رۆژهەڵاتی کوردستان
-
ناوەندی هاوکاریی حیزبەکانی کوردستانی ئێرانناوەندی هاوکاریی حیزبەکانی کوردستانی ئێران لە ئاگادارییەکدا بۆ بیروڕای گشتی ئیدعاکانی
سازمانی خەباتسازمانی خەباتی کوردستانی ئێران بۆ چوونە دەرەوە لەو ناوەندەی ڕەد کردەوە.
[6]
ڕەحمان شوانه
-
کۆڵبەرکۆڵبەرێکی کورد به ناوی ڕەحمان شوانه خەڵکی گوندی دۆڵەتوو سەر به شاری
سەردەشتسەردەشت، بە هۆی تەقەی نیزامییە حکوومەتییەکان بریندار بوو و گوازرایەوە بۆ نەخۆشخانە.[6]
-
شاهۆ سادقیشاهۆ سادقی، چالاکی کرێکاریی خەڵکی شاری
کامیارانکامیاران، پاش بانگهێشت لە لایەن دادگاوە، بۆ جێبەجێکردنی حوکمەکەی ڕەوانەی زیندان کرا.[6]
- کچێکی کورد، بە ناوی چرۆ نیکزاد، تەمەن 16 ساڵ، کچی عەلی، خەڵکی گوندی سەردۆش، سەر بە شاری
مەریوانمەریوان، کۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا. بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، ئەم کچە مەریوانییە، بە هۆی بەشوودانی زۆرەملێ لەگەڵ کوڕە مامێکی خۆی، کۆتایی بە ژیانی خۆی هێناوە.[6]
-
سابیر نادریسابیر نادری ئەندازیاری کامپیۆتێر و بەڕێوەبەری کۆمپانیای شەهیر نەرم ئەفزار پوویا، (شهیر نرم افزار پویا)، خەڵکی شاری قوروه، بۆ تێپەڕاندانی 4 ساڵ زیندان دەسبەسەر کرا و بۆ زیندانی ناوەندیی شاری سنە ڕاگوێزرا.[6]
باشووری کوردستان
- فڕۆکەخانەی
عەربەتعەربەت بە فەرمی ناسێندرا و بڕوانامەی حەوتەمین فڕۆکەخانەی عێراق و سێهەمین فڕۆکەخانەی هەرێمی کوردستانی وەرگرت.
[3]
- کەسوکاری دوو شەهیدەکەی خۆپیشاندانەکانی ساڵی ڕابردووی ڕانیە دەڵێن، تا ئێستا بکوژانی کوڕەکانیان دەستگیر نەکراون، داواش دەکەن یاسا سەروەر بێت و بکوژان سزا بدرێن.
[4]
- دانیشتوانی شارەدێی
سەرکەپکانسەرکەپکانی سەر بە ئیدارەی ڕاپەڕین لە سنوری پارێزگای
سلێمانیسلێمانی، بەهۆی نەبوونی کارەباوە خۆپیشاندانیان ئەنجام دا و بۆ ماوەی کاتژمێرێک ڕێگای سەرەکیی
ڕانیەڕانیە -
سۆرانسۆرانیان داخست.[4]
- ئەمڕۆ لەبەردەم بینای پارێزگای
هەولێرهەولێر، نوێنەرانی چوار هەزار بەشداربووی پرۆژەی خانووەکانی گوندی کۆریی گردبوونەوەیەکیان ئەنجام دا و تێیدا داوایان کرد بە زووترین کات چارەنووسی ئەو خانوانەیان ئاشکرا بکرێت.[4]

کەسوکاری شەهیدانی ڕانیە داوای سەروەریی یاسا دەکەن
- کۆمسیۆنی هەڵبژاردنی عێراق، بە نوسراوێکی فەرمی، حکومەتی هەرێمی ئاگادار کردووەتەوە لەبارەی داخستنی بارەگاکانی تەڤگەری ئازادی و دەڵێت، کە تەڤگەر ئازادیی پارتێکی فەرمییەو بۆی هەیە لە هەموو عێراق-دا کاری سیاسی بکات و بارەگای هەبێت.[4]
- فڕۆکە جەنگییەکانی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی لە نزیک کامپی پەنابەرانی شەهید ڕۆستەم جودی لە
مەخموورمەخموور بۆردوومانی چەتەکانی
داعشداعش دەکەن.[4]
- جێگری لێپرسراوی مەڵبەندی 2ی یەکێتی لە
کەرکووککەرکووک، ڕایگەیاند، دەستەی دەستپاکی کەرکووک سکاڵای لەسەر ڕاکان جبوری، پارێزگاری بەوەکالەتی کەرکووک تۆمار کردووە و فەرمانی دەسگیرکردنی بۆ دەرکراوە.[4]
رۆژئاوای کوردستان
- لە ڕۆژئاوای منبج لە نێوان گروپێک چەتە بە ناوی ئەحفاد ئەل ڕەسوڵ و سوپای تورکی داگیرکەر شەڕ ڕوویدا.
