$باشووری کوردستان$
- فڕۆکە جەنگییەکانی دەوڵەتی تورک بەچڕی دەوروبەری گوندەکانی شارەدێی #چەمانکێ# لە سنوری #ئامێدی#-یان بۆردوومان کرد.[4]
- #کەجەکە#، ڕایگەیاند: جێگربوونی پارتی لە #وەرتێ# بەواتای هێرشکردنە سەر #قەندیل# دێت، هیچ واتەیەکی دیکەی نییە، پارتی بەمشێوەیە خزمەت بە ئەجێنداکانی دەوڵەتی تورک دەکات و دەیەوێت پارتی و #پەکەکە# ڕووبەڕووی یەکبکاتەوە.[4]
- ژمارەیەک لایەنی سیاسیی و ڕێکخراوی مەدەنیی و پێشمەرگە دێرینەکان لە شاری #سلێمانی# بۆ دۆخی زینی وەرتێ گردبوونەوە و داوایانکرد، ئەو لایەنانەی هێزیان لەو سنوورە کۆکردووەتەوە بە بەرپرسیارێتییەوە مامەڵە بکەن و نەبنە بەشێک لە پیلانی داگیرکەران.[4]=KTML_ImageCaption_Begin==KTML_StyleDiv=width:30%;height:20%;float:right;=KTML_ImageCaption_Target_Link=https://www.kurdipedia.org/files/relatedfiles/2020/380818/0002.JPG=KTML_ImageCaption_Title=لە سلێمانی گردبوونەوەیەک بۆ دۆخی زینی وەرتێ بەڕێوەچوو=KTML_ImageCaption_CaptionStyle=000000=KTML_ImageCaption_Caption=لە سلێمانی گردبوونەوەیەک بۆ دۆخی زینی وەرتێ بەڕێوەچوو=KTML_ImageCaption_End=
- وەزارەتی تەندروستیی حکومەتی هەرێمی کوردستان ئاماری 24 کاژێری ڕابردووی بڵاوکردەوە و ڕایگەیاند، لەو ماوەیەدا دوو تووشبووی کۆرۆنا لە هەرێمی کوردستان تۆمارکراون کە هەردووکیان لە پارێزگای سلێمانین.[6]
- تەندروستی هەولێر چاکبوونەوەی شەش تووشبووی کۆرۆنای لە سنوری پارێزگاکە ڕاگەیاند.[5]
- بەڕێوەبەری تەندروستیی سلێمانی ڕایگەیاند، تووشبوویەکی ڤایرۆسی کۆرۆنا لە سلێمانی دوای وەرگرتنی چارەسەری پلازما، چاکبووەوە و گەڕێنرایەوە ماڵەوە.[2]
- دەربارەی زیادبوونی جموجووڵەکانی #داعش# لە ناوچە کوردستانییەکانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێمی کوردستان، ئەمینداری #وەزارەتی پێشمەرگە# گوتی بۆشایی ئەمنی لە سنووری نێوان پێشمەرگە و هێزەکانی حکومەتی عێراقدا هەیە، عێراق ڕازی نییە بۆشاییەکە لەلایەن پێشمەرگەوە پڕبکرێتەوە. داعش لە دوورەوە هاوەن دەتەقێنێت و نیشانەشکێن بۆ هێرشەکان بەکاردەهێنن.[2]
- شاندێکی شانەی قەیرانەکانی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق، بە مەبەستی ئاگاداربوون لە ڕەوشی هەرێمی کوردستان و پرۆسەی بەرەنگاربوونەوەی پەتای کۆرۆنا گەیشتنە #هەولێر#ی پایتەخت.[3]
- ئەنجومەنی گەلی مەخمور و ئەنجومەنی عەشتار هێرشی سەر کامپی مەخموریان شەرمەزار کرد و ڕایانگەیاند: بێدەنگی بەرامبەر ئەو هێرشانە هاوکاری لەگەڵ دەوڵەتی فاشیستی تورکە.[4]
- دوای ئەوەی ئەمڕۆ هەینی چەند جارێک بە ماتۆڕسکیل تەقە کراوە لەناو شاری #کەرکووک#، یەکێک لەو ماتۆڕسکیلانە تەقە لە مەفرەزەیەکی هێزە ئەمنییەکانی کەرکووک دەکات و هەڵدێت، هێزە ئەمنیەکانی شارەکە بازگە دادەنین لەناو شار بۆ دۆزینەوەی ئەو کەسانە.[1]
