دەقی ڕاگەیەندراوەکەی #هەپەگە#:
لە هەرێمی ئاڤاشین
لە 17ی نیساندا کاتژمێر 12:00 و 14:05 کاتێک داگیرکەران ویستیان گۆڕەپانی بەرخودان وەرخەلێ بە چەکی کیمیایی بۆردومان بکەن، هێزەکانمان بە چەکی قورس و سابۆتاژ لێیاندان. له و چالاکیانەدا داگیرکەرێک سزادرا و 3 داگیرکەریش برینداربوون.
بەهۆی چالاکی بەهێزی هێزەکانمانەوە، داگیرکەران گورزی گەورەیان بەرکەوت و ناچاربوون تائاستێک بکشێنەوە. داگیرکەران گۆڕەپانی بەرخودانی وەرخەلێیان 15 جار بە چەکی کیمیایی و تەقەمەنی بۆمباران کرد.
لە هەرێمی زاپ
لە 17ی گوڵاندا کاتژمێر لە 13:00 داگیرکەران لە دەوروبەری سەنگەرەکانی شەڕی کەڤرێکونی گۆڕەپانی بەرخودانی ئەشکەوتی برینداران دوو جار بوونە ئامانجی هێزەکانمان. هێزەکانمان بە نیشانشکێن له و داگیرکەرانەیاندا و 2 داگیرکەر سزادران.
لە 17ی گوڵان کاتژمێر 07:20دا داگیرکەران کاتێک کە ویستیان بەره و سەنگەرەکانی گۆڕەپانی بەرخودانی ئەشکەوتی برینداران بێن، هێزەکانمان ئه و داگیرکەرانەیان خستە ژێر چاودێرییەوە، بە چەکی سوک و قورس لە داگیرکەرانیاندا. لەبەر ئه و دەستوەردانە بەهێزەی هێزەکانمان داگیرکەران نەیاتوانی بێنە پێشەوە و تا ئاستێک کشانەوە. هێزەکانمان لە دوو درۆن لە سەر گۆڕەپانەکەیاندا و ئه و درۆنانەیان خستەخوارەوە. لە نیوەڕۆدا هێزەکانمان بە چەکی قورس، نیشانشکێن و سێ جاریش بە سابوتاژ لە داگیرکەرانیاندا. لەوێ 8 داگیرکەر سزادران و 3 داگیرکەریش برینداربوون. سوپای تورکی داگیرکەر ناچاربوو کە ئێوارە مردوو و بریندارەکانی خۆی بە هەلیکۆپتەر لە گۆڕەپانەکە دوور بخاتەوە. هێزەکانمان له و هەلیکۆپتەرانەشیاندا و هەلیکۆپتەرەکان ناچارکران لە گۆڕەپانەکە بچنە دەرەوە.
هێزەکانمان لە گۆڕەپانی بەرخودانی ئەشکەوتی برینداران بە گیانی جەنگاوەرانی ئاپۆیی ئه و چالاکیە بەهێزەیان ئەنجامدا. له و چالاکیانەدا 10 داگیرکەر سزادران، 3 داگیرکەر برینداربوون و لە دوو درۆن وەشێنرا.
لە 17ی گوڵان کاتژمێر 09:30 هێزەکانمان ئه و داگیرکەرانەی، کە لە دەوروبەری سەنگەرەکانی شەڕی شەهید هەورێ لە گۆڕەپانی بەرخودانی شەهید شاهین بوون، کردیاننە ئامانج و بە تەکنیکی سابۆتاژ لەوانیاندا. له و چالاکیەدا تەقیمەنیەکانی داگیرکەان کە پێشتر لەلایەن هێزەکانمانەوە دەستی بەسەردا گیرابوو، بەکارهێنران. لە ئەنجامی ئه و چالاکیە داهێنەرانەدا کە هێزەکانمان چەکی دوژمنیان بەرامبەر بە دوژمن بەکارهێنا، 3 داگیرکەر سزادران.
17ی گوڵان کاتژمێر 12:10 درۆنێک لە گۆڕەپانی بەرخودانی شەهید شاهین لەلایەن هێزەکانی یەژەئاستارمانەوە خرایە خوارەوە.
17ی گوڵان سوپای تورکی داگیرکەر کە لە ئەنجامی چالاکی کاریگەری هێزەکانماندا گورزی لێدەدرێت و ناتوانێت بەرەوپێش بچێت، سەنگەرەکانی شەڕی شەهید هەورێ و شەهید بەرخودانی گۆڕەپانی بەرخودانی شەهید شاهین و سەنگەرەکانی شاخی جەهەنەمی سەر بە گۆڕەپانی بەرخودانی چیارەش 29 جار بە چەکی کیمیایی و تەقەمەنی بۆردومان کران.
هەرێمەکانی پاراستنی مێدیدا بە دەیان جار بۆردومان کران
سوپای تورکی داگیرکەر بە دەیان جار بە فڕۆکەی شەڕ، هەلیکۆپتەرەکانی هێرشبەر و کاتیوشا هەرێمەکانی پاراستنی مێدیا بۆردومان کران.
زانیارییەکان لە بارەی هێرشەکانەوە بەم جۆرەن:
17ی گوڵان هەرێمەکانی چەمچۆ و ئەشکەوتی برینداران لە زاپ 4 جار بە فڕۆکەی شەڕ، شاخی #ئامێدی# و شاخی ئێف ئێمیش لە قەرەقۆڵەکانی سەر سنوورەوە بە کاتیوشا بۆردومان کران.
لە 17ی گوڵاندا شاخی هەکاری و شاخی ئۆرتێی هەرێمی مەتینا بە کاتیوشا لە قەرەقۆڵەکانی سەر هێڵی سنوورەوە و شەش جاریش بە فڕۆکەی جەنگی بۆردومان کران.[1]
⚠️ تێبینی: ئەم بابەتە بە ڕێنووسی سەرچاوەی ئاماژە پێکراو نووسراوە، کوردیپێدیا هیچ دەستکارییەکی نەکردووە!