp0
Viber0
SMS0
Facebook Messenger0
E-Mail0
Copy Link0
نرخاندنی بابەت
نایاب
زۆر باشە
باش
خراپ نییە
خراپ
بۆ ناو لیستی دڵخوازەکان
ڕای خۆت دەربارەی ئەم بابەتە بنووسە!
گۆڕانکارییەکانی بابەتەکە
Metadata
RSS
گووگڵی وێنەی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
گووگڵی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
Kurmancî - Kurdîy Serû0
English0
عربي0
فارسی0
Türkçe0
עברית0
Deutsch0
Español0
Française0
Italiano0
Nederlands0
Svenska0
Ελληνική0
Azərbaycanca0
Fins0
Norsk0
Pусский0
Հայերեն0
中国的0
日本人0
ئاماری تاوانەکانی دوای 16ی ئۆکتۆبەر لە کەرکووک
ئامار و ڕاپرسی

ئاماری تاوانەکانی دوای 16ی ئۆکتۆبەر لە کەرکووک
ئامار و ڕاپرسی

دواڕۆژ، عیماد جەباری
بەپێی ئامارێک کە دواڕۆژ دەستی کەوتووە، دوای ڕووداوەکانی ئۆکتۆبەری ساڵی ڕابردوو کە هێزە عێراقییەکان مەلەفی ئەمنی #کەرکووک#یان گرتەدەست ڕووداوە ئەمنییەکان لەشارەکە بەراورد بەساڵانی ڕابردوو زیادیکردووە.
بەپێی ئەو ئامارە کە لەسەرچاوەیەکی تایبەتەوە دەستکەوتووە، لە 16ی ئۆکتۆبەری ساڵی ڕابردووەوە تاوەکو ئەمڕۆ لەسەنتەری شاری کەرکووک زیاتر لە 761 ڕووداوی ئەمنی ڕویانداوە لەتاوانەکانی کوشتن، ڕفاندن، تەقاندنەوەی بۆمب، تەقینەوەی ئۆتۆمبێل، دزینی ئۆتۆمبێل و هەڵکوتانە سەر ماڵان بەچەکەوە.
هەر بەپێی ئەو ئامارە زیاتر لە 360 تاوانی دزینی ئۆتۆمبێل و دزینی ماڵان تۆمارکراوە کە ئەگەر بەسەر ساڵەکەدا دابەشبکرێت ئەوە ڕۆژی دزییەک کراوە و تەنها لە 10 مانگی ئەمساڵیشدا 85 ئۆتۆمبێل دزراون کە 35 ئۆتۆمبێڵیان گەڕێندراونەتەوە بۆ خاوەنەکانیان.
ئازاد جەباری، سەرۆکی لیژنەی ئەمنی ئەنجومەنی پارێزگای کەرکووک بە دواڕۆژی وت: هێزە عێراقییەکان بەشێکیان چەکدارانی #حەشدی شەعبی#ن و بەجلوبەرگی #وەزارەتی ناوخۆ#وە دەرکەوتوون، ئەزمونیان نییە و ئامارەکانیش گەواهیدەری ئەو ڕاستییەن کە ناتوانن ئاسایشی کەرکووک دابینبکەن و خۆشیان دانیانناوە بەو شکستەیاندا.
وتیشی: لەئێستادا پێویستە چاو بەپلانی ئەمنی هێزەکاندا بخشێنرێتەوە و #پێشمەرگە# و ئاسایش لەمەلەفی ئەمنیدا بەشداری پێبکرێت، چونکە بەشێک لە هێزە ئەمنییەکان کەرکووک خۆیان بەدانانی گومرک و مشەخۆرییەوە سەرقاڵ کردووە.[1]
#16-10-2018#
ئەم بابەتە 2,666 جار بینراوە
هاشتاگ
سەرچاوەکان
[1] ماڵپەڕ | کوردیی ناوەڕاست | ماڵپەری دواڕۆژ - 16-10-2018
بابەتە پەیوەستکراوەکان: 1
ڕێکەوت و ڕووداو (کڕۆنۆلۆژیا)
زمانی بابەت: کوردیی ناوەڕاست
ڕۆژی دەرچوون: 16-10-2018 (6 ساڵ)
پارت / لایەن: حەشدی شەعبی
جۆری ئامار و ڕاپرسی : پێشێلکردنی مافی مرۆڤ
جۆری ئامار و ڕاپرسی : تاوانی جەنگ
جۆری ئامار و ڕاپرسی : سەرپێچی و تاوان
شار و شارۆچکەکان: کەرکووک
وڵات - هەرێم: باشووری کوردستان
تایبەتمەندییە تەکنیکییەکان
کوالیتیی بابەت: 96%
96%
ئەم بابەتە لەلایەن: ( هاوڕێ باخەوان )ەوە لە: 16-10-2018 تۆمارکراوە
ئەم بابەتە لەلایەن: ( زریان سەرچناری )ەوە لە: 16-10-2018 پێداچوونەوەی بۆکراوە و ئازادکراوە
ئەم بابەتە بۆ دواجار لەلایەن: ( هاوڕێ باخەوان )ەوە لە: 24-10-2023 باشترکراوە
ناونیشانی بابەت
ئەم بابەتە 2,666 جار بینراوە
ئەوانەی داوای چۆڵ کردنی خانووەکانی گەڕەکی نەورۆز و عەرەفە دەکەن با زیادەڕۆکانی دوای 16ی ئۆکتۆبەر لاببەن
کوردیپێدیا و هاوکارانی، هەردەم یارمەتیدەردەبن بۆ خوێندکارانی زانکۆ و خوێندنی باڵا بۆ بەدەستخستنی سەرچاوەی پێویست!
پۆل: کورتەباس | زمانی بابەت: کوردیی ناوەڕاست
بەشکردن
Facebook0
Twitter0
Telegram0
LinkedIn0
WhatsApp0
Viber0
SMS0
Facebook Messenger0
E-Mail0
Copy Link0
نرخاندنی بابەت
نایاب
زۆر باشە
باش
خراپ نییە
خراپ
بۆ ناو لیستی دڵخوازەکان
ڕای خۆت دەربارەی ئەم بابەتە بنووسە!
گۆڕانکارییەکانی بابەتەکە
Metadata
RSS
گووگڵی وێنەی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
گووگڵی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
Kurmancî - Kurdîy Serû0
English0
عربي0
فارسی0
Türkçe0
עברית0
Deutsch0
Español0
Française0
Italiano0
Nederlands0
Svenska0
Ελληνική0
Azərbaycanca0
Fins0
Norsk0
Pусский0
Հայերեն0
中国的0
日本人0

ئەوانەی داوای چۆڵ کردنی خانووەکانی گەڕەکی نەورۆز و عەرەفە دەکەن با زیادەڕۆک...

