ساڵ و شوێنی لەدایکبوون: 1944 #کەرکووک#.
پلەی خوێندن: دەرچووی ئامادەیی.
لەساڵی 1968ەوە وەکو فەرمانبەر دامەزراوە.
12 خولی ڕاهێنانی دارایی لەناوەوەو دەرەوەی وڵات بینیوە.
یەکێک بووە لە دامەزرێنەرانی دیوانی چاودێری دارایی و بۆ ماوەی 6 ساڵیش سەرۆکی دیوان بووە.
لەساڵ 2002 بۆتە وەزیری دارایی و ئابووری (ئیدارەی #سلێمانی#)
لەساڵی 2006 بۆتە وەزیری هەرێم بۆ کاروباری دارایی.
لەساڵی 2008ەوە بۆتە وەزیری دارایی و ئابووری هەرێمی کوردستان.
لەناو #یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان#دا دوایین پلەی ئەندامی مەکتەبی دارایی و لێپرسراوی دەزگای چاودێری دارایی گشتی بووە.
لە کابینەی شەشەمی هەرێم، بووەتە وەزیری دارایی.
ڕۆژی #21-06-2018# لە سلێمانی کۆچی دوایی کرد.