$باکووری کوردستان$
- کۆمەڵێک ژنی هونەرمەند، سەردانی #لەیلا گوڤەن#یان کرد، کە 104 ڕۆژە لەپێناو هەڵگرتنی گۆشەگیریی توندی سەر #عەبدوڵڵا ئۆجەلان# مانی لە خواردن گرتووە، ژنان ڕایانگەیاند، ژنان هێز لە لەیلا گیوڤەن وەردەگرن و لەیلا پێشەنگایەتیی تێکۆشانی ژنان دەکات.[3]=KTML_ImageCaption_Begin==KTML_StyleDiv=width:30%;height:20%;float:right;=KTML_ImageCaption_Target_Link=https://www.kurdipedia.org/files/relatedfiles/2019/182389/0016.JPG=KTML_ImageCaption_Title=کۆمەڵێک ژنی هونەرمەند، سەردانی لەیلا گوڤەنیان کرد=KTML_ImageCaption_CaptionStyle=000000=KTML_ImageCaption_Caption=کۆمەڵێک ژنی هونەرمەند، سەردانی لەیلا گوڤەنیان کرد=KTML_ImageCaption_End=
- هاوسەرۆکی لقی #شرناخ#-ی پارتیی هەرێمە دیموکراتییەکان (#دەبەپە#) ئایشە ئالتای زیندانی کرا.[5]
- دەروازەی سنووری و گومرگی کاپی کۆی لەنێوان باکوور و ڕۆژهەڵاتی کوردستان لە شارۆچکەی سەرای سەر بە پارێزگای #وان# کرایەوە و دەستی بە کارەکانی کرد. دوو ساڵ لەمەوبەر بەردی بناخەی ئەم دەروازە گومرگییە نوێیە دانرا و به گوژمەی 18 ملیۆن و 850 ملیۆن دۆلار دروستکرا.[2]
$رۆژهەڵاتی کوردستان$
- چالاکێکی کرێکاری بە ناوی ئیقبال شەعبانی لە یەکێک لە شەقامەکانی شاری #سنە# لە لایەن هێزە ئیتلاعاتییەکانەوە دەسبەسەر کرا.[6]
- هاووڵاتییەکی کورد بە ناوی سەلمان عابدی خەڵکی شاری سنە لە لایەن هێزە ئیتلاعاتییەکانەوە دەسبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار ڕاگوێزراوە. بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، ئەو هاووڵاتییە کوردە، بە تۆمەتی هاوکاری لەگەڵ یەکێک لە حیزبە کوردییەکانی دژبەری حکوومەتی ئێران، دەسبەسەر کراوە.[6]
$باشووری کوردستان$
- فێستیڤاڵی هونەریی نێوان شارەکانی #سلێمانی# و #سنە# لە هۆڵی مۆزەخانەی نیشتمانیی #ئەمنە سوورەکە#ی سلێمانییەوە دەست پێدەکات کە چەندین چالاکیی لەخۆدەگرێت.[1]=KTML_ImageCaption_Begin==KTML_StyleDiv=width:30%;height:20%;float:right;=KTML_ImageCaption_Target_Link=https://www.kurdipedia.org/files/relatedfiles/2019/182389/0007.JPG=KTML_ImageCaption_Title=کردنەوەی دەرگاکانی بەنداوی دوکان=KTML_ImageCaption_CaptionStyle=000000=KTML_ImageCaption_Caption=کردنەوەی دەرگاکانی بەنداوی دوکان=KTML_ImageCaption_End=
- لە یەکەم کۆبوونەوەیاندا دوای هەڵبژاردنیان وەک دەستەی سەرۆکایەتی #پەرلەمانی کوردستان#، ئەمڕۆ دەستەی سەرۆکایەتی پەرلەمانی کوردستان، لەگەڵ فراکسیۆنەکان کۆبوونەوە بۆ دیاریکردنی لیژنەی یاسایی.[2]