ئەوانەی داوای چۆڵ کردنی خانووەکانی گەڕەکی نەورۆز و عەرەفە دەکەن با زیادەڕۆک...
نوێنەری #حکومەتی هەرێمی کوردستان# لە لیژنەی ماددەی 140 دەڵێت: ئەوانەی داوا لە خێزانە کوردەکان دەکەن خانووەکانی ھەردوو گەڕەکی نەورۆز و عەرەفە چۆڵ بکەن با بچن ئەو زیادەڕۆیانە لابدەن لە دوای #16-10-2017# درووستکراون.
#دژوار فایەق#، نوێنەری حکوومەتی ھەرێمی کوردستان لە لیژنەی ماددەی 140، بۆ ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستان وتی: ئەوانەی داوای چۆڵکردنی ئەو خانوانە دەکەن لە خێزانە کوردەکان، کە لە 2003ەوە تێدا دەژین لە گەڕەکی نەورۆز و عەرەفە بە بیانووی ئەوەی موڵکی حکوومەتی ئێراقە، باشتر وایە بڕۆن ئەو تەجاوزاتانە لاببەن لە دوای 16 ئۆکتۆبەری 2017 لە #کەرکووک# و شارەکانی تری کوردستان لە سنووری ماددەی 140 درووستکراون.
دژوار فایەق وتیشی: پێویستە حکوومەتی ئێراقی و سوپاکەی ئەو تەجاوزاتانە لابدەن لەسەر موڵکی دەوڵەت کراون لە #بەغدا# و شارەکانی تری ئێراق ئەوجا بێن باسی عەرەفە و گەڕەکی نەورۆز لە کەرکووک بکەن، بۆیە داوا دەکەم لە خێزانە کوردەکان لە کەرکووک و شارەکانی سنووری ماددەی 140 با بچن داوای مافەکانی خۆیان بکەن لە حکوومەتی ئێراقی، چونکە کۆمپانیای نەوت و گاز و سەربازگەکانی ڕژێم لەسەر خاکیی ئەوان درووستکراون، ئەگەر قەرەبووش کرابن قەرەبوویەکی کەم کراون، دڵنیام زۆربەی ھەرە زۆریان ھەر قەرەبوو نەکراون. [1]
ئەم بابەتە 89 جار بینراوە
هاشتاگ
سەرچاوەکان
[1] ماڵپەڕ | کوردیی ناوەڕاست | ماڵپەڕی پارتی دیموکراتی کوردستان - 14-01-2024
بابەتە پەیوەستکراوەکان: 2
ژیاننامە
ڕێکەوت و ڕووداو (کڕۆنۆلۆژیا)
زمانی بابەت: کوردیی ناوەڕاست
ڕۆژی دەرچوون: 14-01-2024 (0 ساڵ)
پۆلێنی ناوەڕۆک: ڕاگەیاندن
پۆلێنی ناوەڕۆک: هەواڵ
جۆری دۆکومێنت: زمانی یەکەم
جۆری وەشان: دیجیتاڵ
زمان - شێوەزار: کرمانجیی ناوەڕاست
شار و شارۆچکەکان: هەولێر
شار و شارۆچکەکان: کەرکووک
وڵات - هەرێم: باشووری کوردستان
تایبەتمەندییە تەکنیکییەکان
کوالیتیی بابەت: 99%
99%
ئەم بابەتە لەلایەن: ( شەنە ئەحمەد )ەوە لە: 14-01-2024 تۆمارکراوە
ئەم بابەتە لەلایەن: ( زریان سەرچناری )ەوە لە: 15-01-2024 پێداچوونەوەی بۆکراوە و ئازادکراوە
ئەم بابەتە بۆ دواجار لەلایەن: ( شەنە ئەحمەد )ەوە لە: 14-01-2024 باشترکراوە
ناونیشانی بابەت
ئەم بابەتە بەپێی ستانداردەکانی کوردیپێدیا هێشتا ناتەواوە و پێویستیی بە داڕشتنەوەی بابەتی و زمانەوانیی زۆرتر هەیە!
ئەم بابەتە 89 جار بینراوە
پەراوێزێک بۆ 16ی ئۆکتۆبەر
بەداخین بۆ قەدەغەکردنی کوردیپێدیا لە باکوور و ڕۆژهەڵاتی وڵات لەلایەن داگیرکەرانی تورک و فارسەوە
پۆل: کورتەباس | زمانی بابەت: کوردیی ناوەڕاست
بەشکردن
Facebook0
Twitter0
Telegram0
LinkedIn0
WhatsApp0
Viber0
SMS0
Facebook Messenger0
E-Mail0
Copy Link0
نرخاندنی بابەت
نایاب
زۆر باشە
باش
خراپ نییە
خراپ
بۆ ناو لیستی دڵخوازەکان
ڕای خۆت دەربارەی ئەم بابەتە بنووسە!
گۆڕانکارییەکانی بابەتەکە
Metadata
RSS
گووگڵی وێنەی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
گووگڵی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
Kurmancî - Kurdîy Serû0
English0
عربي0
فارسی0
Türkçe0
עברית0
Deutsch0
Español0
Française0
Italiano0
Nederlands0
Svenska0
Ελληνική0
Azərbaycanca0
Fins0
Norsk0
Pусский0
Հայերեն0
中国的0
日本人0

پەراوێزێک بۆ 16ی ئۆکتۆبەر

پەراوێزێک بۆ 16ی ئۆکتۆبەر
ناونیشانی بابەت: پەراوێزێک بۆ 16ی ئۆکتۆبەر

لە مێژووی نوێماندا، خیانەت و خاکفرۆشیی پارتخێڵەکان شتێکی کتوپڕ و چەند شکستێکی کاتی و لێکدابڕاو نییە.
ناشێ تاکە ئاڵقەیەکی مێژوو بگریت و لێی بکۆڵیتەوە، چاویش لە ئاڵقەکانی پێش و پاشی بنووقێنیت. لە خوێندنەوەی مێژوودا هەقایەتی ئەنجام و هۆ هەمان هەقایەتی هێلکە و مریشکە، کامیان دەکەوێتە پێش ئەوی دی، کامیان یەکەمە!
مێژوو وەک سپرینگە، لوولەیەکی مارپێچی بازنەبازنەیە، هەر بازنەیەکی بەندە بەوەی پاش و پێش خۆیەوە. بازنەکان تخووبی دیاریان لە نێواندا نییە، لەملا و لەولا تێک دەکەنەوە.
ئێمە لە خانوویەکدا دەژین، کە هەر ڕۆژەو جێیەکی بانەکەی دادەتەپێ، هەر جارە و دیوارێکی درزی تێ دەکەوێ، دەقەڵشێ و لار دەبێ. ناشێ ئێمە، بەدیار داتەپینی بان و درزی دیوارەکانەوە، هەتاهەتایێ هەر ئاخ هەڵکێشین و بیرێک لە بن و بنچینەی خانووەکە نەکەینەوە.
کەرکووک، شنگال، ڕیفیراندووم، 31 ی ئاب، لێکترازانی 1964 و دەیان ساڵ شەڕەزڕتانێی شاخ و شاری بەرەبابان، دەیان هەرەس و ئاشبەتاڵ و ماڵوێرانی... ئەمانە و سەدان ڕۆژەڕەش و ساڵی نەحسی ناو مێژوومان هەموویان ئاڵقەی یەکلەدوویەکی سپرینگێکن- سپرینگی سیستەمی وەحشییانەی خێڵ و خێزان، حوکمی براگەورە و تەزبێح و دیوەخان.
کە تۆ لە سەدەی بیستویەکەمدا بۆ هیچ بوارێکی ژیان بنخانێک دانەنێیت، کە تۆ هێندە زەینکۆر بیت بەڕێوەبردنی گوندۆکەیەک و دەوڵەتێک لێک نەکەیتەوە، تۆ نە سنوورت هەبێ نە دەستوور، نە ستراتیژت هەبێ نە لەشکرێکی سەردەمیانەی خاوەن ڕێوڕەسمی سەربازی، ئیدی سەیر نییە لەولا شنگال بە ڕووتوقووتی ڕادەستی زیناکاران بکرێت، لەملاش چەند هەتیوچەیەک، هەر لەبەر ئەوەی خزمی خەزووری سەپانی شێخن، بێ ئەوەی هیچ پایە و پلەیەکیان لە دەوڵەت و سوپا هەبێ، بتوانن ئاشبەتاڵ بە گرنگترین بەرەی شەڕ بکەن!
ئەم بابەتە 1,337 جار بینراوە
هاشتاگ
سەرچاوەکان
بابەتە پەیوەستکراوەکان: 2
زمانی بابەت: کوردیی ناوەڕاست
پۆلێنی ناوەڕۆک: ڕەخنەی سیاسی
جۆری دۆکومێنت: زمانی یەکەم
زمان - شێوەزار: کرمانجیی ناوەڕاست
وڵات - هەرێم: باشووری کوردستان
تایبەتمەندییە تەکنیکییەکان
خاوەنی ئەم بابەتە بەسوپاسەوە، مافی بڵاوکردنەوەیی بە کوردیپێدیا بەخشیوە! یان بابەتەکە کۆنە، یاخود بابەتەکە موڵکی گشتییە.
کوالیتیی بابەت: 98%
98%
ئەم بابەتە لەلایەن: ( ڕۆژگار کەرکووکی )ەوە لە: 17-10-2021 تۆمارکراوە
ئەم بابەتە لەلایەن: ( هاوڕێ باخەوان )ەوە لە: 17-10-2021 پێداچوونەوەی بۆکراوە و ئازادکراوە
ئەم بابەتە بۆ دواجار لەلایەن: ( ڕۆژگار کەرکووکی )ەوە لە: 17-10-2021 باشترکراوە
ناونیشانی بابەت
ئەم بابەتە 1,337 جار بینراوە
خوێندنی کوردیی دەبێتە قوربانیی ڕووداوەکانی 16ی ئۆکتۆبەر
بەهۆی کوردیپێدیاوە دەزانیت هەر ڕۆژێکی ڕۆژژمێرەکەمان چیی تیادا ڕوویداوە!
پۆل: ئامار و ڕاپرسی | زمانی بابەت: کوردیی ناوەڕاست
بەشکردن
Facebook0
Twitter0
Telegram0
LinkedIn0
WhatsApp0
Viber0
SMS0
Facebook Messenger0
E-Mail0
Copy Link0
نرخاندنی بابەت
نایاب
زۆر باشە
باش
خراپ نییە
خراپ
بۆ ناو لیستی دڵخوازەکان
ڕای خۆت دەربارەی ئەم بابەتە بنووسە!
گۆڕانکارییەکانی بابەتەکە
Metadata
RSS
گووگڵی وێنەی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
گووگڵی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
Kurmancî - Kurdîy Serû0
English0
عربي0
فارسی0
Türkçe0
עברית0
Deutsch0
Español0
Française0
Italiano0
Nederlands0
Svenska0
Ελληνική0
Azərbaycanca0
Fins0
Norsk0
Pусский0
Հայերեն0
中国的0
日本人0
خوێندنی کوردیی دەبێتە قوربانیی ڕووداوەکانی 16ی ئۆکتۆبەر
ئامار و ڕاپرسی

