ساڵ و شوێنی لەدایک بوون: 1956 - قەرەداغ.
پەلەی خوێندن: تاکو پۆلی پێنجەمی ئامادەیی خوێندەوە.
ساڵی 1969 بۆتە پێشمەرگەو لە ساڵی 1975 پەیوەندیی کردووە بە شۆڕشی نوێ و لە ناوچە جیاجیاکانی کوردستان پێشمەرگایەتی کردووە.
لە ساڵی 1997 بۆتە بریکاری #وەزارەتی پێشمەرگە# لە ئیدارەی #سلێمانی# حکومەتی هەرێمی کوردستان.
ساڵی 2004 بۆتە ئەندامی پەڕڵەمانی کوردستان.
ساڵی 2006 بۆتە وەزیری هەرێم بۆ کاروباری پێشمەرگە و لەگەڵ یەکگرتنەوەی هەردوو وەزارەتی پێشمەرگە، بۆتە وەزیری پێشمەرگەی هەرێمی کوردستان.
لە کابینەی شەشەمی هەرێم، بووەتە وەزیری کاروباری پێشمەرگە.