ناو: عومەر
نازناو: زەعیم عەلی
ناوی باوک: عوسمان ئیبراهیم
سا:ی لەدایکبوون: 1949
شوێنی لەدایکبوون: شاری #هەولێر#
$ژیاننامە$
سیاسەتمەدار و فەریقی یەکەم عومەر عوسمان ئیبراهیم، ناسراو بە (مولازم عەلی و زەعیم عەلی) ، ساڵی 1962 پەیوەندی بە ڕیزەکانی پارتییەوە کردووە، لە کۆنگرەی نۆیەم (1979) ، کۆنگرەی دەیەم (1989) ، کۆنگرەی یازدەیەم (1993) و دوازدەیەم (1999) دا بە ئەندامی کۆمیتەی ناوەندیی و دواتر ئەندامی مەکتەبی سیاسیی پارتی هەڵبژێردراوە و ساڵی 2010 لە کۆنگرەی سێزدەیەمدا بە ئەندامی ئەنجومەنی سەرکردایەتی و لە یەکەمین کۆبوونەوەی ئەنجومەنی سەرکردایەتیدا، بە ئەندامی مەکتەبی سیاسی #پارتی دیموکراتی کوردستان# هەڵبژێردراوەتەوە. لە کابینەکانی سێیەم (1996) و چوارەم (1999) دا بووەتە وەزیری کاروباری پێشمەرگە. زەعیم عەلى هەڵگرى میدالیاى بارزانى نەمرە.
زەعیم عەلی ساڵی 1949 لە شاری هەولێر لەدایکبووە. قۆناغی سەرەتایی، ناوەندی و دواناوەندی لە شاری هەولێر تەواو کردووە. ساڵی 1970 لەسەر لیستی پارتی دیموکراتی کوردستان لە کۆلێژی سەربازیی بەغدا وەرگیراوە و ساڵی 1972 بڕوانامەی بەکالۆریۆسی لە زانستی سەربازی بە پلەی مولازمی دووەم بەدەستهێناوە و ساڵی 2004 پلەی فەریقی یەکەمی پێدراوە. ساڵی 2005 بووەتە ڕاوێژکاری سەربازیی جەلال تاڵەبانی (1933-2017) ی سەرۆککۆماری ئێڕاق. لە کابینەکانی سێیەم (1996) و چوارەم (1999) دا بووەتە وەزیری کاروباری پێشمەرگە. شارەزای زمانەکانی کوردی، عەرەبی و فارسییە.
$خەباتنامە$
زەعیم عەلی ساڵی 1962 پەیوەندی بە ڕیزەکانی پارتییەوە کردووە. ساڵی 1974 فەرماندەی پێشمەرگەکانی ناوچەی باڵەکایەتی بووە و ساڵی 1975 لە دوای نسکۆی شۆڕشی ئەیلوول وەک پەنابەر ڕووی لە وڵاتی ئێران کردووە و ساڵی 1976 ڕووی لە کۆماری عەرەبی سووریا کردووە و ساڵی 1977 وەک فەرماندەیەک ڕوودەکاتە ناوچە ئازادکراوەکانی شۆڕشی گوڵان.
لە کۆنگرەکانی نۆیەم (1979) ، دەیەم (1989) ، یازدەیەم (1993) و دوازدەیەم (1999) دا بە ئەندامی کۆمیتەی ناوەندی و دواتر ئەندامی مەکتەبی سیاسیی پارتی هەڵبژێردراوە و ساڵی 2010 لە کۆنگرەی سێزدەیەمدا بە ئەندامی ئەنجومەنی سەرکردایەتی و لە یەکەمین کۆبوونەوەی ئەنجومەنی سەرکردایەتیدا، بە ئەندامی مەکتەبی سیاسی پارتی دیموکراتی کوردستان هەڵبژێردراوەتەوە.
لە ماوەی کارکردنیدا لە ڕیزەکانی پارتی دیموکراتی کوردستان چەندین ئەرک و بەرپرسیاریەتی وەرگرتووە، وەکو: بەرپرسی لێژنەی لقی دوو (1983) ، ئەندامی کۆمیتەی سەرکردایەتی سەربازیی هێزەکانی بەرەی جود (1983) ، بەرپرسی میحوەری بادینان (1986) ، ئەندامی لێژنەی پشکنینی ناوەندی (1988) ، یەکێک لە فەرماندەکانی داستانی خواکوڕک (1988) ، بەرپرسی یەکەمی لێژنەی لقی یەک (1989) ، بەرپرسی بەشی سەربازی پارتی (1990) ، بەرپرسی لێژنەی لقی نۆ (1993) ، بەرپرسی لێژنەی لقی دوو (2000) و... هتد.
ساڵی 1991 بەشداری لە ڕاپەڕینی باشووری کوردستاندا کردووە و لە کابینەکانی سێیەم (1996) و چوارەم (1999) دا بووەتە وەزیری کاروباری پێشمەرگە و ساڵی 2007 ئەندامی فەرماندەیی گشتیی هێزی پێشمەرگەی کوردستان بووە.
ساڵی 2010 لەبەر خزمەتی لە شۆڕشی ئەیلول، شۆڕشی گوڵان، قۆناغی ڕاپەڕینی باشووری کوردستان و قۆناغی سەروەری، لەلایەن سەرۆک مەسعود بارزانییەوە میدالیای بارزانیی نەمری پێ بەخشراوە. [1]