هەڵۆ ئیبراهیم ئەحمەد ساڵی 1951 لەدایک بووە. لە ساڵی 1961ەوە لەگەڵ باوکیدا تێکەڵی بزووتنەوەی ڕزگاری خوازی گەلی کورد بووە. لە سەرەتای دامەزراندنی کۆمەڵەوە، پەیوەندی بەرێکخستنەکانییەوە کردووە. لە 1976 چووەتە ئەوروپا دکتۆرای وەرگرتووە لە کۆمپیوتەردا لە پەیمانگەی تەکنیکی مەلیکی لەستۆکهۆڵم. لە ساڵی 1991دا گەڕاوەتەوە کوردستان و دەزگەی شێڵتەری دامەزراندووە. لە ساڵی 2003دا ڕێکخراوی سۆڵیدارێتی خوێندکارانی دامەزراند و ئێستا سەرۆکی بۆردی ڕێکخراوەکەیە. نزیکەی دوو ساڵ لەمەوبەر ئاڕاستەی یەکبوونی لەناو یەکێتیدا درووست کرد. سەرەتای تشرینی یەکەم تاڵەبانی ئاڕاستەی یەکبوونی هەڵوەشاندنەوە و هاوڕێکانی گەڕانەوە ناو یەکێتی و ئەمیش لەیەکێتی دەرکرا، لە ڕۆژی #04-11-2008#ەوە بڕیاری درووستکردنی حیزبی (پێشکەوتن)دا.