کوردیپێدیا پڕزانیاریترین و فرەزمانترین سەرچاوەی کوردییە!
دەربارەی کوردیپێدیا
ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
 گەڕان
 تۆمارکردنی بابەت
 ئامرازەکان
 زمانەکان
 هەژماری من
 گەڕان بەدوای
 ڕووخسار
  دۆخی تاریک
 ڕێکخستنە پێشوەختەکان
 گەڕان
 تۆمارکردنی بابەت
 ئامرازەکان
 زمانەکان
 هەژماری من
        
 kurdipedia.org 2008 - 2025
پەرتووکخانە
 
تۆمارکردنی بابەت
   گەڕانی ورد
پەیوەندی
کوردیی ناوەند
Kurmancî
کرمانجی
هەورامی
English
Français
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
עברית

 زۆرتر...
 زۆرتر...
 
 دۆخی تاریک
 سلاید باڕ
 قەبارەی فۆنت


 ڕێکخستنە پێشوەختەکان
دەربارەی کوردیپێدیا
بابەت بەهەڵکەوت
ڕێساکانی بەکارهێنان
ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
بیروڕاکانتان
دڵخوازەکان
کڕۆنۆلۆژیای ڕووداوەکان
 چالاکییەکان - کوردیپێدیا
یارمەتی
 زۆرتر
 ناونامە بۆ منداڵانی کورد
 گەڕان بە کرتە
ئامار
بابەت
  582,484
وێنە
  123,328
پەرتووک PDF
  22,040
فایلی پەیوەندیدار
  124,595
ڤیدیۆ
  2,187
زمان
کوردیی ناوەڕاست - Central Kurdish 
315,665
Kurmancî - Upper Kurdish (Latin) 
95,191
هەورامی - Kurdish Hawrami 
67,635
عربي - Arabic 
43,433
کرمانجی - Upper Kurdish (Arami) 
26,350
فارسی - Farsi 
15,493
English - English 
8,495
Türkçe - Turkish 
3,818
Deutsch - German 
2,020
لوڕی - Kurdish Luri 
1,785
Pусский - Russian 
1,145
Français - French 
359
Nederlands - Dutch 
131
Zazakî - Kurdish Zazaki 
92
Svenska - Swedish 
79
Español - Spanish 
61
Italiano - Italian 
61
Polski - Polish 
60
Հայերեն - Armenian 
57
لەکی - Kurdish Laki 
39
Azərbaycanca - Azerbaijani 
35
日本人 - Japanese 
24
Norsk - Norwegian 
22
中国的 - Chinese 
21
עברית - Hebrew 
20
Ελληνική - Greek 
19
Fins - Finnish 
14
Português - Portuguese 
14
Catalana - Catalana 
14
Esperanto - Esperanto 
10
Ozbek - Uzbek 
9
Тоҷикӣ - Tajik 
9
Srpski - Serbian 
6
ქართველი - Georgian 
6
Čeština - Czech 
5
Lietuvių - Lithuanian 
5
Hrvatski - Croatian 
5
балгарская - Bulgarian 
4
Kiswahili سَوَاحِلي -  
3
हिन्दी - Hindi 
2
Cebuano - Cebuano 
1
қазақ - Kazakh 
1
ترکمانی - Turkman (Arami Script) 
1
پۆل
کوردیی ناوەڕاست
ژیاننامە 
31,747
شوێنەکان 
17,030
پارت و ڕێکخراوەکان 
1,520
بڵاوکراوەکان (گۆڤار، ڕۆژنامە و ...) 
879
وێنە و پێناس 
9,457
کارە هونەرییەکان 
1,416
ڕێکەوت و ڕووداو (کڕۆنۆلۆژیا) 
15,922
نەخشەکان 
237
ناوی کوردی 
2,816
پەند 
13,749
وشە و دەستەواژە 
109,186
شوێنەوار و کۆنینە 
729
خواردنی کوردی 
134
پەرتووکخانە 
27,026
کلتوور - گاڵتەوگەپ 
4,583
کورتەباس 
22,088
شەهیدان 
11,888
کۆمەڵکوژی 
11,361
بەڵگەنامەکان 
8,710
هۆز - تیرە - بنەماڵە 
240
ئامار و ڕاپرسی 
4,629
کلتوور - مەتەڵ 
3,147
یارییە کوردەوارییەکان 
279
زانستە سروشتییەکان 
80
ڤیدیۆ 
2,058
بەرهەمە کوردستانییەکان 
45
کەلوپەلی سەربازیی بەکارهاتوو لە کوردستان 
29
ژینگەی کوردستان 
102
هۆنراوە 
10,635
دۆزی ژن 
58
فەرمانگەکان  
1,121
مۆزەخانە 
56
نەریت 
161
گیانلەبەرانی کوردستان 
734
ڕووه‌كی كورده‌واری (گژوگیا و دار) 
885
گەشتوگوزار 
2
ئیدیۆم 
920
دەزگەی چاپ و بڵاوکردنەوە 
6
کۆگای فایلەکان
MP3 
1,191
PDF 
34,596
MP4 
3,800
IMG 
232,295
∑   تێکڕا 
271,882
گەڕان بەدوای ناوەڕۆکدا
ئەنجام: 2 تۆمار دۆزرایەوە، لاپەڕە 1 لە 1