- ڕێکخراوی کوردستان سپۆرتس دەی کە سەرپەرشتی چالاکییەکان و پڕۆژەی دەستنیشانکردنی ڕۆژی وەرزشی کوردستان دەکات لە بەیاننامەیەکیدا ڕایگەیاندووە 'هاوشێوەی ساڵی ڕابردوو وابڕیاربوو لەم مانگە بەبۆنەی ڕۆژی وەرزشی کوردستان لە سەرتاسەریی کوردستان چەندان چالاکی وەرزشی بەڕێوە بچن، بەڵام بەهۆی بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا هاوشێوەی سەرجەم چالاکی و پاڵەوانێتییە وەرزشییەکان و بۆنەکانی دیکە ڕۆژی وەرزشی کوردستانیش بۆ کاتێکی دیکە دوادەخرێت.[3]
$رۆژئاوای کوردستان$
- بەڕێوەبەرایەتی خۆسەر لە ڕۆژئاوای کوردستان، لە زاری ڕێکخراوی تەندروستی جیهانییەوە بڵاویکردەوە، کەسێک لە ڕۆژئاوای کوردستان بەهۆی ڤایرۆسی کۆرۆنا گیانی لەدەستداوە. بەگوێرەی ڕاگەیەندراوەکە، کەسەکە تەمەنی 53 ساڵ بووە، لە شاری #حەسەکە# تووشی ڤایرۆسەکە بووە و دواتر گیانی لەدەستداوە.[3]
- لە عەین عیسا بە بۆمب هێرشیان کردە سەر ماڵی هاوڵایەک. هەروەها دوو ئۆتۆمبێڵی حکومەتی سوریا سووتێنران. هێزەکانی ئاسایشی ناوخۆیی دەستیان بە ئۆپەڕاسیۆن کرد.[1]
- ڕوانگەی سوری بۆ مافەکانی مرۆڤ بڵاویکردەوە، گرووپە میلیشیاکانی لایەنگری تورکیا، بەردەوامن لە پرۆسەی هەڵکۆڵین و گەڕان بە دوای شوێنەوارەکانی شاری #عەفرین# و دەوروبەریدا. ڕوانگەکە ڕوونیکردەوە، ژمارەیەک چەکداری سەر بە میلیشیای سوڵتان سلێمان شا لە گردی ئەرندەی شوێنەواری هەڵکەوتوو لە شارەدێی شێخ حەدیدی خۆرئاوای عەفرین، دەستیان بە کنە و هەڵکۆڵین کردووە. ئاماژەی بەوەشداوە، ئه و گردە بە شێوەیەکی نیمچە ڕۆژانە بە شۆفڵ و حەفارە کاری تێدا دەکرێت بۆ دۆزینەوەی شوێنەواری مێژوویی ناوچەکە و تاڵانکردنیان.[3]
- عایشە حسۆ، هاوسەرۆکی پارتی یەکێتی دیموکراتی- #پەیەدە#، ڕایگەیاند: هەردوو حکومەتی عێراق و باشوری کوردستان بەرپرسن لەسەر هێرشی دەوڵەتی تورک بۆسەر کامپی #مەخموور#.[4]
$دەرەوەی کوردستان$
- پارتی یەکێتی سەوز و سوور و پارتی گەلی سۆسیالیستی دانیمارک ڕاگەیەنراوێکیان بڵاوکردەوە و بووردۆمانی دەوڵەتی تورکیان شەرمەزار کرد کە بە فڕۆکەی بێفڕۆکەوان ئەنجامدرا.[1]
- لە 24 کاتژمێری ڕابردوو لە ئەنجامی ئەو پشکنینانەی ئەنجامدراون، تووشبوونی هەزار و 499 کەسی دیکە بە ڤایرۆسی کۆرۆنا پشتڕاست کراوەتەوە و تا ئێستا ئاماری تووشبووان لە سەرتاسەری ئێران گەیشتووەتە 79 هەزار و 494 کەس، ئاماژەشی بەوەداوە کە سێ هەزار و 563 تووشبووش لەژێر چاودێری چڕدان.[4]
- فەخرەدین کۆجا، وەزیری تەندروستیی تورکیا ئاماری نوێی مردووان و تووشبووانی بە ڤایرۆسی کۆرۆنا بڵاوکردەوە. وەزیری تەندروستیی تورکیا گوتی، لە ماوەی 24 کاژێری ڕابردوودا 40270 پشکنین ئەنجامدراون؛ 4353 تووشبووی کۆرۆنا تۆمارکراون و 126 کەسیش مردوون.[2]