- بەرپرسێکی فەرماندەیی ئۆپراسیۆنەکانی نەینەوا ئاشکرایکرد، ژمارەیەکی زۆر خەڵکی لەلایەن هێزە سەربازییەکانەوە دەستگیرکراون و کوردیشیان تێدایە، بەڵام هێشتا لەبوونی پێشمەرگە دیلەکان دڵنیانەبوینەتەوە.
[1]
- بەرپرسی دەستەی پارێزەرانی جیهانی لەکۆمەڵەی قوربانیانی کیمیابارانی هەڵەبجە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانی ئەنجامدا. لەکۆنگرەکەدا گافی کیرۆن بەرپرسی دەستەکە ڕایگەیاند بەردەوام لە هەوڵی کۆکردنەوەی بەڵگه و دیکۆمێنتەکان دان بۆ بەسزا گەیاندنی ئه و کۆمپانیاو کەسایەتیانەی یارمەتی ڕژێمی پێشووی عێراقیان داوه و چەکی کیمیاییان پێ فرۆشتووە.
- فڕۆکەکانی تورکیا بۆردومانی
قەندیلقەندیلیان دەستپێکردوە و بەوهۆیەشەوە ئاگر کەوتۆتەوە.
[2]
- ئەندامێکی دیوانی یاسادانانی کانتۆنی
عەفرینعەفرین، ڕایدەگەیەنێت، کە ئاکەپە دەیەوێت بە هێرشکردنە سەر عەفرین شکستە سیاسیەکانی خۆی چارەسەر بکات، ئاماژەش بەوەدادات، کە عەفرین ناکەوێت و گەلی عەفرین ئامادەن بەرگری لە عەفرین بکەن، ئاشکراشیدەکات:نزیکەی 100 هەزار کەس ناوی خۆیان نووسیوە بۆ ئەوەی بەرگری لە عەفرین بکەن.
- سیگمار گابرییەل، وەزیری دەرەوەی ئەڵمانیا هۆشیاری دایە هاوڵاتیانی ئەڵمانی، کە نەچنە تورکیا چونکە بەدیل دەگیرێن.
[3]