نوێکردنەوە
Export Page to MS Excel
Facebook
Twitter
Telegram
LindedIn
Viber
Whats App
Messenger
Email
Copy Link

18-01-2023
پۆل: ڕێکەوت و ڕووداو (کڕۆنۆلۆژیا)
زمانی بابەت: کوردیی ناوەڕاست - Central Kurdish
کوردیپێدیا و هاوکارانی، هەردەم یارمەتیدەردەبن بۆ خوێندکارانی زانکۆ و خوێندنی باڵا بۆ بەدەستخستنی سەرچاوەی پێویست!
بەشکردن
Copy Link0
E-Mail0
Facebook0
LinkedIn0
Messenger0
Pinterest0
SMS0
Telegram0
Twitter0
Viber0
WhatsApp0
نرخاندنی بابەت
نایاب
زۆر باشە
باش
خراپ نییە
خراپ
بۆ ناو لیستی دڵخوازەکان
ڕای خۆت دەربارەی ئەم بابەتە بنووسە!
گۆڕانکارییەکانی بابەتەکە
Metadata
RSS
گووگڵی وێنەی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
گووگڵی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
Kurmancî - Upper Kurdish (Latin)0
English - English0
عربي - Arabic0
فارسی - Farsi0
Türkçe - Turkish0
עברית - Hebrew0
Deutsch - German0
Español - Spanish0
Français - French0
Italiano - Italian0
Nederlands - Dutch0
Svenska - Swedish0
Ελληνική - Greek0
Azərbaycanca - Azerbaijani0
Catalana - Catalana0
Čeština - Czech0
Esperanto - Esperanto0
Fins - Finnish0
Hrvatski - Croatian0
Lietuvių - Lithuanian0
Norsk - Norwegian0
Ozbek - Uzbek0
Polski - Polish0
Português - Portuguese0
Pусский - Russian0
Srpski - Serbian0
балгарская - Bulgarian0
қазақ - Kazakh0
Тоҷикӣ - Tajik0
Հայերեն - Armenian0
हिन्दी - Hindi0
ქართველი - Georgian0
中国的 - Chinese0
日本人 - Japanese0
لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکانەوە: 18-01-2023
لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکانەوە: 18-01-2023
ئەم بابەتە بەپێی ستانداردەکانی کوردیپێدیا هێشتا ناتەواوە و پێویستیی بە داڕشتنەوەی بابەتی و زمانەوانیی زۆرتر هەیە!
کوردیپێدیا، ڕۆژانە بێلایەنانە مێژووی کوردستان تۆماردەکات... کڕۆنۆلۆژیای ڕووداوەکان
ئەم بابەتە 3,765 جار بینراوە
ڕای خۆت دەربارەی ئەم بابەتە بنووسە!
هاشتاگ
سەرچاوەکان
[1] تۆماری تایبەت بۆ کوردیپێدیا | کوردیی ناوەڕاست | ئامادەکردنی کوردیپێدیا - هاوڕێ باخەوان
تایبەتمەندییە تەکنیکییەکان
خاوەنی ئەم بابەتە بەسوپاسەوە، مافی بڵاوکردنەوەیی بە کوردیپێدیا بەخشیوە! یان بابەتەکە کۆنە، یاخود بابەتەکە موڵکی گشتییە.
کوالیتیی بابەت: 99%
99%
ئەم بابەتە لەلایەن: ( هاوڕێ باخەوان )ەوە لە: 03-12-2022 تۆمارکراوە
ئەم بابەتە لەلایەن: ( ڕۆژگار کەرکووکی )ەوە لە: 03-12-2022 پێداچوونەوەی بۆکراوە و ئازادکراوە
ئەم بابەتە بۆ دواجار لەلایەن: ( هاوڕێ باخەوان )ەوە لە: 19-01-2023 باشترکراوە