[2]
- ئەمڕۆ بە سەدان دانیشتووی ناوچەی
سەرێکانیسەرێکانی، لە هەموو پێکهاتەکانی لەبەردەم ماڵی گەل کۆبوونەوە و بەرەوە هێڵی سنووری بەڕێکەوتن، تا وەک قەڵغانی زیندوو ڕێگە لە هێرشەکانی دەوڵەتی تورک بگرن.[4]
دەرەوەی کوردستان
-
عادل عەبدولمەهدیعادل عەبدولمەهدی, سەرۆک وەزیرانی عێراق ڕایدەگەیەنێت: لەبارەی بۆردومانەکەی تورکیا بۆ سەر
شەنگالشەنگال ئاگادارکردنەوەیەکمان داوەتە باڵیۆزی تورکیا لە بەغدا کە ئه و کردەوانە ڕەتکراوەن لای ئێمە.
[1]
- وێنەکانی تاوان و شەڕەکانی دەوڵەتی تورک لە ناوچەی سووری
ئامەدئامەد لە کاتی بەرخودانی خۆبەڕێوەبەریدا لە شارەوانیی شاری لاهای (دێنهاخ)ی هۆڵندا نمایشکران.[2]

لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکانەوە: 19-12-2018
- دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا ڕایگەیاند، داعشیان لە سووریا تێشکاندووە و شەڕی ئەو گرووپەش تاکە هۆکاری مانەوەی هێزەکانیان بوو لە سووریا.[3]
- ئاژانسی هەواڵی ڕۆیتەرز لەزاری چەند بەرپرسێکی باڵای ئەمریکییەوە بڵاویکردۆتەوە، ئیدارەی واشنتۆن دیراسەی کشانەوەی هێزەکانی خۆی دەکات لەسوریا بەشێوەیەکی یەکجاریی.[1]
- ڕۆژنامەی وۆڵ ستریت جۆرناڵی ئەمریکی لە چەند سەرچاوەیەکی باوەڕپێکراوەوە ئاشکرایکرد، هێزەکانی ئەمریکا خۆیان ئامادەدەکەن بۆ کشانەوە لە باکووری سووریا.[3]
- یەکەم کاردانەوەی ناڕەزایی دژی بڕیارەکەی سەرۆکی ئەمریکا بۆ کشانەوەی هێزەکانی ئەمریکا لە سوریادا لە ناوخۆی پارتی کۆمارییەکان دەرکەوت کە بڕیارەکە بە هەڵەیەکی گەورە ناوزەند دەکات.
[5]
- بنیامین نەتانیاهۆ سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیل ئاشکرایکرد، ئیسرائیل تاوتوێی بڕیاری کشانەوەی هێزەکانی ئەمریکا لە سوریا دەکات و کاریش لەسەر پاراستنی ئاسایشی ئیسرائیل دەکات.[5]
کوردیپێدیا، ڕۆژانە بێلایەنانە مێژووی کوردستان تۆماردەکات...
کڕۆنۆلۆژیای ڕووداوەکان