فڕۆکەکانى تورک چیای لینک لە سنوورى دێرەلووک بۆردوومان دەکەن
باکووری کوردستان
- سوپای تورکی داگیرکەر ئاگری لە دارستانەکانی نێوان چیای گابار و شارۆچکەی فندکێ لە پارێزگای شرنەخ بەردا.
[2]
سوپای تورکی داگیرکەر ئاگری لە دارستانەکانی گابار بەردا
- ساروهان ئۆلوچ جێگری فراکسیۆنی پارتی گەلانی دیمۆکراتیک-هەپەدە رایگەیاند، دەستەی دیسیپلینی ناوەندی
هەدەپەهەدەپە بڕیاری دەرکردنی توما چەلیک پەرلەمانتاری هەدەپەی شاری مێردینی داوە.
[2]
رۆژهەڵاتی کوردستان
- نووسینگەی وەزارەتی ئیتلاعات لە حەوشەی زیندانی ناوەندیی
ورمێورمێ، حوسێن عوسمانی، زیندانیی سیاسیی کوردی بانگهێشت کرد و هەڕەشەی ئێعدامکردنی لێکرد. بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار لە زیندانی ورمێ، سێ کارناسی وەزارەتی ئیتلاعات بەو زیندانییە سیاسییە کوردەیان راگەیاندووە کە حوکمی لەسێدارەدانی دەبا لەگەڵ دوو هاودۆسیەکەی دیکەی، دیاکۆ رەسووڵ زادە و سابیر شێخ عەبدوڵڵا جێبەجێ بکرایە.
[5]
- هێزە نیزامییەکانی حکوومەتی ئێران، بەبێ ئاگادارکردنەوەی پێشوو،
کۆڵبەرکۆڵبەرێکی کوردیان بە ناوی وەیسی حوسێن نژاد خەڵکی گوندی سگریک سەر بە شاری چاڵدێران، دایە بەر دەسڕێژی گوللە و برینداریان کرد. ئەو کۆڵبەرە بۆ چارەسەرکردنی پزیشکی رەوانەی شاری وان لە وڵاتی تورکیە کراوە و هەنووکە لەژێر چاوەدێریی پزیشکیدایە. وەیسی حوسێن نژاد، خێزاندار و خاوەنی سێ منداڵە. لەو پەیوەندییەدا و لە هەمان ڕۆژ، کۆڵبەرێکی دیکە بە ناوی میکائیل خوسرەوی خەڵکی
بۆکانبۆکان، لە کاتی کۆڵبەری لە سنووری بانە بە تەقەی هێزە نیزامییەکانی حکوومەت پێکرا. ئەو کۆڵبەرە بۆ چارەسەریی پزیشکی ڕەوانەی نەخۆشخانەی سەلاحەدینی ئەیووبی لە شاری
بانەبانە کراوە.
[5]
- هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتی
کرماشانکرماشان چالاکێکی مەدەنی خەڵکی ئەو شارەیان بە ناوی ”خەلیل حوسێنی“ دەستبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیاریان گواستووەتەوە.
[6]
باشووری کوردستان
- ئێوارەی ئەمڕۆ فڕۆکەکانی تورکیا چوار جار لەسەر یەک چیای لینکیان لە نزیک کۆمەڵگەی هێتوت لە سنووری دێرەلووکی سەر بە
ئامێدیئامێدی بۆردوومان کرد.
[3]
- وەزارەتی تەندروستی حکومەتی هەرێمی کوردستان ئاماری 24 کاتژمێری رابردووی
کۆرۆناکۆرۆنای راگەیاند و بەگویرەی راگەیەندراوەکە لە ماوەی شه و و رۆژێکدا 258 کەس تووشی ڤایرۆسی کۆرۆنا بوونە و 7 کەسی دیکەش بەهۆی پەتاکە گیانیان لەدەستداوە.
[4]
- لە گەڕەکی موسەلای
کەرکوککەرکوک بۆمبێکی چێندارو تەقییەوە و لە ئەنجامدا دوو کەس بریندار بوون.
[1]
- هێزی پێشمەرگە و سوپای عێراق بە هاوبەشی 11 کیلۆمەتر بۆشایی ئەمنییان لەنێوان
کفریکفری و
خورماتووخورماتوو پڕکردەوە.
داعشداعش لەو ناوچەیە باڵادەست بوو و هێرشی دەکرد. هێزی پێشمەرگە حەوت سەنگەر و سوپای عێراقیش نۆ سەنگەریان لێداوە.
[3]
- وەزارەتەکانی بەرگریی عێراق و پێشمەرگە لە
هەولێرهەولێر بۆ رێککەوتنی کۆتایی لەسەر گەڕانەوەی پێشمەرگە بۆ ناوچە کوردستانییەکان، دروستکردنی بازگە و هێز و ئۆپەراسیۆنی هاوبەش کۆبوونەوە. نوێنەرانی هێزەکانی هاوپەیمانان لە کۆبوونەوەکەدا بەشداربوون و گوتەبێژی هاوپەیمانیی دژ بە داعش رایگەیاند، هێزی پێشمەرگە ئەوەندە بەهێزە و بەتوانایە کە دەتوانێت داعش لەناو ببات.
[3]
رۆژئاوای کوردستان
- گوللەهاوەنێک بەر گەڕەکی جرنکێ لە شاری
قامیشلۆقامیشلۆ کەوت و بەو هۆیەوە 2 هاووڵاتی بریندار بوون.
[2]
دەرەوەی کوردستان
- لە کۆبوونەوەی ئەمڕۆیدا، پەرلەمانی میسر گڵۆپی سەوزی بۆ عەبدولفەتاح سیسی هەڵکردووە تاوەکو هێزی سەربازی بۆ لیبیا بنێرێت لە دژی تورک.
[3]
- ئەمشەو بەچەندین موشەک بۆردومانی چەند مۆڵگەیەکی سەربازی لەدەوروبەری دیمەشقی سوریا دەکرێت.
[1]📌
کوردیپێدیا، رۆژانە (بێلایەنانە) مێژووی کوردستان تۆماردەکات... 📅 کڕۆنۆلۆژیای رووداوەکان