خوێندنی کوردیی دەبێتە قوربانیی ڕووداوەکانی 16ی ئۆکتۆبەر
ئامار و ڕاپرسی

ڕۆژنیوز، هاوڕێ کرێکار
ڕووداوەکانی #16ی ئۆکتۆبەر# و ئاوارەبوونی هاوڵاتیانی #خورماتوو#، مامۆستا و خوێندکاری کوردی لە خوێندنگا دابڕاند و مەترسیی فەوتانی یەک ساڵی خوێندنی خوێندکاران هەیە.
بەهۆی ئەنجامدانی #ڕیفراندۆم#ەکەی 25ی ئەیلول لە باشوری کوردستان، لە 16ی ئۆکتۆبەری ساڵی ڕابردوو #حەشدی شەعبی# و سوپای عێراق هێرشیانکردە سەر ناوچە دابڕێندراوەکان و خستنیاننە ژێر کۆنترۆڵی خۆیانەوە، بەوهۆیەوەشەوە هاوڵاتیانی کورد ناوچەکانی خۆیان بەجێهیشت و ئاوارەی شار و شارۆچکەکانی هەرێمی کوردستان بوون.
شارۆچکەی خورماتووی سەر بە پارێزگای سەلاحەدین، زیاتر لە هەموو ناوچەکانی دیکە زیانی بەرکەوت و لەکۆی دانیشتوانەکەی، کە 186 هەزار کەسە، 60 بۆ 70 هەزار هاوڵاتی کورد ئاوارە بوون، 152 خانوو تەقێندراوەتەوە، 12 بارەگای حزبی سوتێندراوە، پێنج ڕادیۆ و تەلەفیزیێنێک سوتاون، 15 کەس شەهید بوون.
لە سنووری بەڕێوەبەرایەتی پەروەردەی خورماتوو، شەش هەزار مامۆستا هەیە لە هەرسێ نەتەوەی عەرەب و کورد و تورکمان، لەو ڕێژەیەش 600 مامۆستا تایبەتن بە بەشی خوێندنی کوردیی، و لە ئێستادا 40%ی مامۆستایان گەڕاونەتەوە شوێنی خۆیان، هەروەها هەشت هەزار خوێندکاری بەشی کوردیی هەن و50%ی خوێندکاران گەڕاونەتەوە خورماتوو.
پێش ڕووداوەکانی 16ی ئۆکتۆبەر لە شارۆچکەی خورماتوو 32 خوێندنگای کوردیی هەبوو، بەڵام ئێستا تەنیا 16 خوێندنگا کراونەتەوە، کە دەکەونە هەردوو گەڕەکی کۆماریی و بنار و هەر خوێندنگایەک 200 خوێندکار لە هەر سێ قۆناغی سەرەتایی و ناوەندیی و ئامادەیی دەوام دەکەن.
ئەوەی ئێستا لە خورماتوو بووە بە گرفت بۆ خوێندکارانی کورد و درێژەدان بە خوێندنی کوردیی، نەگەڕانەوەی مامۆستایانە بۆ شارۆچکەکە.
تارق ئەحمەد، بەڕێوبەری بەشی کوردیی لە پەروەردەی خورماتوو، سەبارەت بە چارەسەری کێشەی خوێندنی کوردیی بە ڕۆژنیوزی وت: پێویستە وەزرارەتی پەروەردەی حکومەت هەرێم بڕیارێک دەربکات بۆ گەڕانەوەی مامۆستایان بۆ ئەوەی خوێندکارەکان ساڵێکی خوێندنیان نەفەوتێت.
هەروەها، سەید نەجم هاشم، بەڕێوبەری گشتی پەروەردەی خورماتوو، بە ڕۆژنیوزی وت: ئەو مامۆستا کوردانەی وانەی دواناوەندیی و ئامادەیی دەڵێینەوە زۆر بەکەمیی گەڕاونەتەوە، ئەوانەشی گەڕاونەتەوە لەبەرئەوەی سەر بە وەزارەتی پەروەردەی حکومەتی هەرێمی کوردستانن، بایکۆتیان کردووە و دەوام ناکەن.
ناوبراو، وتیشی: ئەو خوێندکارانەی تاقیکردنەوەی نێوەی ساڵیان نەکردووە، بەدەرچوون بۆیان ئەژمار دەکرێت و کێشەی داخل بوونی خوێندکارانی پۆلەکانی سێ ناوەندیی و شەشی ئامادەیی-ش چارەسەرکراوە و هەموویان داخل کراون و ئەو خوێندکارانەشی ساڵانی ڕابردوو وەک میوان لە هەرێمی کوردستان دەیان خوێند ئێستا دەتوانن بگەڕێنەوە نێو خورماتوو.
سەبارەت بە هۆکاری نەگەڕانەوەی مامۆستایان، داود ساڵح، مامۆستایەکی کوردی دانیشتوی خورماتووە و ئێستا لە شارەدێی ڕزگاریی دادەنیشێت، بە ڕۆژنیوزی وت: دۆخی ئەمنیی شارۆچکەکە پارێزراو نیە، بۆیە ناگەڕێینەوە.[1]
#01-03-2018#
ئەم بابەتە 3,491 جار بینراوە
هاشتاگ
سەرچاوەکان
[1] ماڵپەڕ | کوردیی ناوەڕاست | ماڵپەری رۆژنیوز - 01-03-2018
بابەتە پەیوەستکراوەکان: 1
ڕێکەوت و ڕووداو (کڕۆنۆلۆژیا)
زمانی بابەت: کوردیی ناوەڕاست
ڕۆژی دەرچوون: 01-03-2018 (6 ساڵ)
پارت / لایەن: حەشدی شەعبی
جۆری ئامار و ڕاپرسی : پەروەردە
جۆری ئامار و ڕاپرسی : تاوانی جەنگ
شار و شارۆچکەکان: خورماتوو
وڵات - هەرێم: باشووری کوردستان
تایبەتمەندییە تەکنیکییەکان
کوالیتیی بابەت: 92%
92%
ئەم بابەتە لەلایەن: ( سەریاس ئەحمەد )ەوە لە: 01-03-2018 تۆمارکراوە
ئەم بابەتە لەلایەن: ( هاوڕێ باخەوان )ەوە لە: 01-03-2018 پێداچوونەوەی بۆکراوە و ئازادکراوە
ئەم بابەتە بۆ دواجار لەلایەن: ( هاوڕێ باخەوان )ەوە لە: 01-03-2018 باشترکراوە
ناونیشانی بابەت
ئەم بابەتە 3,491 جار بینراوە
خوێندنەوەیەکی دیکە بۆ 16ی ئۆکتۆبەر
کوردیپێدیا و هاوکارانی، هەردەم یارمەتیدەردەبن بۆ خوێندکارانی زانکۆ و خوێندنی باڵا بۆ بەدەستخستنی سەرچاوەی پێویست!
پۆل: کورتەباس | زمانی بابەت: کوردیی ناوەڕاست
بەشکردن
Facebook0
Twitter0
Telegram0
LinkedIn0
WhatsApp0
Viber0
SMS0
Facebook Messenger0
E-Mail0
Copy Link0
نرخاندنی بابەت
نایاب
زۆر باشە
باش
خراپ نییە
خراپ
بۆ ناو لیستی دڵخوازەکان
ڕای خۆت دەربارەی ئەم بابەتە بنووسە!
گۆڕانکارییەکانی بابەتەکە
Metadata
RSS
گووگڵی وێنەی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
گووگڵی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
Kurmancî - Kurdîy Serû0
English0
عربي0
فارسی0
Türkçe0
עברית0
Deutsch0
Español0
Française0
Italiano0
Nederlands0
Svenska0
Ελληνική0
Azərbaycanca0
Fins0
Norsk0
Pусский0
Հայերեն0
中国的0
日本人0

خوێندنەوەیەکی دیکە بۆ 16ی ئۆکتۆبەر

خوێندنەوەیەکی دیکە بۆ 16ی ئۆکتۆبەر
$خوێندنەوەیەکی دیکە بۆ 16ی ئۆکتۆبەر$
#عیماد ئەحمەد#
#15-10-2020#

دڵۆپەی شەونم گریانی گوڵە
لێزمەی باران گریانی ئاسمانە
ڕووباری سیروان گریانی کوردستانە
16ی ئۆکتوبەریش خۆی گریانە

‏‎لە مێژووی نوێماندا #16-10-2017# دواهەمین کارەسات بوو لەلایەن دەسەڵاتدارانی ئێراق بە گشتی و لایەنی شیعەی دەسەڵاتدار بەتایبەتی بەسەر کورددا هات، بەڵام جیاوازییەکی زۆر جەوهەریشی لەگەڵ ستەم و غەدرەکانی پێشوو هەیە، چونکە دۆستەکانی دوێنێمان لەکاتێکدا هێشتا کفنەکەی هەڤاڵ مام جلال زەرد نەبووبوو کە (صمام الامان) ی ئێراق بوو بە هەمان سیاسەتی ڕژێمە دیکاتۆرەکان کارەساتێکی دیکەیان دژ بە کوردستان ئەنجام دا.