ناونیشانی بابەت
ئەم بابەتە 3,765 جار بینراوە
QR Code
فایلی پەیوەستکراو - ڤێرشن
جۆر ڤێرشن ناوی تۆمارکار
فایلی وێنە 1.0.172 KB 19-01-2023 هاوڕێ باخەوانهـ.ب.
ڕاگەیەندراوێک لە مەکتەبی سیاسیی پارتییەوە 18-01-2023
پۆل: بەڵگەنامەکان
زمانی بابەت: کوردیی ناوەڕاست - Central Kurdish
کوردیپێدیا، مێژووی دوێنێ و ئەمڕۆ بۆ نەوەکانی سبەینێ ئەرشیڤ دەکات!
بەشکردن
Copy Link0
E-Mail0
Facebook0
LinkedIn0
Messenger0
Pinterest0
SMS0
Telegram0
Twitter0
Viber0
WhatsApp0
نرخاندنی بابەت
نایاب
زۆر باشە
باش
خراپ نییە
خراپ
بۆ ناو لیستی دڵخوازەکان
ڕای خۆت دەربارەی ئەم بابەتە بنووسە!
گۆڕانکارییەکانی بابەتەکە
Metadata
RSS
گووگڵی وێنەی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
گووگڵی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
Kurmancî - Upper Kurdish (Latin)0
English - English0
عربي - Arabic0
فارسی - Farsi0
Türkçe - Turkish0
עברית - Hebrew0
Deutsch - German0
Español - Spanish0
Français - French0
Italiano - Italian0
Nederlands - Dutch0
Svenska - Swedish0
Ελληνική - Greek0
Azərbaycanca - Azerbaijani0
Catalana - Catalana0
Čeština - Czech0
Esperanto - Esperanto0
Fins - Finnish0
Hrvatski - Croatian0
Lietuvių - Lithuanian0
Norsk - Norwegian0
Ozbek - Uzbek0
Polski - Polish0
Português - Portuguese0
Pусский - Russian0
Srpski - Serbian0
балгарская - Bulgarian0
қазақ - Kazakh0
Тоҷикӣ - Tajik0
Հայերեն - Armenian0
हिन्दी - Hindi0
ქართველი - Georgian0
中国的 - Chinese0
日本人 - Japanese0
ڕاگەیەندراوێک لە مەکتەبی سیاسیی پارتییەوە 18-01-2023
ڕاگەیەندراوێک لە مەکتەبی سیاسیی پارتییەوە 18-01-2023
دەقی ڕاگەیەندراوەکەی مەکتەبی سیاسیی #پارتی دیموکراتی کوردستان#:
ئەمڕۆ (چوارشەممە، 18ی 1ی 2023) مەکتەبی سیاسیی پارتیمان بە سەرۆکایەتی سەرۆک مەسعود بارزانی کۆبوونەوەی ئاسایی خۆی ئەنجامدا، سەبارەت بە پێشهات و گۆڕانکارییە سیاسی و حکومی (ئیداری)ەکان لە هەرێم و ناوچەکەدا، لەم کۆبوونەوەیەدا پارتیمان جەختی لە چارەسەری کێشە و گرژیەکانی کە هەن لە پەیوەندیمان لەگەڵ یەکێتی نیشتمانی کوردستان کردەوە، بەگوێرەی پرەنسیپ و ماددەکانی ڕێککەوتنی سیاسی و ئیداری نێوانمان و کارنامەی کابینەی نۆیەمی حکومەت کە بەڕەزامەندی هەردوولامان نووسراون و ئیمزاکراون.
لە کۆبوونەوەدا ئەم تەوەرانەی خوارەوە مناقەشەکران و بڕیاری پێویستیان لەبارە‌وە درا:
