لە چالاکییەکانی ئەمڕۆ: 17-09-2020
باکووری کوردستان
- لە چوارچێوەی کەمپینی خۆمان دەپارێزین کە لە لایەن بزوتنەوەی ژنانی ئازادەوە دەستی پێکردبوو، لە شاری جۆلەمێگ چالاکیەک بەڕێوەچوو. لە چالاکیەکەدا کە لە بەردەم ناوەندی
هەدەپەهەدەپەی شارەکە دەستی پێکرد، پانکارتی خۆمان دەپارێزین بەرز کرایەوە.
لەیلا گوڤەنلەیلا گوڤەن هاوسەرۆکی
کەجەدەکەجەدە کە لە چوارچێوەی کار و چالاکیەکانی بزوتنەوەی ئازادی ژنان کە بە دروشمی 'خۆمان دەپارێزین' لە شاری
جۆلەمێرگجۆلەمێرگ بەرێوە چوو، دەستگیر کرا و رەوانەی بەڕێوەبەرایەتی دژەتیرۆ کرا.
[1]
ژنان لە شاری جۆلەمێرگ لە چوارچێوەی کەمپینی خۆمان دەپارێزین چالاکیەکیان ئەنجامدا
- داواکاری گشتیی
ئامەدئامەد داوای هێنانەوە بۆ تورکیا و دەستگیرکردنی
عوسمان بایدەمیرعوسمان بایدەمیر، ئەندامی پێشووی پەرلەمانی تورکیا سەر بە پارتی دیموکراتی گەلان - هەدەپە-ی، خستە بەردەستی دادوەر و داوایکرد بەریتانیا رادەستی تورکیای بکاتەوە.
[2]
- سەربازانی سوپای تورکی داگیرکەر لە ناوچەی
چاڵدیرانچاڵدیران لە پارێزگای
وانوان تەقەیان لە ئۆرهان هانای کرد، کە سەرقاڵی کۆکردنەوەی مەڕەکانی بوو و برینداریان کرد.
[1]
رۆژهەڵاتی کوردستان
- محەمەد شەریف سالم، زیندانیی سیاسیی کورد لە گرتووخانەی ناوەندیی
ورمێورمێ، رزگارکرا.
[6]
- ئەندامێکی سپای پاسداران بە ناوی ”سەید تاهیر تیسۆ“ خەڵکی کۆنەلاجانی
پیرانشارپیرانشار لە گوندی زیویەی ئەو شارە بە دەستی گرووپێکی نەناسراو کوژرا.
[7]
باشووری کوردستان
- تەرمی دایک و باوک و کچە کوژراوەکەی بەغدا گەڕێندرایەوە
سلێمانیسلێمانی و لەوێ نێژران.
[3]
- هێمن سەید موراد بەڕێوەبەری سایلۆی
هەولێرهەولێر رایگەیاند، شایستە دارییەکانی جوتیاران بۆ ساڵی 2020 کە بڕی (هەشت ملیار و هەشتا و پێنج ملیۆن دینار)ە گەیشتوەتە هەرێمی کوردستان. وتیشی: لەهەفتەی داهاتوودا دەستبەدابەشکردنی ئه و بڕە پارەیە بەسەر جوتیاراندا دەکرێت.
[4]
بەخاکسپاردنی تەرمی خێزانە کوردەکەی بەغدا
- وەزارەتی تەندروستیی هەرێمی کوردستان گیانلەدەستدانی 29 تووشبووی دیکەی بە
کۆرۆناکۆرۆنا راگەیاند و دەشڵێت، لە 24 کاژێری رابردوودا 680 کەسی دیکە تووشی کۆرۆنا بوون.
[3]
- سەرۆکی بۆردی رووبەڕووبوونەوەی کۆرۆنا لە سلێمانی رایگەیاند، بەگوێرەی ئامارەکان رێژەی تووشبووون بە کۆرۆنا لە سلێمانی روو لە هەڵکشانە، لە وەرزی پایز و زستانیش چەند پەتا و ڤایرۆسێکی دیکە بڵاودەبنەوە.
[2]
-
داعشداعش لە نزیک گوندی بەشیر هێرشیان کردە بازگەیەکی
حەشدی شەعبیحەشدی شەعبی و بەهۆی هێرشەکەشەوە سێ چەکداری حەشد کوژراون.
[4]
- لە باخچەی گشتی شاری
قەڵادزێقەڵادزێ پەردە لەسەر پەیکەری نەنە سەلمە لادرا، کە ئەم پرۆژەیە لە چوارچێوەی پرۆژەی بەکەلەپورکردنی شاری قەڵادزێ دایە و لە لایەن رێکخراوی دینکەوە سەرپەرشتی دەکرێت. پەیکەری نەنە سەلمە لەلایەن هەردوو هونەرمەند زانیار قادر و هادی هونەر ەوە دروستکراوە لەسەر ئەرکی کۆمپانیای لوکس ئەجێنس. جێی ئاماژەیە نەنە سەلمە یەکێک بووە لە مامانەکان لە شاری قەڵادزێ کە لە ساڵانی 1930 و دواتر لە کاتێکدا پزیشکی ژنان کەم بوە ئەرکی لەدایکبوونی منداڵی گرتۆتە ئەستۆی خۆی.
[4]
رۆژئاوای کوردستان
- بە بەشداری سەدان کەس لە دانیشتوانی ناوچەی شەداد و گوندەکانی دەوروبەری تەرمی شەهید موحسین سەعدون
شەڕڤانشەڕڤانی ئەرکی خۆپاراستن لە گۆڕستانی شەهیدانی شەداد بە مەراسیمێک بەخاک سپێردرا.
[1]
- سوپای تورکیا و گرووپە چەکدارەکانی، بارەگاکانی
هەسەدەهەسەدە و حکومەتی سووریا و ماڵی خەڵکی سڤیلیان لە دەورووبەری
گرێ سپیگرێ سپی و حەلەب تۆپباران کرد.
[5]
دەرەوەی کوردستان
-
بەرهەم ساڵحبەرهەم ساڵح لە بەغدا لەکاتی پێشوازیکردن لە ژمارەیەک لە سەرۆک هۆزەکانی
کەرکوککەرکوک کە لە کورد و عەرەب و پێکهاتەکانی دیکە پێکهاتبوون، رایگەیاند، نابێت کەرکوک قەییوم بەڕێوەیببات و سیاسەتی دیفاکتۆ بەسەر دانیشتووانەکەیدا بسەپێندرێت.
[2]📌
کوردیپێدیا، رۆژانە (بێلایەنانە) مێژووی کوردستان تۆماردەکات... 📅 کڕۆنۆلۆژیای رووداوەکان