16ی ئۆکتۆبەر کارەسات و تاوانێک بوو دژ بە میللەتە ستەمدیدەکەمان، لەم ڕۆژەدا بە ڕوونی هەڵوێستی ڕاستەقینەی بەشێکی شیعەی عەرەب دەرکەوت و ماسکی درۆزنانەیان بەرانبەر بە ئەزموونی فیدراڵی لە کوردستان داماڵدرا کە چۆن ئەوان لە سەردەمی حوکمڕانی و دەسەڵاتدا بێ بەڵێن و بێ وەفا دەرچوون و چاکەی کورد و بزووتنەوەکەیان لەبەرچاو نەبوو، بەناوی زۆرینەی پەڕڵەمانی و لە ڕێگەی حکومەتی مەرکەزیی و ڕاگەیاندنی چەواشەکاری دەستیان خستەناو دەستی هەندێک لە شۆڤێنی سوننەی عەرەب بۆ دژایەتیکردنی خەڵکی کوردستان کە لە سەردەمی شۆڕش و بەرهەڵستکاریی چەندین یارمەتیی و پشتیووانی و هاوکاری شیعەی کردووە، لەم ڕووەشەوە ھاوخەباتی و ھاوپەیمانیی نێوان کورد و شیعە وەک دوو پێکھاتەی زوڵملێکراوی ئێراق، مێژوویی بووە.

لەدوای ڕووخانی دەسەڵاتی بەعس، بەتایبەتی سەرۆک مام جلال زۆر هەوڵ و کۆششی کردووە بۆ بەهێزکردنی پایەکانی پێکەوەژیان و سازان و پێدانی پێگەی بەهێز بە شیعەی ھاوخەبات لە دامەزراوە تازەکانی ئێراقدا. ‎لەدوای سەرھەڵدانی #داعش# و پەرەسەندن و سەرکەوتنی لە زۆر ناوچەدا کە خەریک بوو لە کازمیە، نەجەف و کەربەلا نزیکببنەوە. بە ‌هاوکاری هەموو لایەک تێکشکێندران، بەڵام دوای شکستی داعش و ڕزگارکردنی بەشێکی زۆری ناوچەکانی ژێر دەسەڵاتی بەناو دەوڵەتی ئیسلامی بە هاوکاری هاوپەیمانان و پشتیووانی و یارمەتیی هێزی پێشمەرگەی کوردستان بۆ سوپای ئێراق و #حەشدی شەعبی#، بەداخەوە دەسەڵاتدارانی ئێراق لەبری سوپاس و پێزانین و پێشکەشکردنی یارمەتیی و هاوکاری بۆ کوردستان، هەلی گشتپرسییان قۆستەوە و وەکوو ئەوەی هەنگیان لە کونی داردا دۆزیبێتەوە، بەبێ ڕەچاوکردنی هاوپەیمانییەتی و دۆستایەتی، بە دەبابەی ئەبرامزی ئەمریکی و بە سەرۆکایەتی عەبادی و بە سەرپەرشتی و پشتیووانی دەرەکی پەلاماری کوردستانیاندا، لە ئەنجامیشدا ناوچەیەکی بەرفراوانی کوردستان لە هەرێمی کوردستان دابڕا و ژمارەکی زۆری پێشمەرگەی کوردستانیش شەهیدبوون، بەمەش ئەو ناوچانە دیسانەوە کەوتنەوە ژێر دەستی زوڵم و ستەمی هەندێک لایەنی شۆڤێنی عەرەب و دووبارەبوونەوەی سیاسەتی بەعەرەبکردن و تەهجیری شۆڤێنییەکان دەستی پێ کردووە، ئەمە سەرەڕای سەپاندنی سزای دارایی و ئابووری و ئیداریش بەسەر هەرێمی کوردستان. ‎

‏‎لە ڕاستیدا ڕیفراندۆم مافێکی ڕەوایە و ڕێگەیەکە بۆ جێبەجێکردنی ئاشتییانەی مافی چارەی خۆنووسین، بەڵام کاتێک بێ ڕەچاوکردنی تەرازووی هێز و بەبێ گوێدان بە ئامۆژگاری دۆستان و هەڕەشەی دوژمنان، وەک کورد تاکلایەنە ڕیفراندۆممان ئەنجامدا، ئەوا وێڕای ڕەوایەتی مافەکە و سەروەرییەکی مێژوویی، میللەت دەنگی خۆی گەیاند و دوژمنەکانیش گورزی خۆیان وەشاند و ستەمی ڕۆژگاری لێکەوتەوە.

‏‎لە سەروبەندی ئەم میحنەت و کارەساتەدا، بەداخەوە لایەنە سەرەکییەکانی هەرێمیش لەبری یەکڕیزی جارێکی دیکە کەوتنە ناو دۆخی ململانێی سیاسیی تووندوتیژ و تۆمەتبارکردن و هێرشکردنە سەر یەکدی، لە جیاتی برین ساڕێژکردن، تێزابڕێژی برینە کۆن و تازەکان کرا، دەرئەنجام بەمەش خەڵکی کوردستان زەرەرمەندی یەکەم بوو، ئەوان بەم پەلامارە دڕندانەیە دوو نیشانیان شکاند؛ ناوچەیەکی زۆریان بە هێز لە ئێمە وەرگرتەوە، لە لایەکی دیکەش تۆوی ناکۆکی و دووبەرەکییەکی قووڵیان لەناوماندا چاند.‏‎

