$باکووری کوردستان$
- لە پیلەمووری سەر بە #دەرسیم#، شەڕێک لە نێوان گەریلاکانی هێزەکانی پاراستنی گەل و سەربازەکانی سوپای تورک ڕووی دا.[4]
- وتەبێژی ئەنجومەنی پەیوەندییەکانی دەرەوەی پارتی کرێکارانی کوردستان (#پەکەکە#) ئاشکرایدەکات، 20 ئەندامی میت لەلایەن ئەوانەوە دەستبەسەرن و لەنێویاندا چوار بەرپرسی هۆبەکانی میت هەن و دەشڵێت ژمارەیەک سەرباز و پۆلیسی تورکیاشمان دەستگیرکردووە.[2]
- #سەڵاحەدین دەمیرتاش#، هاوسەرۆکی هەدەپە لەزیندانەوە پەیامێکی ئاڕاستەی ئەنجومەنی گشتی کۆنگرەی دیموکراتی گەلان کرد و تیایدا داوای بەرپاکردنی شۆڕش دەکات.[2]
$رۆژهەڵاتی کوردستان$
- لەسەر سنوری نێوان باشور و ڕۆژهەڵاتی کوردستان، دوو گەنجی #کۆڵبەر#ی کورد بە ناوەکانی #محەمەد بەهرامی#، تەمەن 25 ساڵ و #عوسمان عەبدوڵڵا#ی تەمەن 20 ساڵ، بە دەستی سوپای پاسدارانی ئێران کوژران.[2]
- بەگوێڕەی هەواڵێکی کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان، بەڕێوەبەرانی سەربە حکومەتی خوێندنگای ئیسلام ئابادی شاری #ورمێ#، دەستیانکردووە بە تاشینی قژی ئەو کچە منداڵانەی سەرپۆشیان لە ڕوانگەی ئەو بەڕێوەبەرانەوە تەواو نییە.[4]
- بەگوێرەی هەواڵێکی تۆڕی مافی مرۆڤی کوردستان، دادگای سەربازیی شاری ورمێ سزای 15 ساڵ زیندان و دوور خستنەوەی بۆ زیندانی شاری کرمانی، بە سەر سێ زیندانیی سیاسیی کورد بە ناوەکانی #تاهیر خۆرشیدی#، #محەمەد ئەمین پەیغامی# و #فاروق شاروێرانی#-دا سەپاند.[4]
$باشووری کوردستان$
- ڕۆژی #ئاڵای کوردستان#دا هیچ چالاکییەک بەم بۆنەیەوە لە #کەرکووک# ئنجام نەدرا.[1]
- لە #خانەقین# یادی ڕۆژی ئاڵای کوردستان کرایەوە.[1]
- لە ڕۆژی ئاڵای کوردستاندا 15 خوێندکاری کورد لەنێو زانکۆی کەرکووک بەهۆی ئەوەی جلوبەرگی کوردییان لەبەرکردبوو، دەستگیرکران.[3]
- لە شارۆچکەی #ڕانیە# #بەرەی داکۆکیکار لە مافی خەلک# دامەزراو لە بەیاننامەیەکدا چەند خاڵێکیان خستەڕوو، تێیدا داوا لە سەرجەم چین و توێژەکان دەکەن کە بەشداری لە مانگرتن و ناڕەزایەتییەکاندا بکەن.[4]
- وەزیری پەروەردەی هەرێم بۆ مامۆستایان دەڵێت بایکۆت چارەسەری کێشەی #مووچە# ناکات و ڕاشیدەگەیەنێت، بەڕێوەبەری پەروەردە گشتییەکان دەسەڵاتی سزادانی ئەو کەسانەیان هەیە کە خۆپیشاندان دەکەن.[2]
- وەتەبێژی یەکێتی #سەعدی ئەحمەد پیرە# ڕایگەیاند، کە وەک یەکێتی لەگەڵ ئەنجامدانی #ڕیفراندۆم# نەبووین، بەڵام #مەسعود بارزانی# داوای لێکردین کە ڕاینەگەیەنین کە لەگەڵ ئەنجامدانی ڕیفراندۆمدا نین، دەشڵێت:بارزانی پێیوتووین بەڵێن دەدەم ئەگەر شکستم هێنا بێمە سەر تەلەفیۆن و بڵێم کە یەکێتی لەگەڵ ڕیفراندۆم نەبوو.[4]
- ئێران ڕایگەیاند: ئەمڕۆ هەردوو خاڵی سنووریی #پەروێزخان# و #حاجی ئۆمەران# دەکرینەوە.[1]
- #مەولود باوەمراد# وەزیری گوستنەوە گەیاندنی حکومەتی هەرێمی کورستان، ئەمڕۆ لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاندلەکۆبونەوە نوێنەرانی وڵاتانی بیانی لە هەرێم ڕایانگەیاندووە کە لەلایەن عێراقەوە بەڵێنی ئەوەدراوە کە فڕۆکەخانەکانی هەرێم بەر لەساڵی نوێ بکرێتەوە.[2]
- سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان و جێگرەکەی بە سەردانێکی فەرمی گەیشتنە بەرلینی پایتەختی ئەڵمانیا.[1]
- شاندێکی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق، بەمەبەستی چارەسەرکردنی کێشە خزمەتگوزارییەکان و هاتووچۆ، سەردانی کامپی پەنابەرانی شەهید ڕۆستەم جودی-یان لە شارۆچکەی #مەخمور# کرد.[4]