$رۆژهەڵاتی کوردستان$
- تۆپخانەکانی سپای پاسداران بەرزاییەکانی شاخی شاهۆی لە نزیک گوندی شمشێر سەر بە شاری #پاوە# تۆپباران کرد. لەو تۆپباران کردنەدا، خەسارێکی بەرچاو بە ژینگەی ناوچەیە گەیشتووە و بووتە هۆی ترس و دڵەڕاوکێ لە نێوان دانیشتوانی گوندەکانی دەورووبەری شاهۆ.[5]=KTML_ImageCaption_Begin==KTML_StyleDiv=width:25%;height:20%;float:right;=KTML_ImageCaption_Target_Link=https://www.kurdipedia.org/files/relatedfiles/2018/156687/0006.JPG=KTML_ImageCaption_Title=سەلمان ئەفرا=KTML_ImageCaption_CaptionStyle=000000=KTML_ImageCaption_Caption=سەلمان ئەفرا=KTML_ImageCaption_End=
- کاتژمێر 9ی شەو، لاوێکی تەمەن 22 ساڵ بە ناوی سەلمان ئەفرا کوڕی ڕەحمەت خەڵکی گوندی نێی #مەریوان# لە لایەن هێزە ئیتلاعاتییەکانەوە دسبەسەر کرا و لە ماوەی 32 ڕۆژی ڕابردوودا، ئەمە 5مین هاووڵاتییە خەڵکی ئەو گوندەیە کە دەسبەسەر دەکرێت.[5]
- لە شاری سەحنە لە پارێزگای #کرماشان# وەک نەرێتیکی ساڵانە مەراسیمی ساڵیادی #سەید خەلیل عالینژاد# بۆبەرزڕاگرتنی یادی ئەو هونەرمەندە، سەرەڕای ڕێگریی هێزە ئەمنییەکانی ئێران بەڕێوە چوو.[4]
- دوو کرێکاری کورد خەڵکی شاری خۆی، بە هۆی هەڵمژینی گاز لە کارگەی ئامونیاک، گیانیان لە دەست دا.[5]
$باشووری کوردستان$
- بۆ یەکەمین جار دیداری #گۆران#ی شاعیر لە پارێزگاری #هەڵەبجە# بە چاودێری وەزیری ڕۆشنبیر و پارێزگاری هەڵەبجە بەڕێوەدەچێت.[2]
- ئەمینداری گشتی وەزارەتی #پێشمەرگە# ڕایدەگەیەنێت: هیچ ڕێککەوتنێک بۆ هاوتاکردنی مووچەی هێزەکانی پێشمەرگە لەگەڵ سوپا و هێزەکانی پیادەی عێراق نەکراوە، دەڵێت: لە بودجەی ساڵی 2019دا، 37 ملیار دینار بۆ هێزەکانی پێشمەرگە تەرخانکراوە.[1]
- لە گوندی پارە پارە لە باکووری #خورماتوو#، بۆمبێکی چێنراو بە تراکتۆری جوتیارێکی کورددا تەقییەوه و تەنها زیانی ماددی هەبووە. لە لایەکی دیکەوە هێزەکانی پێشمەرگە لە سنوری نێوان شارۆچکەی #کفری# - خورماتوو بۆمبێکیان پوچەڵکردەوە کە ماوەیەکە له و ناوچەیە تیرۆریستانی #داعش# جموجۆڵیان زیاتر بووە.[1]
- دانیشتووانی گوندی یەنگیجەی تاڵەبانی جارێکی دیکە ڕێگری لە گەڕانەوەی عەرەبە هاوردەکان بۆ گوندەکەیان دەکەن کە نیازی ئەوەیان هەیە بە هاوکاری دادوەری داقووق دەستبەسەر ئەو زەویانەدا بگرنەوە کە لەسەردەمی ڕژێمی بەعس لە کورد سەنرابوونەوە و بە عەرەب درابوون.[3]
- بەڕێوبەرایەتی هاتووچۆی #گەرمیان#، بۆ یادکردەوەی ڕۆژی جیهانی قوربانیانیی هاتووچۆ ماوەی پێنج خولەک هاتووچۆی ئۆتۆمبێلی ڕاگرت.[4]
- کۆچی دوایی نووسەر و وەرگێڕ #حەکیم کاکەوەیس#.[6]
$رۆژئاوای کوردستان$
- ئەمڕۆ هێزە چەکدارەکانی سەربە تورکیا کە شاری #عەفرین#یان داگیرکردوە، دەبێتە شەڕی ناوخۆیان و کوژراو برینداری لێدەکەوێتەوە.[2]