ناو: موکەڕەم
نازناو: موکەڕەم تاڵەبانی
ناوی باوک: شێخ جەمال
ناوی دایک: شوکرییە جەلال
ساڵی لەدایکبوون: 1923
ڕێکەوتی کۆچی دوایی:
24-01-202524-01-2025
شوێنی لەدایکبوون:
کەرکووککەرکووک
شوێنی کۆچی دوایی:
سلێمانیسلێمانی
ژیاننامە
ساڵی
1923 لە کەرکووک لەدایکبووە. گفتوگۆوانی نێوان
بەعسبەعس و یەکێتی بووە لە هەشتاکاندا.
[1]
سەرەتای ژیان و خوێندنی
موکەڕەم کوڕی جەمال کوڕی شێخ محەمەد عەلی تاڵەبانی و دایکیشی شوکرییەی کچی جەلالی مەلا مەعرووفی زەنگەنەیە.
ساڵی
1923 لە گەڕەکی (بەرتەکیە)ی شاری کەرکووک لەدایک بووە.
تەمەنی منداڵی لە دێی (زەرداو)ی باشووری شاری (
کفریکفری) بەسەربردووە.
خوێندنی سەرەتاییشی لەوێ دەستپێکردووە، پاشان سەرەتایی و ناوەندی و ئامادەیی لە کەرکووک تەواوکردووە.
حیزبی ھیوا
ساڵی
1937 لەگەڵ چەند قوتابییەکی دیکە کۆمەڵی (دارکەر)یان دامەزراندووە، کە دواتر حیزبی (ھیوا)ی لێ کەوتووەتەوە و
ڕەفیق حیلمیڕەفیق حیلمی بووە بە سەرۆکی.
ساڵی
1943 لە کۆلێجی (حقووق) یاسا وەرگیراوە.
ئەو ساڵانە چەند جارێک لەگەڵ چەند ئەندامێکی سەرکردایەتیی (ھیوا) دەستگیر کراوە. کە حیزبی ھیوایش لەبەریەک ھەڵوەشاوەتەوە.
ساڵی
1945 بووە بە ئەندامی (حیزبی شیوعیی عێراق).
حیزبی شیوعیی عێراق
ساڵی
1946 خوێندنی یاسای بە تەواوبوون گەیاندووە و گەڕاوەتەوە بۆ کەرکووک و کەوتووەتە پارێزەری و داکۆکیکردن لە گیراوانی دادگای عورفی و سەرانی حیزبی شیوعی لە بەغدا تا ساڵی 1948.
ئەو ساڵە لەگەڵ کۆمەڵێک سەرکردە و ئەندامی حیزبی شیوعی گیراوە و سزای حەوت ساڵ زیندان و سێ ساڵ دەستبەسەری دراوە. زیندانەکەی لە بەندیخانەکانی بەغدا و باقووبە و دەست بەسەرییەکەشیی لە (بەدرە) و (کفری) بەسەربردووە.
ئینحیساری تووتن
پاشان ڕێکەوتی
14-07-195814-07-1958 کراوە بە بەڕێوەبەری گشتیی ئیدارەخانەی ئینحیساری تووتن و پاشتر کە وەزارەتی کشتوکاڵ دامەزراوە، بووە بە پشکێنەری گشتی و ئەمجا ڕاوێژکار 1968.
لە کودەتای
08-02-196308-02-1963ی بەعسییەکاندا گیراوە و دادگای کودەتاچییەکان حوکمی 3,5 ساڵ زیندانی داوە و ساڵی
1965 ئازادکراوە.
ساڵی
1968 کە بەعسییەکان ھاتنەوە سەر کار، گەڕاوەتەوە سەر کاری خۆی.
گەواھینامەی دکتۆرا
1973 گەواھینامەی دکتۆرای لەسەر (چاککردنی کشتوکاڵ و گەشەکردنی کۆمەڵایەتی لە دێھاتی عێراقدا) وەرگرتووە.
ساڵی
1975 دووەم گەواھینامەی ناووکی لەسەر (دووفاقیی موڵکداری لە میزۆپۆتامیادا) بەدەستھێناوە.
ساڵی
1972 بە وەزیری ئاودێری دامەزراوە و
1977 گواستراوەتەوە بۆ وەزارەتی گواستنەوە.
ڕێکخراوی جیھانی ئاودێری
ساڵی
1974 سەرۆکایەتی وەفدی عێراقی کردووە لە دووەم کۆنگرەی یەکێتیی کۆمەڵەکانی دۆستایەتی و پەیوەندیی ڕۆشنبیریدا لە مۆسکۆ.
