هاوسەرۆکی پێشووی هەدەپە، #سەڵاحەدین دەمیرتاش# کە نزیکەی 9 ساڵە لە زیندانی ئەدرنە بەندکراوە، دەربارەی دوایین پێشهاتەکان پەیامێکی بڵاوکردەوە.
دەمیرتاش بە ناونیشانی کاتی بوێرییە، نەوەک دوژمنایەتی پەیامێکی بڵاوکردەوە. لە پەیامەکەدا، قەیرانەکانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست، بانگەوازەکانی بۆ ئاشتی و دادپەروەری سیاسیی لە تورکیا، هەڵسەنگاند.
دەمیرتاش دەربارەی ئاڵۆزییەکانی نێوان ئێران_ئیسرائیل، ڕەخنەی لە ڕژێمی ستەمکاری ئێران گرت و ڕایگەیاند سەرەڕای ئەمەش هیچ پاساوێک نییە بۆ دەستوەردانی ئیمپریالیستی. دەبێت قەیرانەکان بە دانووستان چارەسەر بکرێن و ئیمپریالیزم وێرانکارییە نەک سەرکەوتن.
دەمیرتاش دەربارەی بانگەوازی 27ی شوباتی ڕێبەر ئاپۆ و بڕیارەکانی کۆنگرەی 12 هەمینی پەکەکە ڕاوەستەی کرد و ڕایگەیاند بۆ بەجێگەیاندنی بڕیارەکان دەبێت هەمووان بەرپرسیارانە بجووڵێنەوە.
دەمیرتاش دەربارەی زیندانیکردنی سیاسەتمەداران و فشارەکانی دادگا، وتی: پێویستە سەرۆک شارەوانییە هەڵبژێردراوەکان بەبێ زیندانیکردن دادگایی بکرێن، فشاری دادگا لەسەر سیاسەت کۆتایی بێت و تورکیا ببێتە خاوەنی سیستەمێکی یاسایی و دادوەریی متمانەپێکراو.
سەڵاحەدین دەمیرتاش هۆشداری دا لە هەنگاوە سیاسییە سەرگەردان و کارەساتبارەکان و بانگەوازی کرد بۆ بەرخۆدان لە پێناو کۆمەڵگەیەکی ئازاد و سیکۆلار و یەکسان.
دەمیرتاش پێشنیاری کرد بۆ مسۆگەرکردنی ئاشتیی ناوخۆیی و دەستنیشانکردنی هەڵوێستی هاوبەش بۆ سیاسەتی دەەرەوە، دەبێت هەموو سەرۆکی پارتەکان لەسەر بانگهێشتی سەرۆککۆمار لە پەڕڵەمان کۆببنەوە، وتی: بە پێشبینبیکردنی ئەوەی کە ئاگری ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست لە ماوەیەکی کەمدا ناکوژێتەوە، پێویستە سیاسەتی کورتخایەن و مامناوەند و درێژخایەن دابڕێژرێت بۆ دیاریکردنی هێڵێکی هاوبەشی سیاسەتی ناوخۆ و دەرەوە، هەروەها پێویستە هەر گرووپێکی سیاسی بە متمانە و بەرگری لەمە بکەن. پێویستە هەموو سەرۆکی پارتە سیاسییەکان لەسەر بانگهێشتی سەرۆککۆمار لە پەڕڵەمانی تورکیا کۆبوونەوەی کاری هاوبەش ئەنجام بدەن.
لە کۆتاییدا دەمیرتاش وتی: مەترسی مەزن ئەوەیە، لەژێر ناوی یەکێتی و یەکسانیدا ئەمە ڕووی ڕێبازە دژە دیموکراسییەکان سپی بکرێتەوە. بۆ تورکیایەک کە بە چەوساوەیی دامەزراوە، تورکیایەک کە بە دادوەریی دامەزراوە، تورکیایەک کە لە ئاشتییدا پەرەی سەندووە، بۆ ئەمە دەبێت شتێک بڵێین، دەبێت بوێر بین لە پیشاندانی شتەکان و ئیرادەی یەکگرتنمان هەبێت. بێگومان ئەم تۆفانە ڕۆژێک هەر تێدەپەڕێت، وەک گەلانی دێرینی ئەم خاکانە، پێکەوە بەئازادیی و یەکسانی دەژین. [1]
=KTML_Bold=تێبینی: ئەم بەڵگەنامەیە کێشەی ڕێنووس و ڕێزمانیی هەیە، کوردیپێدیا بەمەبەست هیچ دەستکارییەکی نەکردووە!=KTML_End=