یەکەم/ تەوەری ناوخۆی کوردستان: پارتیمان لە ڕوانگەی پاراستنی دەستکەوتەکانی گەلەکەمان کە بەخوێن و خەبات بەدەستهاتوون و هەستکردن بە بەرپرسیاریەتی و ئەزموونی دەیان ساڵەی خەباتی بێوچان لەپێناو ماف و ئامانجەڕەواکانماندا، هەروەها لەپێناو پاراستنی قەوارەی هەرێمی کوردستان و ئاسایشی هاووڵاتیان، هەمیشە کۆبوونەوە و گفتوگۆ بۆ چارەسەری کێشە و گرفتەکانی بەڕێگای دروست و ڕاست زانیووە، هەروەها لەڕوانگەی باوەڕبوون بە پێکەوەژیانی نەتەوەیی و ئایینی و سیاسی و پاراستنی مافی مرۆڤ، هەوڵی دروستکردنی پردی پەیوەندی و پێکەوەکارکردن و متمانە دروستکردنی داوە.
بۆ ئەم مەبەستە و بە پڕاکتیککردنی ئەم باوەڕ و تێگەیشتنەمان و، بۆ یەکڕیزی گەلی کوردستان بەرانبەر ئاڵەنگاری و گرفتەکان و جێبەجێکردنی بڕیاری کۆنگرەی 14ی پارتیمان و بڕیاری سەرۆک مەسعود بارزانی، هەڵدانەوەی لاپەڕەیەکی نوێمان لە پەیوەندیەکانماندا ڕاگەیاند‌، بۆیە لێرەوە هەر وەک پێشتریش دەستپێشخەریمان کردووە بۆ کۆبوونەوەی دووقۆڵی لەگەڵ یەکێتی نیشتیمانی کوردستان و لە وەڵامی بروسکەشیان بەڕوونی ئاماژەمان پێداوە کە هەبوونی تێبینی و گرفت بە بروسکە یان باسکردن لە ڕاگەیاندن چارەناکرێت، بەڵکو ڕێگای سیاسی و مەدەنیانە کۆبوونەوەی دووقۆڵی و باسکردن و مناقەشەکردنی تەواوی تێبینی و گرفتەکانمانە بەمەبەستی دۆزینەوەی چارەسەر، ئێستایش دووبارەی دەکەینەوە ئێمە لە پارتی دیموکراتی کوردستان ئامادەین بۆ کۆبوونەوە و گفتوگۆ‌ و چارەسەرکردنی گرفتەکان، هەر ئەمەش بەڕێگایەکی دروست و هاوچەرخ دەزانین کە لەگەڵ یەکێتی نیشتیمانی و تەواوی لایەنه ‌سیاسییەکانی کوردستان دەستدەکەین بە گفتوگۆ و بیروڕا گۆڕینەوە.
دووەم/ تەوەری حکومەت: هەروەک لە خاڵی (4)یمی ڕێککەوتنە سیاسیەکەی نێوان پارتیمان و یەکێتی دا هاتووە، دەبوو هەردوولامان پاڵپشتی حکومەتی هەرێمی کوردستان بکەین لە هەموو ڕوویەکەوە، بەداخەوە نەک پشتیوانی حکومەت نەکرا، بەڵکو‌ بەپێچەوانەوە زۆر ئاستەنگی بۆ دروستکرا و ئیستایش کێشە و گرفتەکان بەشێوەیەک نیشانی هاووڵاتیانی کوردستان دەدرێن کە گوایە ئەم بابەتانە لەگەڵ شەخسی بەڕێز سەرۆکی حکومەتە‌، لێرەوە ڕایدەگەیەنین ئێمە دژی بە شەخسەنەکردنی کێشەکانین و ئەم جۆرە هەوڵانە ڕەتدەکەینەوه. سەرۆکی حکومەت بەگوێرەی ماددە و بڕگەکانی ڕێککەوتنی سیاسی و ئیداری، هەروەها کارنامەی کابینەی نۆیەم ڕەفتاریکردوە، ئەم هەوڵانەیان بۆ پەردەپۆشکردنی ئەم کەموکوڕیانەیە کە دروستیدەکەن و ڕێگا لە چاکسازی و شەفافیەت دەگیرێ، بۆیە ڕایدەگەیەنین کە ئەم جۆرە ڕەفتار و مامەڵەکردنە لە کاروباری حکومەت خۆدزینەوەیە لە ڕێککەوتنی سیاسی و ئیداری و کارنامەی کابینەی نۆیەم کە هەرسێکیان بەهاوبەشی و بە پەسندی هەردوولامان ئامادەکراون و ئیمزاکراون.