‏‎ئێستا دوای تێپەڕبوونی چەند ساڵێک بەسەر ئەو ڕووداوەدا، ئەرکی ڕاستەقینەی لایەنە سیاسییەکانی سەر گۆڕەپانی کوردستان لەم قۆناخە سەختەدا، دانانی نەخشە ڕێگەیەکە بۆ چارەسەرکردنی هەموو کێشەکان و دەربازبوون لەم قەیرانەدا، ئەوەش خۆی لە یەکڕیزی و یەکهەڵوێستی و یەکدەنگی ھەموو لایەنە سیاسییەکان ئەبینێتەوە، لە ڕێگەی کۆبوونەوەی فراوان و بەشداری پێکردنی زیاتری خەڵک لە پڕۆسەی سیاسی و کۆمەڵایەتی و ئابووری، لە ڕێگەی ڕێکخراوەکانی کۆمەڵگەی مەدەنی و هەڵسەنگاندنی زانستی و واقعی بۆ دۆخی ئێستای هەرێم و دەستپێکردنی چاکسازی ڕاستەقینەی ئیداری و دارایی و ئابووری و سیاسی و شۆڕکردنەوەی دەسەڵات بە شێوەی لامەرکەزی بۆ پارێزگاکانی هەرێمی کوردستان و ڕێکخستنەوەی پەیوەندییەکانی هەرێمی کوردستان و ئێراقی ئیتحادی لە چوارچێوە دەستووردا، کە مافە ڕەواکانی کوردستان لە دابەشکردنی زەوی و دەسەڵات و داھات و تەواوی شایستەکانی مسۆگەر بکات. [1]
ئەم بابەتە 388 جار بینراوە
هاشتاگ
سەرچاوەکان
[1] ماڵپەڕ | کوردیی ناوەڕاست | ماڵپەڕی ڕووداو 15-10-2020
بابەتە پەیوەستکراوەکان: 3
پەرتووکخانە
ژیاننامە
ڕێکەوت و ڕووداو (کڕۆنۆلۆژیا)
زمانی بابەت: کوردیی ناوەڕاست
ڕۆژی دەرچوون: 15-10-2020 (4 ساڵ)
پۆلێنی ناوەڕۆک: دۆزی کورد
پۆلێنی ناوەڕۆک: لێکۆڵینەوە
پۆلێنی ناوەڕۆک: ڕەخنەی سیاسی
جۆری دۆکومێنت: زمانی یەکەم
جۆری وەشان: دیجیتاڵ
زمان - شێوەزار: کرمانجیی ناوەڕاست
شار و شارۆچکەکان: هەولێر
وڵات - هەرێم: باشووری کوردستان
تایبەتمەندییە تەکنیکییەکان
کوالیتیی بابەت: 99%
99%
ئەم بابەتە لەلایەن: ( هومام تاهیر )ەوە لە: 26-04-2023 تۆمارکراوە
ئەم بابەتە لەلایەن: ( شادی ئاکۆیی )ەوە لە: 27-04-2023 پێداچوونەوەی بۆکراوە و ئازادکراوە
ئەم بابەتە بۆ دواجار لەلایەن: ( شادی ئاکۆیی )ەوە لە: 27-04-2023 باشترکراوە
ناونیشانی بابەت
ئەم بابەتە بەپێی ستانداردەکانی کوردیپێدیا هێشتا ناتەواوە و پێویستیی بە داڕشتنەوەی بابەتی و زمانەوانیی زۆرتر هەیە!
ئەم بابەتە 388 جار بینراوە
داعش و 16ی ئۆکتۆبەر زیانی زیاتر لە دوو ملیار دۆلار بە کەرکووک دەگەیەنێت
هەر وێنەیەک بەرامبەر سەدان وشەیە! تکایە پارێزگاری لە وێنە مێژووییەکان بکەن..
پۆل: ئامار و ڕاپرسی | زمانی بابەت: کوردیی ناوەڕاست
بەشکردن
Facebook0
Twitter0
Telegram0
LinkedIn0
WhatsApp0
Viber0
SMS0
Facebook Messenger0
E-Mail0
Copy Link0
نرخاندنی بابەت
نایاب
زۆر باشە
باش
خراپ نییە
خراپ
بۆ ناو لیستی دڵخوازەکان
ڕای خۆت دەربارەی ئەم بابەتە بنووسە!
گۆڕانکارییەکانی بابەتەکە
Metadata
RSS
گووگڵی وێنەی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
گووگڵی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
Kurmancî - Kurdîy Serû0
English0
عربي0
فارسی0
Türkçe0
עברית0
Deutsch0
Español0
Française0
Italiano0
Nederlands0
Svenska0
Ελληνική0
Azərbaycanca0
Fins0
Norsk0
Pусский0
Հայերեն0
中国的0
日本人0
داعش و 16ی ئۆکتۆبەر زیانی زیاتر لە دوو ملیار دۆلار بە کەرکووک دەگەیەنێت
ئامار و ڕاپرسی

داعش و 16ی ئۆکتۆبەر زیانی زیاتر لە دوو ملیار دۆلار بە کەرکووک دەگەیەنێت
ئامار و ڕاپرسی

دواڕۆژ، عیماد جەباری
بەهۆی سەرهەڵدانی #داعش# و دواتر ڕووداوەکانی 16ی ئۆکتۆبەرەوە زیانی دوو ملیار و 100 ملیۆن دۆلاری بە #کەرکووک# گەیشتووە.
ساڵی 2013 دوای ئەوەی ناکۆکییەکانی نێوان بەغدا و هەرێم پەرەیسەند و دواتر شەڕی داعش و قەیرانی دارایی بەرۆکی عێراقی گرت، بەشە بودجەی کەرکووک لەشایستە داراییەکانی پتڕۆدۆلار و پەرەپێدانی هەرێمایەتییەکان بڕدرا، له و کاتەشەوە زیاتر لە دوو ملیار دۆلار شایستە داراییەکانی کەرکووک لەلای بەغدا کەڵەکەبووە، کە پێناچێت بدرێتەوە.
ئەگەرچی لە سەروبەندی شەڕی داعشدا، هەرێم بەپێی گرێبەستێک نەوتی کەرکووکی ڕەوانەی بەندەری جیهان دەکرد و مانگانەیش بڕی 10 ملیۆن دۆلاری وەکو پتڕۆدۆلار پێیدەبەخشی، بەڵام لەدوای 16ی ئۆکتۆبەرەوە ئه و دەرگایەش داخرا و هەناردەی نەوتیش وەستا.
ئەحمەد عەسکەری، سەرۆکی لیژنەی وزە لە ئەنجومەنی پارێزگای کەرکووک بە دواڕۆژی وت، لەساڵی 2013وە بەغدا هیچ بڕە پارەیەکی نەناردووە وەکو شایستە داراییەکانی پتڕۆدۆلار و پەرەپێدانی هەرێمایەتییەکان کە تاوەکو ئێستا ئەگەر کۆیکەینەوە زیاتر لە دوو ملیار دۆلار دەبێت.
وتیشی، لە سەروبەندی شەڕی تیرۆر نەوتی کەرکووک لەرێگەی هەرێمەوە ڕەوانە دەکرا و مانگانەیش بڕی 10 ملیۆن دۆلار وەکو شایستە پتڕۆدۆلار دەدرایە کەرکووک کە له و پارەیەوە پڕۆژە ڕاگیراوەکان خرابونەوەکار، بەڵام دوای 16 ئۆکتۆبەر کە نەوتەکە لەدەستی هەرێم دەرهێنرا تاوەکو ئێستا زیانی 100 ملیۆن دۆلاری بەپارێزگاکە گەیاندووە.
پێدەچێت بێنەوبەردەکان لەسەر نادیاریی داهاتی نەوتی کەرکووک درێژەبکێشن، هەردوو حکوومەتی هەرێم و ناوەندی تۆمەتباردەکرێن به ‌بردنی نەوتی شارەکە و داهاتەکەشی لەلای کەرکووکییەکان بە نادیاری دەمێنێتەوە.
دوای سەرهەڵدانی داعش و داگیرکردنی ناوچەکانی باشوور و ڕۆژئاوای کەرکووک، وەزارەتی سامانە سروشتییەکانی هەرێم دەستی بەسەر کێڵگەکانی بای حەسەنی باکوور و بای حەسەنی باشوور و هاڤانادا گرت لە سنووری شارۆچکەی دوبز کە لە ‌سەدا 60ی کێڵگەکانی کەرکووک پێکدەهێنن.
کێڵگەکانی بابەگوڕگوڕ و خەبازە و جەمبووریش لەژێر دەسەڵاتی کۆمپانیای نەوتی باکووردا مانەوە، تاوەکو لە16ی ئۆکتۆبەر حکومەتی ناوەندی بەڕەکەی لەژێر حکومەتی هەرێم ڕاکێشت، بەوەیش نەوتی کەرکووک کەوتەوە دەستی بەغدا.
جەمال مەولود، سەرۆکی لیژنەی دارایی لە ئەنجومەنی پارێزگای کەرکووک بە دواڕۆژی وت، بەشێوەیەکی فەرمی کەرکووک بڕی 55 ملیۆن دۆلار پارەی پتڕۆدۆلاری لەلای حکومەتی عێراقە کە شایستەی دوایین بڕی نەوتی هەناردەکراوی شارەکەیە لەلایەن بەغداوە.
بەهۆی خەرجنەکردنی بودجە لەلایەن بەغداوە، کەرکووک بەدەست نەبونی خزمەتگوزاری و کارەبا و ئاوەوە دەناڵێنێت، ئەمەش وێڕای ڕاگرتنی دەیان پڕۆژە خزمەتگوزاری کە بەشێکیان نیمچە تەواوکراون.
ئەحمەد عەسکەری لەبارەی پڕۆژەکانەوە وتی تاوەکو ساڵی 2015 نزیکەی 400 پڕۆژەمان بەهۆی ڕەوانەنەکردنی بودجە لەبەغداوە ڕاگیرابوون، بەڵام لەدوای وەرگرتنی بڕی 10 ملیۆن دۆلاری مانگانە لەلایەن هەرێمەوە وەکو پتڕۆدۆلار ژمارەیەکیان کە بەشێکی کەمیان مابو تەواوبکرێن، تەواوکران.
رونشیکردەوە کە بەهۆی دۆخی ئێستای کەرکووکەوە کاری لیژنەکانی ئەنجومەنی پارێزگا ڕاگیراوە و بەهۆیەوە ئاگاداری پڕۆژە و کاروبارەکانی شارەکە نەماوین.[1]
#12-07-2018#
ئەم بابەتە 3,055 جار بینراوە
هاشتاگ
سەرچاوەکان
[1] ماڵپەڕ | کوردیی ناوەڕاست | ماڵپەری دواڕۆژ - 12-07-2018
بابەتە پەیوەستکراوەکان: 1
ڕێکەوت و ڕووداو (کڕۆنۆلۆژیا)
زمانی بابەت: کوردیی ناوەڕاست
ڕۆژی دەرچوون: 12-07-2018 (6 ساڵ)
پارت / لایەن: حەشدی شەعبی
جۆری ئامار و ڕاپرسی : تاوانی جەنگ
جۆری ئامار و ڕاپرسی : ئابووری و نەوت
شار و شارۆچکەکان: کەرکووک
وڵات - هەرێم: باشووری کوردستان
تایبەتمەندییە تەکنیکییەکان
کوالیتیی بابەت: 96%
96%
ئەم بابەتە لەلایەن: ( هاوڕێ باخەوان )ەوە لە: 12-07-2018 تۆمارکراوە
ئەم بابەتە لەلایەن: ( ڕێکخراوی کوردیپێدیا )ەوە لە: 14-07-2018 پێداچوونەوەی بۆکراوە و ئازادکراوە
ئەم بابەتە بۆ دواجار لەلایەن: ( هاوڕێ باخەوان )ەوە لە: 24-10-2023 باشترکراوە
ناونیشانی بابەت
ئەم بابەتە 3,055 جار بینراوە
شۆکی دوای 16ی ئۆکتۆبەر
کوردیپێدیا، زانیارییەکانی هێندە ئاسان کردووە! بەهۆی مۆبایڵەکانتانەوە زۆرتر لە نیو ملیۆن تۆمار لە گیرفانتاندایە!
پۆل: کورتەباس | زمانی بابەت: کوردیی ناوەڕاست
بەشکردن
Facebook0
Twitter0
Telegram0
LinkedIn0
WhatsApp0
Viber0
SMS0
Facebook Messenger0
E-Mail0
Copy Link0
نرخاندنی بابەت
نایاب
زۆر باشە
باش
خراپ نییە
خراپ
بۆ ناو لیستی دڵخوازەکان
ڕای خۆت دەربارەی ئەم بابەتە بنووسە!
گۆڕانکارییەکانی بابەتەکە
Metadata
RSS
گووگڵی وێنەی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
گووگڵی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
Kurmancî - Kurdîy Serû0
English0
عربي0
فارسی0
Türkçe0
עברית0
Deutsch0
Español0
Française0
Italiano0
Nederlands0
Svenska0
Ελληνική0
Azərbaycanca0
Fins0
Norsk0
Pусский0
Հայերեն0
中国的0
日本人0

