باکووری کوردستان
- کاتژمێر 10:00ی بەرەبەیانیی ئەمڕۆ،
ئیبراهیم ئایهانئیبراهیم ئایهان، کە لە دوو خولی پەرلەمانی تورکیادا پەرلەمانتاری شاری ڕوهای باکوری کوردستان بوو لەسەر لیستی پارتی دیموکراتی گەلان، بەهۆی جەڵتەی دڵەوە، لە شاری
هەولێرهەولێری هەرێمی کوردستان کۆچی دوایی کرد.
[2]
باشووری کوردستان
- لە شەوی ڕابردووەوە، دانیشتوانی 2 گوندی شارەدێی
سەنگەسەرسەنگەسەری شارۆچکەی پشدەر، بەهۆی کێشەی زەویوزار ڕووبەڕووی یەکتری بونەتەوە، شەڕی نێوانیان بەردەوامە و بە گوێرەی وتەی پۆلیسی ڕاپەڕینیش: لە شەڕەکەدا کوژراوێک بەناوی قارەمان حەسەن هەیە. هەر ئەمڕۆ پاش دامرکاندوەی شەڕەکە پاشتر هەڵیدایەوە پۆلیسێکیش لە ناوبژیدا کوژرا. پاشان پۆلیس نزیکەی 22 کەسی لە هەردوولا دەستگیرکرد
[1][2]
- لە بارەگای مەکتەبی سیاسی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە سلێمانی،
کۆسرەت ڕەسوڵ عەلیکۆسرەت ڕەسوڵ عەلی جێگری سکرتێری گشتی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان بەخێرهاتنەوەی د.
بەرهەم ئەحمەد ساڵحبەرهەم ئەحمەد ساڵح بۆ ناو ڕیزەکانی یەکێتی و ئومێدی خواست بەهەموو لایەک کار بکرێت بۆ سەرخستنی زیاتری یەکێتی و یەکدەنگی لە کوردستان.
[3]
- لەبارەی پاشکەوتکردنی مووچەی سێ مانگی کۆتایی ئەمساڵ وتەبێژی حکومەتی هەرێم دەڵێت: حکومەت مانگ بە مانگ مووچەی سەرجەم چین و توێژەکان دابەشدەکات و ئەگەر داهاتی هەرێمیش زیادبێت، پاشەکەوت بەیەکجاریی نامێنێت.[1]
- بەرەبەیانی ئەمڕۆ لە
خانەقینخانەقین بۆمبێکی چێندراو تەقیوەتەوە.[2]
- مزگەوتی حسینیە لە
سلێمانیسلێمانی ئەمڕۆ لە ڕێوڕەسمێکدا لە شاری سلێمانی یادی عاشورا_یان کردەوە.[3]
- سەرچاوەیەکی
پارتی دیموکراتی کوردستانپارتی دیموکراتی کوردستان ڕایدەگەیەنێت:
بەرهەم ساڵحبەرهەم ساڵح پاڵێوراوی یەکێتی نیشتمانی کوردستان بۆ پۆستی سەرکۆماری عێراق، پشتگیریی
مەسعود بارزانیمەسعود بارزانی سەرۆکی پارتیی بەدەستهێناوە بۆ وەرگرتی پۆستەکەی، دەشڵێت: دوور لە چاوی میدیاکان کۆبوونەتەوە.[1]
- لە گەڕەکی ڕاپەڕینی شاری سلێمانی باوکێک دوو منداڵەکەی فڕێدەداتە سەر شەقام و هێزەکانی پۆلیسیش دەستبەجێ دەگەنە شوێنی ڕوداوەکە و تۆمەتبارەکە دەستگیردەکەن.[3]
-
وەزارەتی پەروەردەوەزارەتی پەروەردەی هەرێم گۆڕانکاری لە بڕیاری پێشووی خۆیدا کرد و بڕیاریدا بە دواخستنی پڕۆسەی دەستپێکردنەوەی خوێندنی ئەمساڵ بۆ 2ی تشرینی یەکەم.[1]
- لازیمە خێرۆ، کچە کوردێکی ئێزدی بوو لەدەست
داعشداعش ڕزگاری بوو و گەڕایەوە نیو ماڵباتەکەی خۆی لە
شنگالشنگال.
[4]
-
کۆمەڵی ئیسلامیی کوردستانکۆمەڵی ئیسلامیی کوردستان، مەلا
سەلیم شوشکەییسەلیم شوشکەییی بۆ بەربژێری سەرۆک کۆماری ئێڕاق هەڵبژارد.
[6]
- لیوا فازل نەجیب بەرواری، فەرماندەی فیرقەی زێڕن-ی سوپای عێراق کۆچی دوایی کرد، خزمێکی نزیکی ئه و فەرماندەیەش دەڵێت: بەهۆی جەڵتەی دڵەوە کۆچی دوایی کردووە.[1]
رۆژئاوای کوردستان
- سەربازانی سوپای تورکیای داگیرکەر ئەمڕۆ کاتژمێر 15:30 دەستڕێژیی گولەیان لە هاوڵاتییانی سیڤیلی گوندی خراب کۆرک کرد لە
قامیشلۆقامیشلۆ کە 500 مەتر لە سنووری تورکیا دوورە. لە ئەنجامدا منداڵێک بە ناوی عەبدوڵا بەرزان کە مەڕەکانی خۆی دەلەوەڕاند، بریندار بوو.
[5]
دەرەوەی کوردستان
- ئاژانسی ڕۆیتەرز لەڕاپۆرتێکدا لەزاری بەرپرسانی فرەنسییەوە، دەڵێت: حکومەتی فرەنسا ناردنی باڵیۆزی وڵاتەکەی بۆ تاران هەڵپەساردوە تا ئەوکاتەی زانیارییەکانمان لەسەر هەوڵ بۆ ئەنجامدانی تەقینەوە لە پاریس ڕووندەبێتەوە.[1]
- ئاژانسی هەواڵی بلومبێرگ لە زاری بەرپرسێکی ئەمریکی ئاشکرای دەکات کۆمپانیای ڤۆڵکس واگن کۆتایی بە گشت چالاکی و پەیوندییەکانی لەگەڵ ئێران دەهێنێت.[1]
کوردیپێدیا، ڕۆژانە بێلایەنانە مێژووی کوردستان تۆماردەکات...
کڕۆنۆلۆژیای ڕووداوەکان