شایەنی باسە کۆبوونەوەی مەکتەبی سیاسی بەتەواوی توانا پاڵپشتی هەڤاڵ مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان و کابینەکەی دەکات و، ڕێگای چارەسەری کێشەکان بەردەوامیدانە بە گفتوگۆ لە کۆبوونەکانی ئەنجوومەنی وەزیران نەک خۆ پەراوێزخستن و بەکارهێنانی دەزگاکانی ڕاگەیاندن.
سێیەم/ تەوەری هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان: زۆر هەوڵماندا، پڕۆژەمان ئامادەکرد و پێشکەشمانکرد لەو کۆبوونەوە هاوبەشەنەی کە بەڕێز سەرۆکی هەرێم پێکیدەهێنا و سەرپەرشتی دەکردن، هەروەها لەو کۆبونەوانەش کە نوێنەری UNبەشداردەبوو، بەڵام بەداخەوە دواجار لەڕووی ناچاری و لەپێناو پاراستنی قەوارەی هەرێم بژاردەی درێژکردنەوەی تەمەنی پەرلەمانمان پەسەندکرد، ئێستایش مەکتەبی سیاسی جەخت لەوە دەکاتەوە کە دەبێت چیدی پەرلەمانی کوردستان کۆبونەوەکانی پەکنەخرێ و لە زووترین کاتدا کۆبوونەوەی ئاسایی ئەنجامبدات و ئەم هەنگاوانە بگرێتە بەر:
-هەمواری یاسای هەڵبژاردن ئەولەویەتی پێبدرێت لەگەڵ چەسپاندنی بابەتی چوار بازنەیی و بەکارهێنانی تۆماری بایۆمەتری دوایین هەڵبژاردنی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق.
-هاوتەریب لەگەڵ دەنگدان لەسەر هەمواری یاسای هەڵبژاردن کۆمسیۆنی سەربەخۆی هەڵبژاردن و ڕاپرسی کارابکرێتەوە و پۆستە فەڕاغەکانی نێو کۆمسیۆن پڕبکرێنەوە.
-داوا لە حکومەتی هەرێم دەکەین پێداویستییە ئیدارییەکان و بودجەی پێویست بۆ هەڵبژاردن لەم ساڵدا دابین بکات.
-داوا لە بەڕێز سەرۆکی هەرێمی کوردستان دەکەین بەگوێرەی ڕێککارە یاساییەکان ڕۆژی هەڵبژاردن لەوادەی خۆیدا دەستنیشان بکات.
-هەروەها داوا لە تەواوی لایەنە سیاسییەکانی کوردستان دەکەین پاڵپشت بن بۆ ئەنجامدانی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان لە ساڵی 2023 لەو ‌وادە یاساییەدا کە دیاریدەکرێت.
چوارەم/ سەبارەت بە حکومەتی فیدڕاڵ و پەیوەندییەکانی #هەولێر# و بەغداد: ئێمە لە پارتی دیموکراتی کوردستان لەگەڵ دروستکردنی پەیوەندی دروست و ئاساین لەنێوان حکومەتی هەرێم و حکومەتی فیدڕاڵ بەگوێرەی ماددە و بڕگەکانی دەستوور بۆ چارەسەری هەموو کێشە و گرفتەکان کە ئێستا هەن یا دێنەپێش لەڕووی یاسایی و سیاسی و شایستە داراییەکانەوە، پێمانوایە توندوتۆڵکردنی پەیوەندییەکان و ئەم ڕێبازە خزمەتی زیاتر بە تەواوی گەلانی عێراق بەشێوەیەکی گشتی دەکات و سەرجەم بابەتەکان لە ڕێککەوتنی سیاسیی ئیدارەی دەوڵەت و کارنامەی کابینەی حکومەتی فیدراڵ‌ بەڕوونی ئاماژەیان پێکراوە و چەسپێندراون، بۆیە بە پێویستی دەزانین ئیلتیزام بەم ڕێککەوتنانە بکرێ و بکەونە بواری جێبەجێکردنەوە.
لەکۆتاییدا بە دانەواندنی سەری ڕێز و نەوازش بۆ شەهیدانی کورد و کوردستان کۆتایی بە کۆبوونەوەکە هێنرا.
مەکتەبی سیاسیی
پارتی دیموکراتی کوردستان
18ی 1ی 2023[1]