شۆکی دوای 16ی ئۆکتۆبەر

شۆکی دوای 16ی ئۆکتۆبەر
$شۆکی دوای 16ی ئۆکتۆبەر$
#زوبێر ڕەسوڵ#

#26-07-2020#

ئەنجامەکانی پڕۆسەی ڕیفراندۆمی هەرێمی کوردستان، یاخود وردتر بڵێم نسکۆی شازدەی ئۆکتۆبەری ساڵی 2017 شۆکێکی سیاسی و سایکۆلۆجی بوو ، کە زەبرێکی زۆری بە کۆی پرسی کورد گەیاند. نەک تەنیا لە هەرێمی کوردستان، بەڵکوو لە تەواوی بەشەکانی دیکەی کوردستانیش.

لەسەر ئاستی نێودەوڵەتی و نێوخۆییش ڕەنگدانەوەی زۆری هەبوو، بە جۆرێک کە تا ئێستاش پڕۆسەی سیاسی لە هەرێمی کوردستان لێکەوتەو کاریگەرییەکانی تێنەپەڕاندووە، بە تایبەتیش ململانێی نێوان پارتی و یەکێتی بردەوە خاڵی دەستپێک.

لەسەر ئاستی ئێراقیش، 16ی ئۆکتۆبەر کاریگەریی زۆری درووستکرد لەسەر پەیوەندییەکانی هەرێمی کوردستان و بەغدا. یەکێک لە هەرە زەبرەکانی بریتیبوو لە دەرکەوتنی تەوژمێکی سیاسی و ڕۆشنبیری لەناو کورددا کە پرسی کورد لە بنەڕەتەوە بخەنە ژێر پرسیارەوە، تا ئەو ئاستەی گەڕانەوەی دەسەڵاتی بەغدا بۆ هەرێم وەک چارەسەرێک ببین.

لە ڕاستیدا ئەو زەبرەی بەرپرسی کورد کەوتووە لە دوای 16ی ئۆکتۆبەر سەت ساڵە تورک و عەرەب و فارسەکان نەیانتوانیوە لە پرسی کوردی بدەن؛ ئەو کاریگەرییەی دوای 16ی ئۆکتۆبەر لەسەر زهنییەتی سیاسی تاکی کورد بەجێی هێشتووە تا ئێستا هیچ دەوڵەتێکی ناوچەکە نەیتوانیوە ئەو کاریگەرییە لەسەر تاکی کورد درووستبکات. تا ئەو ئاستەی ئێستا بەشێک لە سیاسی و ڕۆشنبیرو چالاکڤانانی سۆشیال میدیا گەیشتووەتە ئەو باوەڕەی کە باشترە ئێراق کاروبارو حوکمڕانیی هەرێمی کوردستان بەڕێوەببات لە پارتە دەسەڵاتدارەکانی خۆمان.

ئەمە لە ڕاستیدا ئاماژەیەکی زۆر مەترسیدارە لەسەر قەوارەی هەرێمی کوردستان و کۆی پرسی کورد لە بەشەکانی دیکەش. ئەگەرچی زۆربەمان دەزانین کە ئەو دیدگابینییەی بەشێک لە خەڵک زیاتر پەرچەکرداری خراپی حوکمڕانی خۆماڵی و ململانێی لایەنەکانی بەسەردا زاڵە، ئەگینا لە ڕاستیدا ئێراق بۆ خودی خۆشیان (بۆ شیعەکانییش) لەو حەڤدە ساڵەدا خراپترین ئەزموونی حوکمڕانی پێشکەشکردووە، بە پشتبەستن بەو داتاو زانیاریانەی لەبەردەستدان.

ئەوەی من دەمەوێت لێرەدا باسی بکەم ئەو شۆکەی دوای 16ی ئۆکتۆبەرە کە تاوەکوو ئێستاش زهنییەتی سیاسی و سایکۆلۆجیای ئێمەی لە هەرێمی کوردستاندا بەرنەداوە. شۆکی دوای 16ی ئۆکتۆبەر وایکردووە کە هەرێمی کوردستان خاوەن هیچ وتارێکی سیاسی یەکگرتوو نەبێت. نەبوونی ئەم وتارەش لە ڕاستیدا ڕەنگیداوەتەوە لەسەر پێگەی کورد لە بەغداو تا ئاستی داماڵینی قەوارەی هەرێمی کوردستان لەهیچ پرسێکی نەتەوەیی و نیشتمانی و ئایدۆلۆژی.

ڕاستە لەدوای 2003 بەشێک لە بەهێزیی پێگەی هەرێمی کوردستان بەرانبەر بەغدا پەیوەندی هەبوو بەلاوازی بەغداو ململانێی شیعەو سوننەکان، بەڵام لە ڕاستیدا بەشەکەی دیکەشی پەیوەست بوو بەوەی کە هەرێم خاوەن ئامانج و پرسێکی دیاریکراو بوو لە ئێراقدا کە جیابوو لە پرسی شیعەو سوننەکان، یان پرسی کەمینەکانی دیکە، هەر لەسەر ئەو بنەمایەش بوو کە ڕێژەی دەنگدان بە دەستووری ئێراق لە ساڵی 2005 لە هەرێمی کوردستان زۆر زیاتر بوو لە پارێزگاکانی دیکەی ئێراق.

بوونی کیانێکی فیدراڵی لە هەرێمی کوردستان لە پرسی نەتەوەیەکی لە پشت بوو، ئەوکات کورد لە بەغدا هەموویان لە چوارچێوەی وتارێکی سیاسی یەکگرتوودا بوون، دەیانزانی چییان دەوێت لە بەغدا.

ئەگەر سەیرێکی یادەوەرییەکانی پۆڵ بریمەر بکەی ئەو ڕاستییەت بۆ دەردەکەوێت. جێگیرکردنی زۆربەی ئەو بەندە دەستووریانەی ئێستاش کە وایکردووە هەرێمی کوردستان بمێنێتەوە هەر بۆ ئەو ئامانجە سیاسی و پرسە نەتەوەییە دەگەڕێتەوە کە ئێراق و ئەمریکییەکانیش قبووڵیان بوو.

خۆ ئەگەر ئێستا ساڵی 2003 بوایە نە ئێراق و نە ئەمریکاش ڕازی نەدەبوون کە هەرێمی کوردستان ئەو ماف و پێگە دەستووری و سیاسییەی هەبێت لە ئێراقدا.