ساڵی
1976 لە یەکەم کۆنگرەی ڕێکخراوی جیھانیی ئاودێریدا و ساڵی
1977 لە کۆنگرەی نوێنەرانی کۆمەڵەکانی بیانیی دۆستایەتیی یەکێتیی سۆڤیەت دا بەشدار بووە.
کە نێوانی حیزبی بەعس و حیزبی شیوعی تێکچووە، لە ساڵی 1979دا دەستی کێشاوەتەوە و خانەنشین بووە.
ساڵی
1986 لە ئەنجامی گفتوگۆیەکییەوە لەگەڵ سەدام حسێنی سەرکۆماری عێراق، داوای لێ کراوە ناوبژیی نێوان شۆڕشی کورد و حکوومەت بکات و ئەم کارەی تا ساڵی
2003 درێژەی کێشاوە.
بەرهەمەکانی
موکەڕەم تاڵەبانی، سەرۆکی نووسینی گۆڤارەکانی (الثقافة الجديدة، شمس کردستان -ڕۆژی کوردستان، النقل والتنمية) بووە.
گەلێک نووسین و پەرتووکی بڵاوکراوە و دەستنووسیشی ھەن:
في سبيل اصلاح زراعي جذري في العراق، شرکة الطبع والنشر الأهلية-بغداد، 1969، 1969
آراء في مفهوم وقضايا الاصلاح الزراعي، بغداد،
1971 (بالاشتراک مع کاظم حبيب)
شێخ ڕەزای تاڵەبانی-ژیانی، پەروەردەی، بیروباوەڕی، شیعری، 2001
الشيخ عبدالرحمن الطالباني-العالم المتصوف وشاعر العشق الالهي ومرشد الطريقة القادرية الطالبانية، ثلاثة أجزاء، 2001
حزب هيوا في قيادة الحرکة القومية الکردية، السليمانية، 2001
ابراهيم خان ثائر من کردستان، بغداد، 1971
کيف تکون خبيراً في حديقتک البيتية (من الانکليزية)
حزب هيوا، (من منشورات مرکز خاک للمطبوعات والنشر)، مطبعة خاک-السليمانية، 2002
کوردستان اتحاد اختياري، أم الحاق قسري، (من منشورات مرکز خاک للمطبوعات والنشر)، مطبعة خاک-السليمانية
يسألونک عن الأنفال، (من منشورات مرکز خاک للمطبوعات والنشر)، مطبعة خاک-السليمانية، 2003
ئەم دەستنووسانەیشی ھەن:
نحو الحل الصحيح للمسألة القومية الکردية في العراق
أسباب انهيار الاتحاد السوفيتي
النظام العالمي الجديد وآفاق حرکات التحرر الوطني
45 لە کوردستانی ئازاددا
کورتەدووانێک لە بابەت کێشەی نەتەوایەتی
کوردستان والترکمان (سێ بەشە)
الحياة لاتجري دوماً خفيفة ناعمة
کەی ھۆھۆ دەگەڕێتەوە بۆ زەرداو
بیرەوەری و ڕووداوەکانی ساڵانی ژیانم (15 بەرگ)
مع ثلاثة من ڕؤساء الوزارات في ترکيا
وەزارەتی ئاودێری، لە گەندەڵی و بێکارییەوە بۆ پاکی و ئەنجامدانی پڕۆژە ستراتیجییەکان
سەرەککۆماری ڤەنزوێلا ھۆگۆ شافێز بۆچ ھاتە بەغدا
بۆ ئەوەی لە پێچ وپەنای مێژوودا شەوارە نەکەین
سێ ساڵ دەستبەسەری، یان سەربەرزی
مقابلات دبلوماسية
ڕسائل الى صدام حسين، من أجل السلم والديمقراطية والمصالحة الوطنية في العراق (دوو بەرگ)
زیرەکیی منداڵانی ئەنفال و زرنگەی بادەی مەی
ئەوانەی لە پەتی سێدارە ڕزگارکران
المثقفون وحرکة التاريخ
النفط والمسألة الکردية
ما الذي أدى الى انهيار الاتحاد السوفيتي
النظام العالمي الجديد وآفاق حرکة التحرر الوطني
شۆڕش و شۆڕشەکانی دژی شۆڕش لە عیراق دا
ئیستیعماری نوێ و ئامانجی بزووتنەوەی نیشتمانی
عەبدولکەریم قاسم و کێشەی کورد
دماء وراء القضبان
[2]