پرسەنامەی
کۆسرەت ڕەسوڵ عەلیکۆسرەت ڕەسوڵ عەلی سەرۆکی ئەنجومەنی باڵای سیاسی و بەرژەوەندی بۆ کۆچی دوایی
عومەر نۆغەرانیعومەر نۆغەرانی.
دەقی پرسەنامەکە:
بەڕێزان: خانەوادە و کەسوکاری مام عومەر نۆغەرانی
بەداخێکی زۆرەوە هەواڵی کۆچی دوایی برا و هاوڕێم، ڕێکخستنی ناو شار و تێکۆشەری دێرین و کەسایەتی دیارو ناسراوی کوردستان (عومەر نۆغەرانی) م بیست، دڵگران و خەمباری کردم، هاوبەشی خەمتانم.
عومەر نۆغەرانی پیاوێکی تێکۆشەر و سەرڕاست بوو، هاوڕێی زیاتر لە نیو سەدە خەبات و تێکۆشانی ڕێکخستنە نهێنییەکان و قوربانیدان لەپێناو گەلەکەی بووە، کەسایەتی دیار و ناسراو بوو، هەمیشە لە کێشە کۆمەڵایەتییەکانی سنوورەکە ڕۆڵی بەرچاوی هەبوو، پیاوێکی جوامێر و چاونەترس بوو، بەداخەوە بۆ لەدەستدانی ئەم برا و هاوڕێیە تێکۆشەرەم.
بۆ ئەم کۆستە پرسە و سەرەخۆشی ئاراستەی خۆمان و خانەوادەی کۆچکردوو، هاوڕێ و هەڤاڵانم دەکەم، داواکارم لە خوای گەورە سەبووری هەموومان بدات و کۆچکردوو جێگای بەهەشتی بەرین بێت.
[1]
تێبینی: ئەم بەڵگەنامەیە کێشەی ڕێنووس و ڕێزمانیی هەیە، کوردیپێدیا بەمەبەست هیچ دەستکارییەکی نەکردووە!