هەرێمی کوردستان بەبێ بوونی پرسێکی جیاواز لە پرسی ئێراقییەکان، بەبێ بوونی پرسی میللەتێکی جیاواز لە عەرەب و خاوەن پرسێکی ڕەوا، ڕۆژبەڕۆژ چانسی مانەوەی وەک کیانێکی فیدراڵی سەربەخۆ لە ئێراقدا کەمدەبێتەوە. بەو مانایەی ئەگەر پرسی خاک و نەتەوەیەکی جیاواز نەبێت چ زەرورە باکووری ئێراق هەرێمێکی نیمچە سەربەخۆ بێت.

ئەوەی ئێستا تەوژمێکی سیاسی و کۆمەڵێک پەڕڵەمانتاری کوردیش پشتگیری لێدەکەن بە گەڕانەوەی دەسەڵاتی بەغدا بۆ هەرێم، ئەوە لە ڕاستیدا دەرەنجامی ئەو بێ پرسبوون و بێ ئامانجبوونەی هەرێمی کوردستانە لە دوای 2017، چونکە ئەگەر پرسی هەرێمی کوردستان تەنیا لە پێشکەشکردنی خزمەتگوزاریدا کۆبکرێتەوە، ئیتر بۆ دەبێت هەرێمی کوردستان جیاوازبێت لە ئێراق، لەوانەیە بە تێکەڵبوونەوە لەگەڵ بەغدا، هەرێم بتوانێت باشتریش خزمەتگوزارییەکان پێشکەش بکات.

هەڵبەتە گومانیش لەوەدا نییە کە پارتە کوردییەکان پرسی کوردییان بۆ بەرژەوەندی تایبەتی خۆیان بەکارهێناوە، بەڵام ئەمە خودی پرسەکە ناخاتە ژێر پرسیارەوە، پرسی کورد پرسێکی ڕەوایە لە ناوچەکەدا، لەوانەیە کورد تاکە نەتەوە بێت لە جیهاندا کە تا ئێستاش لەسەر گوێگرتن لە گۆرانی کوردی و فێربوونی زمانی کوردی بخرێتە زیندانەوە.

هەڵبەتە سەرەڕای ئەو بێهیوابوون و بێ ئامانجبوونەی کورد لە بەغدا، ئەوەی لە هەمووی مەترسیدارترە ئەوەیە کە ئێستا ئاڕاستەیەکی نوێی سیاسی لە بەغدا دەسەڵاتیان گرتووەتە دەست کە بەهەموو هێزیانەوە کار دەکەن لەسەر درووستکردن و داتاشینی ناسنامەیەکی نیشتمانی بۆ ئێراقی دوای 2003.

ئەمەش لە ڕاستیدا پێداچوونەوەیە بە سیستەمی سیاسی لە ئێراقدا کە لە 2003 لە ڕێگای هاوپەیمانییەکی سیاسی و دەستووریدا بنەماکانی داڕێژراون، بە ئاڕاستەی گەڕانەوەو بەهێزکردنی دەسەڵاتی ناوەند. هەڵبەتە نابێت ئەوەش لە بیر بکەین کە بەشێکی زۆری ئەمریکییەکان و هەروەها بەریتانیەکانیش بەگشتی دەمێکە کار بۆ ئەو ئاڕاستەیە دەکەن، پێیانوایە ئەمە ڕێگاچارەیەکە بۆ سەقامگیریی لە ئێراقی دوای بەعسدا، بەڵام دەیانەوێت ئێراقییەکان خۆیان بگەنە ئەو ئەنجامە.

هێزە هەرێمییەکانیش بە تایبەت تورکیا جۆرێک پێداچوونەوەی بە سیاسەتی خۆی کردووە لەگەڵ هەرێم، بە تایبەت لە ڕێگای بە مەرجەعکردنی دەسەڵاتی ناوەند و گەڕانەوەی ئەولەویەت بۆ بەغدا لە مامەڵەکردن لەگەڵ هەرێمی کوردستاندا.

ئەو مەترسییانەی باسمان کرد زۆربەیان ئەنجامی شکستهێنانی دەسەڵاتی خۆماڵین لە لایەک و لە لایەکی دیکەش ئەنجامی ململانێکانی نێوان هێزە دەسەڵاتدارەکانن لە هەرێمی کوردستان. سەقامگیری هەرێمی کوردستان پێمانخۆش بێت یان نا، پەیوەستە بە دوو هۆکاری سەرەکی، یەکەمیان سەقامگیریی پەیوەندییەکانی یەکێتی و پارتی. دووەمیش هاوسەنگی بەرژەوەندی هێزە هەرێمییەکانی ناوچەکە لە هەرێمی کوردستاندا، بەتایبەتیش تورکیا و ئێران.

ئەمە لەوانەیە نەک بە دڵی ئێمە، بەڵکوو بە دڵی هێزە سیاسییەکانیش نەبێت، بەس ئیدی لەنێوان سیاسەت و خۆپاراستندا بەتایبەت بۆ هەرێمێکی وەک کوردستان کە لە جیۆپۆلۆتیکێکی سەختدایە بە دەگمەن ئەنجامەکان جێی ڕەزامەندی گشتی دەبن. [1]
ئەم بابەتە 181 جار بینراوە
هاشتاگ
سەرچاوەکان
[1] ماڵپەڕ | کوردیی ناوەڕاست | ماڵپەری ڕووداو 26-07-2020
بابەتە پەیوەستکراوەکان: 1
زمانی بابەت: کوردیی ناوەڕاست
ڕۆژی دەرچوون: 26-07-2020 (4 ساڵ)
پۆلێنی ناوەڕۆک: دۆزی کورد
پۆلێنی ناوەڕۆک: لێکۆڵینەوە
پۆلێنی ناوەڕۆک: ڕەخنەی سیاسی
جۆری دۆکومێنت: زمانی یەکەم
جۆری وەشان: دیجیتاڵ
زمان - شێوەزار: کرمانجیی ناوەڕاست
شار و شارۆچکەکان: هەولێر
وڵات - هەرێم: باشووری کوردستان
تایبەتمەندییە تەکنیکییەکان
کوالیتیی بابەت: 98%
98%
ئەم بابەتە لەلایەن: ( هومام تاهیر )ەوە لە: 23-04-2023 تۆمارکراوە
ئەم بابەتە لەلایەن: ( ئەمیر سیراجەدین )ەوە لە: 23-04-2023 پێداچوونەوەی بۆکراوە و ئازادکراوە
ناونیشانی بابەت
ئەم بابەتە بەپێی ستانداردەکانی کوردیپێدیا هێشتا ناتەواوە و پێویستیی بە داڕشتنەوەی بابەتی و زمانەوانیی زۆرتر هەیە!
ئەم بابەتە 181 جار بینراوە
فراکسیۆنی پارتی داوای پێکهێنانی لیژنەی لێکۆڵینەوە بۆ ڕووداوەکانی 16ی ئۆکتۆبەر دەکات
بەهۆی کوردیپێدیاوە دەزانیت؛ کێ، کێیە! کوێ، کوێیە! چی، چییە!
پۆل: بەڵگەنامەکان | زمانی بابەت: کوردیی ناوەڕاست
بەشکردن
Facebook0
Twitter0
Telegram0
LinkedIn0
WhatsApp0
Viber0
SMS0
Facebook Messenger0
E-Mail0
Copy Link0
نرخاندنی بابەت
نایاب
زۆر باشە
باش
خراپ نییە
خراپ
بۆ ناو لیستی دڵخوازەکان
ڕای خۆت دەربارەی ئەم بابەتە بنووسە!
گۆڕانکارییەکانی بابەتەکە
Metadata
RSS
گووگڵی وێنەی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
گووگڵی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
Kurmancî - Kurdîy Serû0
English0
عربي0
فارسی0
Türkçe0
עברית0
Deutsch0
Español0
Française0
Italiano0
Nederlands0
Svenska0
Ελληνική0
Azərbaycanca0
Fins0
Norsk0
Pусский0
Հայերեն0
中国的0
日本人0

فراکسیۆنی پارتی داوای پێکهێنانی لیژنەی لێکۆڵینەوە بۆ ڕووداوەکانی 16ی ئۆکتۆب...