- ئەندامانی فراکسیۆنی یەکێتی لەپەرلەمانی کوردستان کۆبونەوه و بڕیاریاندا، بەشداری هیچ کۆبوونەوەیەکی پەرلەمان نەکەن تا ئه و کاتەی ئەنجومەنی سەرکردایەتی بڕیاردەدات یەکێتی بەشداری پەرلەمان بکات.[4]
- مانگرتن لە خواردن دژی گۆشەگیریی سەر ئۆجالان لە شاری هەولێر، زیاتر سێ مانگە بەردەوامیی هەیە، چالاکوانان دووپاتیدەکەنەوە، کە تا گۆشەگیریی بەردەوامبێت، چالاکییەکانیان درێژەی دەبێت، هاوکات ڕەشی ناسر یاگز لە مەترسیدایە.[3]
- بە بۆنەی ڕۆژی جیهانی زمان-ەوە، کە 21-شوباتە، لە کۆلێژی ئاداب-ی #زانکۆی سەڵاحەدین# لە شاری #هەولێر# پانێڵێک بۆ م. فەرەیدوون سامان، سەرۆکی ڕێکخراوی خانی بۆ لێکۆڵینەوە بەناونیشانی زمان و ئیتنیکەکانی کوردستان، ڕێکخرا.[3]
- لە کافتریای ئەمنە سورەکە لە شاری سلێمانی، یادی 3755 ساڵەی جەژنی سپەندەرمەزدیان، واتە جەژنی خۆشەویستی ژنانی زەردەشتی لە لایەن #ڕێکخراوی یەسنا#، بە ئامادە بوونی چەندین کەسایەتی زەردەشتی کرایەوە.[3]
- چەند دەرگایەکی بەنداو و دەریاچەی #دوکان# بۆ ماوەیەکی کورت کرانەوە، ئامانجیش لێی ڕێگرتنە لە سەرڕێژکردنی ئاوی دەریاچەکە، چونکە بەهۆی بارانبارینی زۆرەوە ئاوی دەریاچەی دووکان بەشێوەیەکی بەرچاو بەرز بووەوە.[4]
$دەرەوەی کوردستان$
- خەڵاتی (مۆنتلۆک) کە ساڵانە و لە شاری لیۆن-ی فرەنسا بە ناوی خەڵاتی ئازادی و بەرخۆدان دەدرێتە بەرهەمێکی ئەدەبی، بۆ ئەمساڵ بەخشرایە #سەلاحەدین دەمیرتاش#-ی هاوسەرۆکی پێشووی پارتی دیموکراتی گەلان (#هەدەپە#) کە لە زیندانەکانی تورکیادایە. ئەم خەڵاتە لەبەرامبەر کتێبی #سەحەر# بەخشراوەتە دەمیرتاش کە بریتیە لە 16 کورتەچیرۆک و دەمیرتاش ساڵی 2017 لە ناو زینداندا نووسیویەتی.[1]
- لە چاوپێکەوتنێکی لەگەڵ تەلەفیزیۆنی ئایسلەندا مایک پۆمپیۆ وەزیری دەرەوەی ئەمریکا ڕایگەیاند: دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی ئەمریکا لە نزیکەوە چاودێری مامەڵەکانی تورکیا لە باکوری سوریا دەکات، وتیشی: پێشتر هۆشداریمان داوەتە تورکیا لەبارەی مامەڵەی لەگەڵ کورد لە سوریا، هەروەها وتی: ئەمریکا دەیەوێت کوردەکان له و ناوچەیە بپارێزێت و ڕێگەش بە تورکیا نەدات هێرشبکاتە سەریان. پۆمپیۆ ڕاشیگەیاند: کوردەکان لە باکوری سوریا بەهیچ شێوەیەک هێرش ناکەنە سەر تورکیا لە ناوچەکە، بۆیە وەک ئەمریکا بەهیچ شێوەیەک ڕێگە بە تورکیا نادەین هێرش بکاتە سەر کوردەکان لە سوریا، ئەگەر شتێکی له و شێوەیە ڕووبدات تورکیا باجی قورس دەدات.[4]