- شەهیدبوونی فەتاح محەمەد ئەمین (#فەتاح ئاغا#) لە حاجی هۆمەران. نێوبراو پێشمەرگەیەکی ئازای شۆڕشی ئەیلوول و فەرماندەی هێزی خەبات و هەروەها کادرێکی پێشکەوتووی کاژیکیش بوو.[1]
- شەهیدبوونی #جەمیل ڕەنجبەر# بە بۆردوومانی فڕۆکە.[2]
- هێزێکی یەکێتی لە ناوچەی پیرانەڕەش لە پشدەر بەرەوڕووی هێرشێکی هێلیکۆپتەرەکانی سوپای عێراق دەبنەوە، لەوێدا نۆ پێشمەرگە شەهید دەبن و 12ی دیکەش بریندار دەبن، یەکێک لە بریندارەکان #عومەر سەید عەلی# دەبێت.[3]