فراکسیۆنی پارتی داوای پێکهێنانی لیژنەی لێکۆڵینەوە بۆ ڕووداوەکانی 16ی ئۆکتۆب...
#25-04-2018#
ئەم بابەتە 8,059 جار بینراوە
هاشتاگ
سەرچاوەکان
بابەتە پەیوەستکراوەکان: 1
ڕێکەوت و ڕووداو (کڕۆنۆلۆژیا)
زمانی بابەت: کوردیی ناوەڕاست
ڕۆژی دەرچوون: 25-04-2018 (6 ساڵ)
جۆری دۆکومێنت: زمانی یەکەم
زمان - شێوەزار: کرمانجیی ناوەڕاست
شار و شارۆچکەکان: هەولێر
شێوازی دۆکومێنت: چاپکراو
وڵات - هەرێم: باشووری کوردستان
تایبەتمەندییە تەکنیکییەکان
خاوەنی ئەم بابەتە بەسوپاسەوە، مافی بڵاوکردنەوەیی بە کوردیپێدیا بەخشیوە! یان بابەتەکە کۆنە، یاخود بابەتەکە موڵکی گشتییە.
کوالیتیی بابەت: 90%
90%
ئەم بابەتە لەلایەن: ( هاوڕێ باخەوان )ەوە لە: 25-04-2018 تۆمارکراوە
ئەم بابەتە لەلایەن: ( هاوڕێ باخەوان )ەوە لە: 25-04-2018 پێداچوونەوەی بۆکراوە و ئازادکراوە
ئەم بابەتە بۆ دواجار لەلایەن: ( هاوڕێ باخەوان )ەوە لە: 25-04-2018 باشترکراوە
ناونیشانی بابەت
ئەم بابەتە 8,059 جار بینراوە
فایلی پەیوەستکراو - ڤێرشن
جۆر ڤێرشن ناوی تۆمارکار
فایلی وێنە 1.0.151 KB 25-04-2018 هاوڕێ باخەوانهـ.ب.
کوردیپێدیا پڕزانیاریترین و فرەزمانترین سەرچاوەی کوردییە!
شوێنەوار و کۆنینە
قەڵای حەسەن ئاباد
ژیاننامە
بەرزان بەلەسۆیی
شوێنەوار و کۆنینە
گەرماوی موفتی
ژیاننامە
ڕێناس ڕزگار
پەرتووکخانە
سایکس-پیکۆنامە - وەشانی 1
ڕێکەوت و ڕووداو (کڕۆنۆلۆژیا)
29-01-2024
پەرتووکخانە
لۆزاننامە - وەشانی 2
ژیاننامە
درەخشان فەرەج سەعدون
ژیاننامە
مەیان خاتوون
پەرتووکخانە
کۆڵبەرنامە - وەشانی 1
ژیاننامە
مژدە جەمال کەمالەدین
پەرتووکخانە
سیاسەت و پلانی زمان بۆ هەرێمی کوردستان
ڕێکەوت و ڕووداو (کڕۆنۆلۆژیا)
27-01-2024
ژیاننامە
هیدایەت عەبدوڵڵا حەیران
ڕێکەوت و ڕووداو (کڕۆنۆلۆژیا)
04-03-2024
ڕێکەوت و ڕووداو (کڕۆنۆلۆژیا)
14-03-2024
پەرتووکخانە
بە تیشکی ئیشقت ئەدرەوشێمەوە
ژیاننامە
کەمال محەمەد ڕەمزی
شوێنەوار و کۆنینە
کۆشکی کەلات
ڕێکەوت و ڕووداو (کڕۆنۆلۆژیا)
19-03-2024
ژیاننامە
مەلا عەبدوڵڵای وەڕازی
ژیاننامە
سەید ئەحمەد حەسەنی فەرد
پەرتووکخانە
دووبارە پێناسەکردنەوەی کوردبوون، ئاوڕدانەوە لە دوێنێ.. هەنگاوێک بۆ سبەی
پەرتووکخانە
بە ئەوینت ڕابردووم بسڕەوە
ژیاننامە
ژیان عەلادین
پەرتووکخانە
ژینانامە - وەشانی 1
شوێنەوار و کۆنینە
کۆشکی دارا بەگ
پەرتووکخانە
فلاشباک؛ لە دەفتەری بیرەوەریی رۆژانە 1997-2001
شوێنەوار و کۆنینە
خانووی کەلەپووریی شێخ عەلی لە سلێمانی
پەرتووکخانە
شارستانیی کۆلاپس، ژیان و خۆشەویستی لە سەردەمی سەرمایەدارییدا

ڕۆژەڤ
شەهیدان
موسا عەنتەر
10-11-2008
هاوڕێ باخەوان
موسا عەنتەر
ژیاننامە
کەرەمێ سەیاد
08-03-2015
هاوڕێ باخەوان
کەرەمێ سەیاد
ژیاننامە
مونیرە ساڵح عەبدولڕەحمان
29-05-2022
شەنە ئەحمەد
مونیرە ساڵح عەبدولڕەحمان
شەهیدان
ژینا ئەمینی
17-09-2022
شەنە ئەحمەد
ژینا ئەمینی
شوێنەوار و کۆنینە
قەڵای حەسەن ئاباد
28-03-2024
سارا سەردار
قەڵای حەسەن ئاباد
 چالاکییەکانی ڕۆژی
بابەتی نوێ
ژیاننامە
ناسر ئیسماعیل حەسەن
28-03-2024
سروشت بەکر
ژیاننامە
نەشوان نایف عەزیز سلێمان
28-03-2024
سروشت بەکر
ژیاننامە
نەواف ئیسماعیل حەسەن سەعید
28-03-2024
سروشت بەکر
ژیاننامە
هاڤین خێرۆ حەسەن
28-03-2024
سروشت بەکر
ژیاننامە
هەزار موراد معکۆ عەنۆ
28-03-2024
سروشت بەکر
ژیاننامە
هوەیدە ئیلیاس خرمش شێخۆ
28-03-2024
سروشت بەکر
شوێنەوار و کۆنینە
کۆشکی موشیر دیوان،
28-03-2024
سارا سەردار
پارت و ڕێکخراوەکان
کارۆ
28-03-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
شوێنەوار و کۆنینە
قەڵای حەسەن ئاباد
28-03-2024
سارا سەردار
ژیاننامە
هیدایەت عەبدوڵڵا حەیران
28-03-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
ئامار
بابەت 514,837
وێنە 104,286
پەرتووک PDF 18,894
فایلی پەیوەندیدار 94,732
ڤیدیۆ 1,238
کوردیپێدیا پڕزانیاریترین و فرەزمانترین سەرچاوەی کوردییە!
شوێنەوار و کۆنینە
قەڵای حەسەن ئاباد
ژیاننامە
بەرزان بەلەسۆیی
شوێنەوار و کۆنینە
گەرماوی موفتی
ژیاننامە
ڕێناس ڕزگار
پەرتووکخانە
سایکس-پیکۆنامە - وەشانی 1
ڕێکەوت و ڕووداو (کڕۆنۆلۆژیا)
29-01-2024
پەرتووکخانە
لۆزاننامە - وەشانی 2
ژیاننامە
درەخشان فەرەج سەعدون
ژیاننامە
مەیان خاتوون
پەرتووکخانە
کۆڵبەرنامە - وەشانی 1
ژیاننامە
مژدە جەمال کەمالەدین
پەرتووکخانە
سیاسەت و پلانی زمان بۆ هەرێمی کوردستان
ڕێکەوت و ڕووداو (کڕۆنۆلۆژیا)
27-01-2024
ژیاننامە
هیدایەت عەبدوڵڵا حەیران
ڕێکەوت و ڕووداو (کڕۆنۆلۆژیا)
04-03-2024
ڕێکەوت و ڕووداو (کڕۆنۆلۆژیا)
14-03-2024
پەرتووکخانە
بە تیشکی ئیشقت ئەدرەوشێمەوە
ژیاننامە
کەمال محەمەد ڕەمزی
شوێنەوار و کۆنینە
کۆشکی کەلات
ڕێکەوت و ڕووداو (کڕۆنۆلۆژیا)
19-03-2024
ژیاننامە
مەلا عەبدوڵڵای وەڕازی
ژیاننامە
سەید ئەحمەد حەسەنی فەرد
پەرتووکخانە
دووبارە پێناسەکردنەوەی کوردبوون، ئاوڕدانەوە لە دوێنێ.. هەنگاوێک بۆ سبەی
پەرتووکخانە
بە ئەوینت ڕابردووم بسڕەوە
ژیاننامە
ژیان عەلادین
پەرتووکخانە
ژینانامە - وەشانی 1
شوێنەوار و کۆنینە
کۆشکی دارا بەگ
پەرتووکخانە
فلاشباک؛ لە دەفتەری بیرەوەریی رۆژانە 1997-2001
شوێنەوار و کۆنینە
خانووی کەلەپووریی شێخ عەلی لە سلێمانی
پەرتووکخانە
شارستانیی کۆلاپس، ژیان و خۆشەویستی لە سەردەمی سەرمایەدارییدا

Kurdipedia.org (2008 - 2024) version: 15.33
| پەیوەندی | CSS3 | HTML5

| کاتی ئافراندنی لاپەڕە: 1.125 چرکە!