تێبینی: ئەم بابەتە بە ڕێنووسی سەرچاوەی ئاماژە پێکراو نووسراوە، کوردیپێدیا هیچ دەستکارییەکی نەکردووە!
ئەم بابەتە 1,855 جار بینراوە
ڕای خۆت دەربارەی ئەم بابەتە بنووسە!
هاشتاگ
سەرچاوەکان
[1] ماڵپەڕ | کوردیی ناوەڕاست | ماڵپەڕی کوردستان 24 - 18-01-2023
زمانی بابەت: کوردیی ناوەڕاست
ڕۆژی دەرچوون: 18-01-2023 (2 ساڵ)
جۆری دۆکومێنت: زمانی یەکەم
زمان - شێوەزار: کرمانجیی ناوەڕاست
شێوازی دۆکومێنت: چاپکراو
وڵات - هەرێم: باشووری کوردستان
تایبەتمەندییە تەکنیکییەکان
خاوەنی ئەم بابەتە بەسوپاسەوە، مافی بڵاوکردنەوەیی بە کوردیپێدیا بەخشیوە! یان بابەتەکە کۆنە، یاخود بابەتەکە موڵکی گشتییە.
کوالیتیی بابەت: 99%
99%
ئەم بابەتە لەلایەن: ( ڕۆژ هەژار )ەوە لە: 27-01-2023 تۆمارکراوە
ئەم بابەتە لەلایەن: ( هاوڕێ باخەوان )ەوە لە: 27-01-2023 پێداچوونەوەی بۆکراوە و ئازادکراوە
ناونیشانی بابەت
ئەم بابەتە بەپێی ستانداردەکانی کوردیپێدیا هێشتا ناتەواوە و پێویستیی بە داڕشتنەوەی بابەتی و زمانەوانیی زۆرتر هەیە!
ئەم بابەتە 1,855 جار بینراوە
QR Code
  بابەتی نوێ
  بابەت بەهەڵکەوت 
  تایبەت بە خانمان 
  
  بڵاوکراوەکانی کوردیپێدیا 

Kurdipedia.org (2008 - 2025) version: 17.08
| پەیوەندی | CSS3 | HTML5

| کاتی ئافراندنی لاپەڕە: 1.39 چرکە!